مەلا بەختیار

لوتكەی هانۆی سارێژی زامی مێژوو، دیدێك لەمەڕ كێشەی ئەمریكاو ئێرانیش

  2019-02-28 19:00      79 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژانی ٢٧ و٢٨ مانگ، (هانۆ)ی بوو بەپایتەختی كۆبونەوەی لوتكەی سەرۆكی ئەمریكای دیموكرات و سەرۆكی كۆریای باكووری تۆتالیتاری.
مرۆڤ كەسەیری دیمەنەكانی لوتكەكە دەكات و دونیای پێچاو پێچ و پڕلەبەرژەوەندی سیاسەت لەبەرچاو دەگرێت، هیچ سەیر نییە، هانۆی كە هەمیشە شاری داگیركراوی ئیمپراتۆرەكان و كۆڵۆنیالیزم كۆن و نوێ بووە ( هەڵبەتە ئێستە باوڕم بەچەمكی كۆڵۆنیالیزم نەماوە) كەچی بەهۆی قارەمانییەتی گەلی فێتنامەوە، ئێستا هانۆی بووەتە پایتەختی لوتكەیەكی چارەنووسسازی دوو سەرۆك، كە هەتا پار هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمییان لەیەكتر دەكرد.
ئەمریكا، كەیەكەمین وڵاتە چەكی ئەتۆمی لەژاپۆن بەكارهێنا، بەم سیاسەتەی لەگەڵ كۆریای باكوور، دەیسەلمێنێت كە تا بتوانێت لەبەكار‌هێنانەوەی چەكی ئەتۆمی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەرژەوەندییە گەورەكانی بكەونە بەردەم هەڕەشەی گەورەوە، دەبێت بترسین دیسان، پەنا بەرێتەوە بەرچەكی ئەتۆمی. بێگومان هەموو وڵاتێك چەكی ئەتۆمی هەبێت بۆ پارستنی بەرژەوەندییەكانی، لەناو هاوكێشە سیاسی و ئابووری و ئاسایشییەكانی جیهاندا، وەكو دەبۆی هەڕەشەی مەرگی ئەتۆمی، چەكی ئەتۆمی دەپاڕێزن. لەم سۆنگەیەوە دەبێت بترسین رووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كێشمە كێشمەكانی تایفی و ئیقلیمی، ئەگەر چارەسەرێكی گونجاویان بۆ نەدۆزرێتەوە، كە هاوسەنگ و بەرژەوەندی هەموو لاێك بپارێزێ، هیچ بەدووری نازانین كێشەی ئێستای پر لەڕقەكان، هەموو لایەك ناچاربكات دەبۆی چەكە ئەتۆمییەكانیان بكەنەوە.
لوتكەی هانۆی، دوو دەوڵەتی هەڕەشەكەری بەكار‌هێنانی چەكی ئەتۆمی كۆكردەوە، نە سەرۆكی ئەمریكای بەپەلە بڕیاردەر هەڕەشەكانی بردە سەر، نە سەرۆكی كۆریای بەتاقی تەنها بڕیاردەر، هەڕەشەكانیان بردە سەر. ئێستا دەشێ بڵین لەپرۆگرامی ئەم دوو دەوڵەتە، بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی نزیكە لەمەحاڵ.
فێتنامیش بەم میوانداریەتییەی لوتكەی هانۆی، سەلماندی گەڵێك لەخەباتی ڕزگاریخوازیدا سەدان هەزار قوربانی دابێت، گەرچی پێشتر سەربەخۆیان پێ ڕانەدەبینی و بەیاخی و تێكدەری ئاسایشی سنووری دەریایی و زەمینیان دەزانی و تەنانەت چەكی كیمیاییشیان بەرامبەر بەكارهێنان، بەڵام ئێستا متمانەی ئاشتەواێكی نێونەتەوەیی وەردەگرێ و بەگوڵ و گوڵزارو ئاڵای سوری هێشتا دانەگیراوی كۆمۆنیزیم (كەتەنها بەئاڵا سوورەكە كۆمنیستن)پێشوازی لەلوتكەیەكی هەستیاری چارەنووسسازی جیهانیی دەكات.
كۆریای باكوور هەتا خاوەن ئایدیۆلۆژیەتی تۆتالیتاری بێت، كە سەپێنەری تاك حزبی و میراتگری سیستەمی باوك سالارییە، مەحاڵە بەم ڕێكەوتنەش ببێتە وڵاتێكی دیموكراسی. ئەمریكاش تەنانەت ئەگەر ڕێكیش بكەون لەگەڵ سەرۆكی كوریا، هەتا ڕادەیەك بەرژەوەندییەكانیان نەخاتە مەترسییەوە، قسەلە گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی تۆتالیتاری بكەن، بەرەو دیموكراسی.

دەپرسین، مادام چارەسەرێكی گونجاو بەچاوپۆشین لەناسنامەی ئایدۆلۆژی تۆتالیتاری كۆریای باكوور سەڕەرای هەموو هەڕەشەو كێشمە كێشەكان دۆزرایەوە، كەوابێ ئایا توانای دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەری كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لەنێوان ئەمریكاو سعودیەو هاوپەیمانەكانی لەلایەك، هەروەها ئێران و دۆستەكانی لەلایەكی تر، بەتەواوەتی لەدەستچووە؟  
ئێمە پێمانوایە، نە ئەمریكا دەتوانێت بەتەواوی توانای تەكنەلۆژیای جەنگی و هەموو فشارە ئابوورییەكانی بڕیاری جەنگ بدات، نە ئێرانیش دەتوانێ سەڕەرای قوڵیی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەمریكاو دەوڵەتانی سوننی گەرایی ناوچەكە، سەرەڕای توانا عەسكەری و گیانی فیداكاری و هەژموونی عەقیدەیی و پشت ئەستوور بەدۆستەكانی لەیەمەن و سوریاو لوبنان و عیراق، بڕیاری تێوە گلان بەجەنگێكی دیكەی كەنداو بدات. كەوابێ سەرەڕای هەموو ناكۆكی و كێشەكان و هەرچەندە دەوترێ دەرگاكانی دۆزەخی جەنگ كرابێتەوە، بەڵام ، بەرژەوەندی هەموولایەك لەچارەسەردایە.

چارەنووسی ئێران تەنها گەلانی ئێران دەتوانن بڕیاری لێ بدەبن. نەك بەهەڕەشەی جەنگ و گەمارۆی ئابووری سیستەم گۆڕین. مەترسییەكانی كەلەسەر عەرەبستانی سعودی دەوڵەتانی سوننی گەرایی تر هەیە ، بەدەستەبەری بڕیاری نێونەتەوەیی ڕێككەوتنی تۆكمەی ئیقلیمی، چارەسەردەكرێ. بەهیوای دۆزینەوەی چارەسەرەكان و دوورخستنەوەی مۆتەكەی جەنگی نەخوازراو.

پاریس 
قاوەخانەی سۆلفرینۆ ناوەندی پارتی سۆسیالیسیت.
28-2-2019

وتاری زیاتر











یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      69 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      69 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      128 جار بینراوە




پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!‬ مەلا بەختیار
2019-01-15 13:52      112 جار بینراوە








كابینەی نوێ‌ و كێشە كۆنەكان‬ مەلا بەختیار
2018-12-11 09:36      104 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو