شوان كەریم كابان

بۆ وایە؟

  2019-08-10 19:42      131 جار بینراوە        کۆمێنت

هێندەی من سەرنجم داوەو ئاگادارم، هەر كاتێك دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم باسیان لەباشبوونی خزمەتگوزارییەك یان دابینكردنی پێداویستییەكی رۆژانەی خەڵك كردبێ، چەند رۆژی دواتر مەسەلەكە بەپێچەوانەوە كەوتۆتەوە، یان بەهۆی كێشەی تەكنیكی یان گرفتێكی چاوەڕواننەكراو، یان بەهۆی نەبوونی دووربینی و بەرنامەسازییەوە.
بەدرێژایی ساڵانی رابردوو لەبەر فراوانبوونی شارەكان و قەزاو ناحیەو خواستی زۆر لەسەر كارەباو زیادە مەسرەفی لەم وزەیەدا، كارەبا كێشەی بەردەوامی خەڵك بووە گەرچی ئێستا بەرهەمی كارەبا لەچوار هەزار مێگاوات نزیكبۆتەوە. بوونی ئەم كێشەیە وایكردووە هەمیشە بەرپرسانی وەزارەتی كارەباو بەڕێوەبەرایەتییەكان هەوڵێكی زۆر بدەن بۆ دابینكردنی زۆرترین بڕی كارەبا بۆ هاووڵاتیان بەتایبەت لەوەرزی هاوین و زستانداو لەمەشدا هەر كاتێك رایانگەیاندبێ كە بڕی كارەبای پێدراو بەهاووڵاتییان زیاد دەبێت، یان كێشەی كارەبا چاك دەبێ، پێچەوانەكەی روویداوەو زۆر جاریش لەدەسەڵاتی ئەواندا نەبووە.
ماوەیەك لەمەوبەر، زۆر باس لەزۆربوونی بەرهەمی هێلكە كرا لەهەرێم و بەندە لەبابەتێكمدا ئاماژەم پێدا كە بڕی یەك ملیارو دوو سەدو پەنجا ملیۆن هێلكە لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت و بڕی هەشت سەد ملیۆنی لەنێو هەرێمدا بەكاردێت و ئەوی تری دەنێردرێتە دەرەوەی هەرێم. ئەم بابەتە چەند رۆژێك قسەی زۆری لەسەر كراو لەپڕ بارودۆخەكە پێچەوانە بۆوەو هێلكە، كورد وتەنی قاتی بوو و یەك تەبەق لەدوو هەزارو پێنج سەد دینارەوە بۆ هەشت هەزار دینار گران بوو و دەستیش نەدەكەوت و ئێستا لەپێنج هەزار دینار زیاترە.
ئەم حاڵەتە بۆ مریشكیش راستە، ماوەیەك قسە زۆر لەسەر زۆربوونی بەرهەمی مریشك كرا بەتایبەتی كە رێگە نەدرا بچێت بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق و نرخی مریشك ئەوەندە هەرزان ببوو  كیلۆی مریشك بە 1500 دینار بوو خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر هاواریان لێ هەستابوو، داواكارییان لەحكومەت ئەوەبوو رێگا نەدرێ مریشك لەدەرەوەی هەرێم بهێنرێ، ئەوەبوو حكومەت هاوردەكردنی مریشكی قەدەغەكردو لەبری هەرزان بوونی مریشك، بەپێچەوانەوە مریشك گران بوو ئێستا نرخی لەنێوان 2300 – 2500 دینارە.

وتاری زیاتر

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      50 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      39 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      61 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      61 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      62 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      85 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      86 جار بینراوە







رێكەوتن نەك تەسلیم بوون‬ شوان كەریم كابان
2019-09-30 14:52      97 جار بینراوە



ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      106 جار بینراوە




روو لێرەو پشت لەولا‬ شوان كەریم كابان
2019-08-04 15:40      114 جار بینراوە

كوردو دۆسته‌كانی و شاخ‬ شوان كەریم كابان
2019-08-03 17:36      74 جار بینراوە

هه‌ر نابنه‌ پاڵه‌وان‬ شوان كەریم كابان
2019-07-21 16:34      140 جار بینراوە

قەرەبووكردنەوە‬ شوان كەریم كابان
2019-07-19 12:45      128 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو