د.سەردار عەزیز

جوتێ شۆڕش

  2019-07-14 17:46      179 جار بینراوە        کۆمێنت

شۆڕش چەمكێکی ئەفسانەییە. یەکێکە لەو ئەفسانە باڵایانەی کە ئەدەبیاتێکی بێشوماری دەربارە بەرهەمهاتووە، هەموو کەس حەز دەکات شۆڕشگێڕبێت. بەڵام تێگەیشتن لەشۆڕش، بەتایبەتی لەدونیای ئێمەدا، وەک هەموو چەمک و بوارێکی تر، زۆر لاوازە، ئەمڕۆ یادی کودەتای چواردەی تەموزە، کە ئەفسەرێکی سوپا، ڕژێمی پادشایەتی عیراقی کۆتایی هێنا، لەهەمانکاتدا یادی کەوتنی باستیلە، ئێمە لەنێوان ئەم دوو نەرەتیڤەداین: یەکەمیان کە شۆرشی فەرەنسیە، یەکەم ڕووداوە لەمێژووی ئەوروپادا کە لەسەردەمی ڕوودانیدا سەدای بگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک ئێریک هۆپسپاوم دەڵێت. کودەتای عەبدولکەریم ڕەنگە تاکە ڕووداوی ناو یادەوەری عیراق بێت کە هەمووان پێوە پەیوەستن.
لە ماوەی دواییدا خەریکی نووسینی کتێبێکم دەربارەی پرسیاری پەرلەمان چییە. یەکێک لەو تێزە سەرەکیانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەم ئەوەیە کە پەرلەمان رێگای سێیەمە لەنێوان شۆڕش و جەنگی ناوخۆدا، کتێبەکە لەقۆناغی هەڵەبڕیدایەو بەهیوام زوو بگاتە دەستی خوێنەران.
لەدونیای ئێمەدا شۆڕش بریق و باقێکی زۆری هەیە. خەباتی کوردی ناوی لەخۆی ناوە شۆڕش. ئێستاش لەزۆر گوندەکانی گەرمیان و شوێنەکانی تر بەحکومەتی کوردی دەڵێن شۆڕش. کەواتە شۆڕشی کوردی هەیەو شۆڕشی عیراقی و شۆرشی فەرەنسی یان جیهانی. 
یەکێک لەپرسە سەرەکییەکانی فەلسەفەی پۆستمۆدرێن دیاردەی ڕووداوە، رووداو ساتەوختی وەرچەرخانە لەئاستی ئاگایی و واقیعدا، بەڵام هیچ کام لەشۆڕشەکانی سەرەوە لەو جۆرە ڕوداوانە نین، بۆ تێگەیشتن لەشۆرشی فەرەنسی دوو بیرمەند ئێجگار گرنگە کە بخوێنرێنەوە، یەکەمیان ئەلیکس دی تۆکڤیل، دووەمیان ئیدمۆند بێرک. لای دی-تۆکڤێل شۆڕشی فەرەنسی بەردەوامیدان بوو بەو گۆڕانکارییانەی کە پێش شۆڕش دەستیان پێکردبوو، ئەویش خۆی لەناوەندگەراییدا دەبینیەوە. ئەوەی شۆڕش کردی ئەوەبوو کە ئەم پرۆسەیەی خێراکردو سڵی نەکردەوە لەکوشتو کوشتار، شۆڕش هەمیشە ساتەوەختی باڵابوونی ئایدیایەو بێنرخ بوونی مرۆڤ. شۆڕشەکان زۆرترین مرۆڤ دەکوژن، چونکە لەئایدیاکەوە دێن کە خراپەکار هەیەو لەڕێگای توندوتیژییەوە دەتوانرێت لەناو ببرێن، لەئەنجامدا کۆمەڵگایەکی پاکی پڕ لەچاکە خواز بهێنرێتە ئاراوە، ئەمە ئەفسانەیەکی ئێجگار باڵایە. مرۆڤی شۆڕشگێر خاوەن زمانی تایبەتی خۆیەتی کە زمانێکی ئاینییە. زمانی ڕەش و سپیە، زمانی چاکەو خراپە، زمانی تاریک و ڕوون. زمانی باوەڕ. شۆڕشگێڕەکان دادوەرن، بکوژن، خاوەن ڕەهایی و ڕاستین. 
بەڵام هیچ شۆڕشێک لەمێژوی مرۆڤایەتیدا هەرگیز ئەوەی بانگەشەی بۆ کردووە پیادەی نەکردووە. بۆیە شۆڕش بریتیە لە ناڕەزایی چینێک لەچینێکی دەسەڵاتدارو هەوڵدان بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، کە ئەمە ڕووئەدات هەمان پرۆسە بەردەوام دەبێت. ئەم تێگەیشتنە کرۆکی تێڕامانەکانی ئێدمۆند بێرکە. بۆیە دەڵێت ئەگەر پەرلەمان هەبوایە لەفەرەنسا، بەنموونەی بەریتانیا، ئەوا شۆڕشی فەرەنسی ڕووینەئەداو نەدەبووینە خاوەن تیرۆرو دەوڵەت نەتەوە.
بەڵام ڕەهەندێکی تری گرنگ لێرەدا جێگەی پرسیارە، ئایا کەڵەکە بوون و کەڵەکەکردن شێوازی گەشەکردنە یان وەرچەرخانی خێرا. پەرلەمانیە ئینگلیزەکان بڕوایان بە کەڵەکەبوون هەیە. بەرەوپێشچون بەهێواشی. بەڵام کرۆکی شۆڕش خێراییە. بەڵام خێرایی کە پەلەکردنی پێوەیە، مێژوو پێمان دەڵێت ئەنجامەکەی باش نابێت. 
گەر شۆڕشی فەرەنسی چەپ و ڕاستی بەرهەمهێنا، ئەمرۆ چەپ و ڕاست وەک دوو پارادایمی بیرکردنەوە بەرەو کۆتایی دەچن. ئەمڕۆ دونیا لەنێوان جیهانگەرایی و دژە-جیهانگەرایی، گلۆبالیزەیشن و دی-گلۆبالیزەیشندا جۆلانی دەکات. زۆربەی زۆری مێژوی ڕابوردو کاتێک وتراوە مرۆڤ، ئەوا هەرگیز مەبەست لێی سەرجەم دانیشتوانی گۆی زەوی نەبووە، بەڵکو هەمیشە مەبەست خەڵکێکی تایبەت بووە. ڕەنگە بەفشاری تەکنەلۆجیا، ئێمە بەرەو ئەو ساتەوەختە بڕۆین کە گۆی زەوی ببێتە یەک یەکە. ئەمە شۆڕشە ڕاستەقینەکەیە، پێویستی بەئەخلاق و دیدی تایبەت هەیە. گۆی زەوی هەتا ئەمڕۆ دوو جۆر رێکخراوی هەیە، ڕۆژئاواو ناڕۆژئاوا. ناڕۆژئاوا لەبەرژەوەندی ڕۆژئاوادا ڕێکخراوە. ئایا ناڕۆژئاواییەکان ئازاد دەبن؟ هیچ شۆڕشێک ئەمە ئامانجی نەبووە، هەتا ئێستا!!

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      31 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      54 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      45 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      49 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      81 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      68 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      73 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      55 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      79 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      67 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      64 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      77 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      67 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      57 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      84 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      93 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      92 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      77 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      83 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو