مەلا بەختیار

یادی ئازاد هەورامی و بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی

  2019-09-01 17:32      87 جار بینراوە        کۆمێنت

لەیادی شەهید ئازاد هەورامیدا، حەسرەتی شەهیدكردنیم بەناونیشانی (31ی ئابی شوم) نووسی. رێكەوتی یادەكە لە 31ی ئابدا، لەسەر ئەوەی یادی شەهیدم نەبەستۆتەوە بە 31ی ئابی پارتی، كاردانەوەی دەیان كۆمێنتی لێكەوتەوە. مەبەستم بوو بەم نووسینە روونیبكەمەوە كەوا:
یەكەم: یادی شەهیدبوونی ئازاد هەورامی، هەشت ساڵ پێش 31ی ئابی (1996)ە. منیش لەسەر شەهیدم نووسیوە نەك رووداوی دیكە.
دووەم: لەساڵی (1999)و، لەدوای رێككەوتنی واشنتۆنەوە، راگەیاندنی یەكێتی باسی 31ی ئابی كردو كاردانەوەی خراپی لێكەوتەوە. بۆیە یەكێتی و پارتی، لەكۆبوونەوەی رەسمیدا، رێككەوتوین كە نە ئەوان باسی سەردەمی جەلالی بكەن و نەئێمەش باسی 31ی ئاب بكەین. سەرۆك مام جەلال مەكتەبی راگەیاندنی لەمبارەیەوە، ئاگاداركردەوە.
لەوساوە، مەكتەبی سیاسی و راگەیاندنی رەسمی یەكێتی، توخنی ئەم كێشە نالەبارانە نەكەوتون. بەندەش هەموو ساڵێك لەیادی شەهید ئازاددا، فرمێسكە وتارم نوسیوە، لەبەر رێككەوتنی نێوانیشمان، باسی 31ی ئابی پارتی، لەلایەن بەندەو هیچ بەرپرسێكی یەكێتی و ئۆرگانێكی رەسمییەوە، نەكراوە.
ئەمڕۆ بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیم، لەیادی شەهید ئازاددا، خوێندەوە. دوورو نزیك، بەیاننامەكە، توخنی روداوی 31ی ئاب نەكەوتووە. كە مەكتەبی سیاسیش، خۆی لەقەرەی رووداوەكە نەدابێ‌، ئیتر من بە چ مافێكی سیاسی، كە دووریش كەوتومەتەوە لەكۆبوونەوەكان، ماف بەخۆم بدەم، دوای پێكهێنانی حكومەتی هاوبەشیش، قەتماغەی رووداوە جەرگبڕەكان هەڵبدەمەوە. سەرئەنجام ببمە هۆی ئەوەی، پارتییەكانیش، باسی رووداوی جەرگبڕی تر بكەن دژی یەكێتی!
دەمێنێتەوە بڵێم: لەبەرئەوەی رەخنەكان، زۆربەیان لەپەرۆشیانەوە بۆ یەكێتی لەسەر وتارەكە نووسراوە، گەردنیان ئازاد بێ‌، بەڵام تاك تاكیان، ئاشكرایە، قورمیشكراوی پێش كۆنگرەی تەكەتولن، دڵنیام زۆر نابات، دەزانن ئەقڵیەتی تەكەتولی بێ‌ بنەمای ئایدیۆلۆژی، چ زیانێكی گەورەتر بە یەكێتی دەگەیەنێ‌.

وتاری زیاتر

ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      141 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      81 جار بینراوە

31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      99 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      86 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      91 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      149 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا