مەلا بەختیار

پەسەندی جینۆسایدی ئێزدی‌و ئەركە بنچینەییەكان!

  2019-08-05 14:30      112 جار بینراوە        کۆمێنت

 
(3/8/2019)  پەرلەمانی كوردستان، بڕیارێكی مێژووییدا، بەوەی كارەساتی ئێزدییەكانی وەكو جینۆساید، پەسەند كرد.
كارەساتی وا، لەم سەردەمەی جیهانگیرییەدا پێنج ساڵی ویست، سەرەڕای هەزاران بەڵگەو تاوانی ئاشكرا. جاوەرە، كوردە هەمیشە جینۆساید كراوەكە، بیر لە(1400) ساڵ لەمەوبەر بكەوە، كە لەو چواردە سەدەیەدا، ئێزیدی (73) جاری تر، فەرمانی قەتڵوعامیان دەرچووە، (جگە لەئەنفالی کاکەیی و شەبەک و سەرجەم نەژادی کورد)، بەڵام مێژوونووسانی عەرەبی-ئیسلامی‌و مێژوونوسانی توركی-عوسمانی، مێژونوسانی فارسی-ئیسلامی، بەچەواشەكراوی تۆماریان كردووە.
ئەوەی لەویژدانیشدا ماوە، هەر زۆر كەمتر بووە لەوردەكاری كارەساتەكان. بێگومانین، (73) فەرمانەكانی سەدەكانی لەمەوبەریش، بەرامبەر ئێزدییەکان، كارەساتەكانیان كەمتر نەبوون لەفەرمانی داعشەكان، بەڵكو ئەو سەردەمانەی قەڵمڕەوەكان، ئێزدییەكانیان قڕ دەكرد، بەحەڵاڵیشیان دەزانی. مێدیای ئازادو تەنانەت خوێندەواریش نەبوون، هەتا كارەساتەكان تۆمار بكەن. تاقە شایەت، ئێسك‌و پروسەكەكانی ئەو سەردەمەن، كە دڵنیام رۆژێك دێت، بەهۆی ئامێری پێشكەوتوو، دەریاندەخات، سیاسەتی قەتڵوعامی ئەوكاتە، بەچ شمشێرو رمی كول‌و ئەقڵییەتی كۆنەپەرستییەوە، كورد قڕان كراوون.
ئێستا، پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی كێشەگەلی سیاسییەوە، (5) ساڵ ئەم بڕیارەی دواخست. دەستیخۆش كە خولی ئێستا فریایان خست. بەڵام بەندە، دوای بڕیارەكە، دوو ئەرك زۆر بەگرنگ دەزانم.
یەكەمیان: بڕیارەكە، وەكو یاسایەك، لەگەڵ پرۆژە یاسای ئەنفال‌و كیمیابارانكردنی كوردستان، پێكەوە فراكسیۆنەكانی كوردستان لەبەغداد، بیدەنە پەرلەمانی عیراق پەسەندی بكات‌، بۆئەوەی حكومەتی عیراق، قەرەبووی قوربانییەكان بكاتەوە. هیوادارم، بەهۆی ئەم كارەساتەوە، كارەساتەكانی تریش بخەنەوە چوارچێوەی مافی یاسایی و ساڵەها دوای نەخەن، تاکو  قوربانییەكان، وەك قوربانییەكانی مێژوو، دیزە بەدەرخۆنە نەکرێین.
دووەمیان: ئەم بڕیارە، هاندەرە، كە ستراتیژی ریشەكێشكردنی توندوتیژی ئایینی‌و فەلسەفە دوناییەكانیش، لەزهنیەتی كوردو دەوروبەرمان دابڕێژرێ‌‌و كاری هەمەلایەنەی لەسەر بكرێ‌، بەتایبەتی لەناو فەلسەفەی پەروەردە‌و خوێندنی باڵادا، ئاشكرایە مەترسی ترسناكی هزری توندوتیژی، هەتا لەناو كۆمەڵدا بمێنێ‌، هەروەكو رووداوەكانی مێژوو، ئەگەری كارەساتی تریش، لەبەردەمماندا دەهێڵێتەوە.
دەستخۆشی لەپەرلەمانی كوردستان دەكەم‌و چاوەڕوانی هەڵمەتی پەرلەمانتارانین لەبەغداد.
 
سلێمانی 5-8-2019

وتاری زیاتر



روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      66 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      91 جار بینراوە











یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      77 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      80 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      137 جار بینراوە





پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!‬ مەلا بەختیار
2019-01-15 13:52      121 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو