د.سەردار عەزیز

جینۆسایدی ئێزدییەکان

  2019-08-03 22:01      185 جار بینراوە        کۆمێنت

شەوێکی هاوینی گەرم بوو لەگەرمیان، لەسەر کورسییەک لەسەر سەکۆکەمان دانیشتبوم تەماشای ئاسمانی پڕ لەئەستێرەم دەکرد، ئەمە تاکە سودی کاتی بێکارەباییە، کە ئاسمانی پڕ لە ئەستێرە دەبینیت، بەهەردوو دەستم مێشولە (هوڕەم) لەخۆم دوور دەخستەوە، لەپڕ زەنگی تەلەفونەکەم لێیدا، ژمارەیەکی نەناسراو بوو. کە قسەمان کرد خێرا زانیم ئەمریکیە، داوای کرد یەکتر ببینین. ڕۆژانی پاشتر یەکترمان بینی، ئەوە دەروازەیەک بوو بۆ نزیکبوونەوە لەڕێکخراوی یەزداو بەئاگابوون لەنزیکەوە لەجینۆسایدی ئێزدییەکان.
جینۆسایدی ئێزدییەکان یەکێکی ترە لەو ڕوداوە تراژیدیانە کە کۆمەڵگای کوردی لەباشوور پەرتکردووە. هەرچەندە ئەوەی ئاگای لەئەدەبیاتی بواری کۆلۆنیالیزم و تۆقان و پاتاڵبون بێت بەئاسانی تێدەگات کە ڕەگەکانی ئەم دیاردەیە زۆرو ئاڵۆزن. لە داهاتوودا دێمەوە سەر ئەبجێکشن یان بەکوردی پاتاڵ بوون، بەتایبەتی لای جولیا کریستیڤا.
ئێزیدییەکان ئالانگاری زۆر دروستدەکەن بۆ هەمو دەوروبەریان، تەنها چونکە دەیانەوێت بەئێزیدی بمێننەوە. هەردوو پرۆسەی بەئیسلام بوون و بەکورد، دیارە بە کورد بوون دیاردەیەکی نوێیە، وەک ترسێک بەسەریانەوەیە. ئەوان لەبەرامبەر ئەمەدا پەرت بوون. تەنها تەماشای کورد خۆی بکە لەبەرامبەر فشارەکانی دەوروبەری چۆن تووشی پاتاڵ بوون بووە. ئەم پرۆسەیە پەرتبوونە لەنێوان بوون و واقیعدا.
دژایەتی جینۆساید کارێکی ئەخلاقی سەختە. چونکە جینۆساید لەکرۆکی هەموو کەلتوورێکدایە. بۆ ئەوەی دژی جینۆساید بیت دەبێت بەبێ هیچ گومانێک ئەویتر هەرچۆنێکە وەک خۆی قبوڵی بکەیت. بەڵام ئەمە لەناوچەی ئێمەدا بوونی نییە، بەتایبەتی کاتێک کە کەلتووری کوردی لەهەمان فۆرمی ئیسلامی سوننیدا لەدایک دەبێت. ئیسلام خۆی بەباڵاترین دەزانێت لەبەرامبەر هەموو ئەوانیتر لەدونیادا. خۆی بە بەهەشتی دەزانێت هەمو ئەوانیتر بەدۆزەخی. کێشەی گەورەی ئەم دیدە ئەوە نییە کە جار جار لە فۆرمی توندی وەک قاعیدەو داعشدا دەردەکەوێت، بەڵکو ئەوەیە کە دەرگای بەسەر خۆیدا داخستووە لە بەرامبەر هەمو عەقڵانی بوونێکدا. هەرگیز تاکە پرسیارێک لەخۆی ناکات، چونکە لەڕاستیدا پارادیمی دینی بەتەواوی دژ بەپرسیارو گومان و تێرامان و بیرکردنەوەو پیاداچوونەوەیە.
لەلایەکی ترەوە بەرهەمهێنانەوەی جینۆسایدی ئێزیدی لەهەناو شەڕی ناوخۆی کوردیدا گەورەترین تاوانە بەرامبەر بەئەوان. شەڕی ناوخۆی کوردی لەنەوەدەکان دەست پێدەکات و ئیتر وەک شێرپەنجە هەر پەل دەهاوێت، لەفۆرمی نوێدا خۆی بەرهەم دەهێنتەوە. ئەمڕۆ زۆرینەی خەڵک شەڕکەری ئەو شەڕەن. 
ئەوە کێشەی ئیسلامە کە ناتوانێت ئێزدی قبوڵ بکات، ئەوە کێشەی ناسیونالیزمی کوردیە کە ناتوانێت ئێزدی بوون وەک شوناسێکی جودا قبوڵ بکات.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      145 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو