عەتا كەریم

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان

  2017-11-21 13:40      458 جار بینراوە        کۆمێنت

رووبەرووبوونەوەی «گەندەڵی» دەبێتە قۆناغێكی دیكە بەتایبەت لەو وڵاتانەی پشتیوانی ئابووریی و داراییان لەسەرچاوەی ئاڵتونی رەشەوەیە، بۆیە ئەم جەنگە لە سعودیەی عەرەبییەوە دەستیپێكردووەو سەرەتاكانیشی لەعیراقەوە دەركەوتووە، كە پێدەچێت ریسكەكەی لە كۆبووەنەوە سێقۆڵییەكەی (واشنتۆن، ریاز، بەغدا) چنرابێت، كەرۆژی 22/10 لە نێوان سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق و رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ریاز بەڕێوەچوو.
دوای ئەوە سعودیە یەكەم ئۆپەراسیۆنی «راوی گەندەڵی» لە شوێنە دروستەكەوە لەمیرو شازادەكانەوە دەستپێكرد، واتا تۆڕی ئەمجارە ماسیە گەورەكان دەگرێت، لە عیراقیش هێشتا لە قۆناغی شەڕی میدیا و ئاشكراكردنی ناوی گەندەڵكاران و دانانی ژمارە تەلەفۆنی (154) و ئیمەیلێكی تایبەتە كە لەلایەن دەستەی نەزاهەی عیراقەوە راگەیەندراوەو دەیەوێت خەڵك بەشداریی پێ بكات لە راوە گەندەڵیی دا، هاوتەریب خەڵیكش دەكاتە جەنگاوەری هێزێك بۆ چاودێریكردن بەسەر گەندەڵكارانەوە، هاوكاتیش نەزاهە والێدەكات دەستكراوەتر بێت و لانیكەم رەفەكانیان پڕبكرێت لە فایلی گەندەڵكاران،كە عەبادی هەردوو نیشانەكە بەتیرێك دەپێكێت!، نیشانەیەكیان بۆ لێدانە لە ئامانجی سەرەكی گەندەڵكاران و بەرەنگاربوونەوەیەتی كە خواستێكی سەرەكیی قۆناغەكەو عیراقییەكانە، نیشانەی دووەمیشیان پێكانی سیاسییە گەندەڵەكانە كە نەیاری سیاسییشن و بەوەش بەر لەهەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو نابوتیان دەكات.
عیراق و لە ناویشیدا هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو وڵاتانەی دەردەداری گەندەڵییە بە جۆرێك سەرجەم كایە و جومگەكانی گرتۆتەوە هەر لە سێكتەری دارایی و نەوتەوە بۆ سێكتەری پەروەردەو ئایینیش!دیسان بە هەرێمیشەوە، كەم سێكتەر هەیە گەندەڵی تێدا نەبێت! بەڵام گەندەڵكارانیش قەبەتر و ئازادترن! هەرچەند نوێنەرانی عیراق ئازاتربوو ژمارەیەك بەرپرس و وەزیری لەسەر گەندەڵی لادا كە هەندێكیان «كورد»بوون!! لەو كاتەدا كە نوێنەرانی عیراق لێپێچینەوەی لە گەندەڵكاران دەكرد، هاوتاكەی كە پەرلەمانی كوردستان بوو لەسەر پرسی «كورسی» پەكخرابوو! بۆیە گەندەڵەكان هەرماون و لەگوڵ كاڵتریان پێنەوتراوە!.
گەندەڵكاران، فرەن، هەیانە لە پۆستی باڵادایەو ئەوانیش بەپێی پلەو پۆست و پێگەكەی لینكی بەگەندەڵییەوە گرێداوە و زۆرێكیشیان بە پێی سێكتەرو كەرتەكان گەندەڵی دەكەن، نێوانی تۆڕی گەندەڵكارانیش خۆشە بەجۆرێك تێیاندایە بەتیم و گروپ كار دەكەن، یاسا و دادگا لە بەرانبەریاندا بێهێزە، بەجۆرێك گەندەڵكاری وەها هەیە لەكاتی لێپێچینەوە لە تۆمەتی گەندەڵی، بەبێ سڵەمینەوە و ترس پەلاماری دادوەر دەدات و لێی دەدات، ئەمەش لە سلێمانی روویدا!.
جووڵەی دژایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كە بە شۆڕشی لەناوبردنی گەندەڵی لە مانشێتی رۆژنامە و میدیاكاندا ناودەبرێت، پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەكیشی لە پشتە، بەتایبەت لە ریاز و هەروەها لە بەغداش، بەڵام هێشتا ئەم جوڵەیە لە هەولێر دا نییە و گەندەڵكارانیش لە جووڵە نەوەستاون!!، لەكاتێكدا لە هەموو قۆناغەكاندا «هەنجەتی چنراو» بۆ پەكخستنی بەرەنگاربوونەوەی لە هەرێم هەبووە، ئێستاش بیانوو ئامادەیە كە هەرێم لە دۆخی شڵەژانی سیاسیی و ئابووریی و دارایی و حوكمڕانیدایە!! بۆیە بۆ شەڕی گەندەڵیی ئامادە نییە!، لە كاتێكدا ئەم شەڕە، رەواترین شەڕێكە كە پێویستە لە هەرێم بكرێت، بۆئەوەی هەم بەجێ نەمێنێ، هەمیش كۆتایی بە رەگداكوتانی گەندەڵی بهێنێت، دیوێكی دیكەشی ئەوەیە پێویستە خۆی شەڕی گەندەڵی بكات و دروشم و تایتڵی خۆی هەبێت، نەك عەبادی بەدروشمی و تایتڵی عیراقییەوە، راوی گەندەڵكارە گەورەكانی كورد بكات، كە نیشانەكانی دیارە و ئێرەش دەگرێتەوە!.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      51 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      68 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      175 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      299 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      264 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      190 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      252 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      405 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      274 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      278 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      248 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      342 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      567 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      356 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      467 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      443 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو