د.سەردار عەزیز

کوردو تورک و خاڵە سام

  2019-03-05 09:18      176 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژانی داهاتوو شاندێکی ئەمریکی بەرەو ئەنکەرە بەڕێدەکەوێت. ئامانجی سەرەکی گۆڕینەوەی بیروڕایە دەربارەی ناوچەی ئارام. ئەم پرسە لەهەمانکاتدا یانی چۆنێتی داڕشتنی پەیوەندی نێوان کورد و تورک، دیارە لەکۆتایی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی ناوخۆیی تورکیا بەڕێوەدەچێت، بۆیە ناکرێت کاتێک بێت چاوەڕوانی هیچ سازشێکی لێبکرێت، بەتایبەتی بەئاشکرا، بەڵام پاش کۆتایی ئەم هەڵبژاردنە، تورکیا هیچ هەڵبژرادنی تری نابێت هەتا چوار ساڵی تر، بۆیە دەکرێت کاتی سازش بێت.
ئەمە لەڕەهەندی ناوخۆوە. لەڕەهەندی نێودەوڵەتییەوە، تورکیا لەنێوان ئەمریکاو روسیادا جۆلانی دەکات بۆ گەیشتن بەئامانجی، کە ئامانجی هەرە سەرەکی بریتییە لەسنووردارکردن یان کۆنترۆڵکردنی پەکەکە. لەگەڵ ئەمریکاییەکاندا ئەمە لەسەر چۆنێتی ناوچەی ئارام وەستاوە، لە گەڵ روسەکاندا لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەدەنە. گەرچی ئێستا روسیا فسار بۆ زیندوکردنەوەی ئەدەنە ئەدات، بەڵام ئەمە مانای سەرلەنوێ دروستبوونەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوو حکومەتی سوریاو تورکیاو هەماهەنگیکردن بۆ دژایەتی کورد، دیارە لە١٩٩٨ کە ڕێکەوتنەکە کراوە بۆ دژایەتی پەکەکە و دەرپەڕاندنی ئۆجەلان کراوە. ئەم ڕێککەتنە لەساڵی ٢٠١١ لەلایەن ئەردۆگانەوە نوێکراوەتەوە.
بژرادەنی تورکی لێرەدا ئاسان نییە، زیندووکردنەوەی ئەدەنە هیچ گەرەنتیەکی نییە کە بتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر یەپەگە یان پەکەکە، چونکە ئێستا بەپێچەوانەی ١٩٩٨ ئەمریکا وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە نێواندایەو دژ بەم هەنگاوە دەبێت. 
شەعبان کارداش، لێکۆڵەرەی تورک، نزیک لەئاک پارتی دەڵێت، مەترسی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە هەر هەنگاوێک ڕەنگە پێودانگی درێژخایەنی هەبێت و کاریگەری ستراتیژی بکاتە سەر پێگەی تورکیا. بەڵام قەیرانی گەورەی تورک لەسەرەتای روداوەکانی سوریاوە ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەوانیتردا ناگونجێت و خۆی بەتەنها یان لەگەڵ هاوکارە ناوخۆییەکانی توانای فەراهەمکردنیان نییە، بۆیە بۆ هەرهەنگاوێکی گەورە پێویستی بەوەیە کە هاوکاری و رەزامەندی هێزێکی گەورە وەربگرێت. هەتا ئەمڕۆ کەس ئامادەنیە بەو شێوەیەی تورک دەیەوێت هاوکاری تورک بێت، چونکە دۆخی ناوچەکە شلەو تورک خاوەنی هێزی هێندە نین کە ئەوانی تر ناچاری سازش بکەن.
ئەم دۆخە وەهایکردوە کە تورک گومانیان هەیە لەوەی کە دەرئەنجامی هەر سازشێک ببێتە دەستکەوت. ئێستا بەپێی سۆنار کاگاپتەی دۆخەکە بەمجۆرەیە: پەکەکە تەنها کاتێک دێتە سەر مێزی ئاشتی کە یەپەگە لاوازبیت لەسوریا، هەروەها تورکیا دەتوانێت هەماهەنگ بێت لەگەڵ کوردانی سوریا، کە ئەنکەرە لەئاشتیدا بێت لە گەڵ پەکەکەدا، بەرای ئەو پرۆسەکە بەلاوازکردنی یەپەگە دەستپێدەکات. هەروەها دەڵێت ڕێگاچارەی تر نییە. 
ئەم دیدە چیمان پێدەڵێت: یەکەم، تورکیا دوو بەشی کوردستانی ڕۆژئاڤاو باکوور وەک دوو یەکەی جیاوازی پێکەوەبوو دەبینێت، لەهەمانکاتدا بەردەوام ئەو وێنەیەی لەخەیاڵدایە کە چۆن هەرێمێکی تری وەک هەرێمی کوردستانی باشوور لەڕۆژئاڤا دروستنەبێت. پەیامەکەی سۆنار بۆ ئەمریکیەکانە کە یەپەگە لاوازبکەن بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەراربێت. ئەم پەیامە ڕوونە، بەتایبەت کاتێک لەتورکێکەوە دێت، بەڵام قازانجی ئەمریکا لەوەدا نییە. پرسی ئەمریکا پرسی کورد نییە یان لەهەوڵی چارەسەری پرسی کورددا نییە، بەڵکو دەیەوێت پرسی کورد بەجۆرێک بێت کە فشار لەیەپەگە کەمبێتەوە هەتا بتوانێت بەو ڕۆڵەی هەستێت کە ئەمریکای لێی دەخوازێت. لێرەدا لەسوودی ئەمریکا نییە کە یەپەگە لاوازبێت، لەکاتێکدا کە کەسی تر ناتوانێت کە قەرەبووی ئەو لاوازییە بکاتەوە. 
ئەگەر کوردانە بیر بکەینەوە، ئایا بەهێزی یان پێداویستی ئەمریکا بۆ پەیەدە بە چ ئامانجێکی درێژخایەن سوودی لێوەردەگیرێت؟ یان ئایا هەوڵ یان توانا هەیە کە ئەم پەیوەندییە بکرێتە ستراتیژی یان درێژخایەن؟ روونە کە پەیوەندیەکە ڕاستەوخۆ نییە، بەڵکو دەرئەنجامی دۆخێکە، بەتایبەت کە ئەمریکا خاوەن هیچ مێژوو و هاوپەیمانی و پەیوەندی تایبەت نییە لە سوریا. ئایا کورد ئامادەیە کە سوریا لەتورکیا جودا بکاتەوە؟ ئەم پرسە لەدۆخی باشوردا زۆرجار دەبوە مایەی گفتوگۆ لە گەڵ دیپلۆماتە ڕۆژئاڤاییەکان، تێگەیشتنێک هەبوو کە باشوورو باکوور لەپەیوەندیی ئۆرگانیدانین. ڕەنگە ئەم تێڕوانینە گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت، پاش رووداوەکانی ئەم دواییە.
بەڕای من ئاشتی لەباکوور نەک بنەمای سەقامگیری و سودی تورکیایە لەناوەوە، بەڵکو بنەمای پەیوەندیشیەتی لەگەڵ باشوورو ڕۆژئاڤادا، بوونی ئەم پەیوەندییە لای هەریەکێک لەکوردو تورک بەپێچەوانەوەیە. لای تورک دەبێت باشوورو رۆژئاڤا لاوازبکات بۆ ئەوەی پەکەکە لەناوەوە بەهێز نەبێت، لای کورد، ئاشتی لەناوەوە بنەمای ئاشتییە لەگەڵ دەوروبەردا. بەکورتی ئایا بەپەرتی یان پێکەوە، پرۆسەی ئاشتی دێتە دی؟ لەبیری ئیمپراتۆریدا بەپەرتی، چونکە ئاشتی تەنها کاتێک قابیلی قبوڵە کە هێز نییە یان لاوازە، هەرکاتێک هێز هەبوو ئاشتی نییە. 
ئەوەی تورکەکان ناتوانن بیری لێبکەنەوە کە چۆن ئاشتی لەناوەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پێویست نەکات بچنە دەرەوەی سنووریان، چونکە لەچوونە دەرەوەی سنوور وەهایان لێدەکات کە دەبێت مەرجی ئەوانی تر قبوڵ بکەن، کە زۆرجار نە دەبێت هۆکاری کێشەکەو نەهیچ سوودێکی دەبێت بۆ تورک.
ئەمە بنەمای ئەو دیدەیە کە پەکەکە بڕوای وەهایە کە بەربەستی بەردەم کێشەی کورد ئەمڕۆ تورکیایە. ئەم دیدە تەنها بەشێک لەڕاستی تیادایە.

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      31 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      54 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      45 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      49 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      81 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      68 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      73 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      55 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      79 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      67 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      64 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      77 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      67 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      57 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      84 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      93 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      92 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      77 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      83 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو