مەلا بەختیار

خانه‌قینه‌ ئازیزه‌كه‌م

  2017-11-12 13:40      744 جار بینراوە        کۆمێنت

 (مام) به‌یانیه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی كردو فه‌رموی: مه‌لا به‌ختیار نیوه‌ڕۆ میوانتم. هات‌و باوه‌شی خۆشه‌ویستی بۆ كرایه‌وه‌.
ئێستا، كه‌ خانه‌قین له‌دۆخێكی خه‌مباردایه‌و، ویژدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی برینداره‌. منیش له‌وان زیاتر.. له‌مكاته‌دا ده‌ڵێم:
-  سه‌ربه‌رزم؛ كه‌ تۆزقاڵێك مه‌سئولیه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی خانه‌قین‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانم له‌سه‌ر نییه‌.
-  ده‌توانم به‌دڵنیاییه‌وه‌ بڵێم: یه‌ك لیتر نه‌وتی شاره‌كه‌م نه‌بردووه‌. له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیم نییه‌. له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی به‌غداد له‌ژیانما باسی به‌رژه‌وه‌ندی خۆمم نه‌كردووه‌.
-  یه‌ك پارچه‌ زه‌ویم نه‌فرۆشتووه‌. هه‌زاران پارچه‌ زه‌ویشمان له‌رێی شاره‌وانی‌و قایمقامیه‌ته‌وه‌ دابه‌شكردۆته‌ سه‌ر هاوڵاتیان، له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی تۆڵه‌فرۆش، ئه‌ركه‌وازی، بانمیل، ته‌واوی شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ریشی.
-  سه‌دان خانوی به‌عسیه‌كانمان ده‌ستكه‌وت، هه‌مومان بێ جیاوازی حزبایه‌تی، پێشكه‌شی شه‌هیدان‌و دڵسۆزان‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ كرد. یه‌ك ژوریشم بۆ خۆم‌و كه‌سوكارم هه‌ڵنه‌گرتووه‌.
-  له‌دوای رزگاركردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ده‌روبه‌ریشی له‌ده‌ست داعشه‌كان، به‌نده‌، گسكێكی هیچ ماڵێك‌و كورسیه‌كی هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك‌و مریشكێكی هیچ ماڵه‌ جوتیارێكی عه‌ره‌بم نه‌بردووه‌.
-  هه‌تا ئێستا.. نه‌بومه‌ته‌ هۆی گرتن، یان كوشتنی هیچ هاوڵاتیه‌ك. ته‌نانه‌ت نه‌مهێشت به‌عسیه‌كانیش بكوژرێن. چونكه‌ زۆربه‌یان به‌ زۆره‌ملێ كرابونه‌ به‌عسی!
تاقه‌ ده‌ستكه‌وت كه‌ شانازی پێوه‌ده‌كه‌م خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌.. به‌دڵنیاییه‌وه‌، قه‌ت ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌، بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت‌و دزی‌و كاری ناجوامێرانه‌ له‌ده‌ستناده‌م!

 

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      54 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      73 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      71 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو