شوان كەریم كابان

گۆرانییەكەی خاتوو ماریاو جنێودان و شكاندن لەم هەرێمەدا

  2019-08-18 18:10      86 جار بینراوە        کۆمێنت

پاش بڵاوبوونەوەی كلیپی گۆرانی (دڵەكەم)ی خاتوو ماریا، مامۆستایەكی ئایینی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كۆمەڵێك قسەی سووك و ناشرینی بەو خاتوونە گوت و خشبەختانە رووبەڕووی هەڵمەتێكی توندی ناڕەزایی بووەوە لەبەرامبەر ئەو قسانەی بەخاتوو ماریای گوت، دیارە مامۆستای ناوبراو رەخنەی لەئاوازو مۆسیقاو وشەكانی گۆرانییەكە نەگرتبوو، بەڵكو قسەی ناشیاوی لەسەر دەركەوتن و جلوبەرگ و سەمای نێو كلیپەكە كردبوو، لەڕاستیدا ئەمە یەكەمجار نییە كە چ هەندێ مامۆستای ئایینی، چ هەندێ خەڵكی تر لەچین و توێی جیاجیا قسەی ناشرین و نەشیاوو جنێو بدەن بەهونەرمەند، مامۆستا، نووسەر، ئەدیب و هتد، بەڵكو سەدان جاری تر حاڵەتی لەمجۆرە روویداوەو بەداخیشەوە دامودەزگا فەرمییەكانی پەیوەست بەم حاڵەتانەوە هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە، بۆیە ئەم دیاردەیە بەردەوامە. چەند ساڵێك لەمەوبەر مامۆستایەكی ئایینی لەمینبەری مزگەوتەوە لەنوێژی هەینیدا دەیان جنێوی بەو كەسانە دا كەڕەخنە لەفرەژنی دەگرن، هەندێك مامۆستای ئایینی و پێشنوێژ مینبەری مزگەوتەكان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەكاردێنن و لەهەمانكاتدا دەیان مامۆستای تری ئایینی بەڕێز لەگوتارەكانیاندا بەئەركی پەروەردەیی و مرۆڤانەی خۆیان هەڵدەستن. سەدان جار لەڕێی شاشەی هەندێك ەناڵی تەلەفزیۆنەوە جۆرەها قسەی ناشرینی و ناوو ناوتۆرە بەچین و توێژەكانی كۆمەڵگا وتراوە، دەیان قسەی نەشاو بەمامۆستا، مامۆستای زانكۆ، كاسبكار، فەرمانبەر، پەرلەمانتار، دامودەزگا حكومییەكان گوتراوە، نەك رەخنەگرتن كەئەوەیان مەسەلەیەكی ئاساییە، تەنانەت بەئاشكرا جنێو بەكارمەندێكی هێزەكانی ناوخۆ دراو لەتۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكرایەوەو جنێو دەرەكە بووە پاڵەوان لەبری ئەوەی بەپێی یاسا شكاتی لێبكرێت و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە. چەندین حاڵەیتی لەوجۆرە روویداوەو حاڵەتەكانیش بەبەڵگەوە بوون و تۆماركراون، كەچی دامودەزگایەكی رەسمی ئەم هەرێمە بەپێی یاسا نەهاتووەتە دەنگ، بۆیە دەبێ چاوەڕوانی جنێوو قسەی ناشرین و ناهەقی زۆری تر بین لەوانەی دژی ئەم هەرێمەو خەڵكەكەی و پێشكەوتنەكانین.

وتاری زیاتر

ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      56 جار بینراوە



بۆ وایە؟‬ شوان كەریم كابان
2019-08-10 19:42      83 جار بینراوە

روو لێرەو پشت لەولا‬ شوان كەریم كابان
2019-08-04 15:40      65 جار بینراوە

كوردو دۆسته‌كانی و شاخ‬ شوان كەریم كابان
2019-08-03 17:36      37 جار بینراوە

هه‌ر نابنه‌ پاڵه‌وان‬ شوان كەریم كابان
2019-07-21 16:34      91 جار بینراوە

قەرەبووكردنەوە‬ شوان كەریم كابان
2019-07-19 12:45      74 جار بینراوە


وس، كەس قسە نەكات‬ شوان كەریم كابان
2019-06-23 21:34      56 جار بینراوە


نۆرەی ئەمەیە!‬ شوان كەریم كابان
2019-06-12 16:45      80 جار بینراوە

مژده‌ چووینه‌ سه‌ر مانگ‬ شوان كەریم كابان
2019-06-09 17:36      79 جار بینراوە

كارێكی باشە، بەڵام!‬ شوان كەریم كابان
2019-06-08 18:34      49 جار بینراوە



لای سعودیە تیرۆریست چییە؟‬ شوان كەریم كابان
2019-05-25 18:28      65 جار بینراوە

هەڵەبجەی هەمیشە زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2019-05-18 22:02      79 جار بینراوە


دونیا سەیرە!‬ شوان كەریم كابان
2019-05-12 18:53      76 جار بینراوە


دەنگی كەو نایەت‬ شوان كەریم كابان
2019-05-02 11:38      77 جار بینراوە


ئیمارات‬ شوان كەریم كابان
2019-04-19 11:03      69 جار بینراوە

ترامپ و میدیای ئەمریكا‬ شوان كەریم كابان
2019-04-03 11:50      100 جار بینراوە


جومعەكان‬ شوان كەریم كابان
2019-03-16 21:39      98 جار بینراوە

سەیرو سەمەرە‬ شوان كەریم كابان
2019-03-14 19:51      92 جار بینراوە

تكایە پێتان ناخۆش نەبێت!‬ شوان كەریم كابان
2019-03-09 17:55      87 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو