شوان كەریم كابان

هاوپەیمانی عەرەبی بۆ هەڵوەشاندنەوە..

  2019-08-24 18:33      104 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوپەیمانی عەرەبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئومەی عەرەبی!
بەر لەنزیكەی پێنج ساڵ، هاوپەیمانێتییەك دروستبوو بەسەركردایەتیی سعودیەو ئەندامێتی نۆ وڵاتی عەرەبی ترو پشتگیری ئەمریكاو بەریتانیا، بۆ روبەڕوبونەوەی حوسییەكان و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆكی پێشووتری یەمەن و هەندێ لایەنی تر بەبیانووی پشتگیری لە یەكێتیی خاكی یەمەن و بەرگرتن لەدەست تێوەردانی ئێران لەو وڵاتەدا لەڕێگەی هاوكاریی حوسییەكانەوە.
لە 25 ی ئازاری ساڵی 2015، ئەو هاوپەیمانییە بە بۆمبارانێكی خەستی چەند شوێنێكی یەمەن دەستی پێكرد، بەتایبەت پێگە سەربازییەكانی حوسییەكان و هێزەكانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە سەنعای پایتەخت و پاش نزیكەی مانگێكیش لەو مێژووە، لەناوخۆی یەمەن و لەسنووری سعودییەوە هێرشی زەمینیش دەستی پێكردو لەهەمانكاتیشدا حكومەتێكی سەر بەو هاوپەیمانییە دامەزرا بەسەرۆكایەتیی عەبد رەبە هادی مەنسور و لە – عەدەن -ی باشوری یەمەن بارەگای ئەو حكومەتە دامەزرا و زۆربەی كات سەرۆكی ئەو حكومەتە لەدەرەوەی یەمەن دەوامی دەكرد.
لەو ماوەیەدا كە نزیكەی پێنج ساڵە، هاوپەیمانییەكە نەیتوانیوە حوسییەكان و هاوپەیمانەكانی تێكبشكێنێ، گەرچی هەندێ ناوچەی ژێر دەستیان كەوتۆتە دەست هاوپەیمانەكانی ئەو هاوپەیمانییە عەرەبییە، بەڵام رۆژ بەڕۆژ هاوپەیمانێتییەكە رووبەڕووی بەرەنگاری توندتر دەبێتەوە و لەزۆر بەرە شكست دێنێ.
لەلایەكی ترەوە، تادێت هەندێ لایەنی شاراوەی تری كاری ئەو هاوپەیمانییە دەردەكەوێت كە هەندێك لەو وڵاتانەی لەسەرەتاوە لەگەڵیدا بوون، ئێستا دەستبەرداری بوون. یەكەم ئاماژەش لەمەبەستی تری ئەو هاوپەیمانییە، داگیركردنی دورگەی سوقەترە بوو لەباشووری یەمەن، دواتریش باڵادەست بوونی هێزەكانی ئیمارات لەو دورگەیە و پەلهاویشتنی بۆ ناو شاری عەدەن، پایتەختی كاتیی حكومەتەكەی هادی.
تازەترین ئاماژەش لەئەركی شاراوەی ئەم هاوپەیمانییە، یان بەشێك لەم هاوپەیمانییە، یارمەتیدانی جوداخوازەكانی باشووری یەمەن بۆ دەست بەسەرداگرتنی بنكە و بارەگاكانی حكومەتەكەی هادی لەشاری عەدەن، لەلایەن هێزەكانی ئیماراتەوە و داواكردنی جیابوونەوەی باشوور لەیەمەن.
ئەگەرچی سعودیە بەتوندی دژی ئەم هەڵوێستەیە، بەڵام ئاماژەكان وا دەردەخەن كە تازە كار لەكار ترازاوەو جیابوونەوەی باشووری یەمەن بۆتە ئەمری واقع و ئەو خەونەی پاش نەمانی كۆماری دیموكراتی یەمەنی میللی و یەكگرتنی لەگەڵ یەمەنی باكوور لەساڵی 1990 باشوورییەكان دەیبینن، ئێستا هاتۆتەدی، گەرچی خەڵكی باشووری یەمەن هەر عەرەبن و نەتەوەیەكی تر نین.
بەكورتییەكەی، ئەوەی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆی هاتبوو بۆ یەمەن وادەرنەچوو، بەڵكو ئەو وڵاتەی پارچە پارچە كردووە و گەر سەیری ئەركی دوو وڵاتی سەرەكی ئەم هاوپەیمانیە بكەین، سعودیە و ئیمارات، دەبینین هەمان ئەركی تێكدان و شێواندن جێ بەجێ دەكەن لە سوریا، لیبیا، سودان و چەند شوێنێكی تر و ئەم هاوپەیمانیە، هاوپەیمانێتی عەرەبیە بۆ تێك دانی ئوممەی عەرەبی.

وتاری زیاتر

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      8 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      47 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      54 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      74 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      102 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      141 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      82 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      111 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      107 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      130 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو