د.ئەرسەلان بایز

دەمەوێ ماچت بكەم

  2019-09-15 14:04      570 جار بینراوە        کۆمێنت

 (35)
لەگەرمەی شەڕی ناوخۆو كورد كوژی ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، حكومەتی توركیا بۆ باسكردنی هەندێ بابەت لەبارەی شاری كەركوكەوە بە دوو شاندی جیاواز میوانداری (ی.ن.ك) و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات. هەردوو شاندە كوردستانییەكە لەبەرامبەر یەكتر دادەنرێن و شاندی ژەنەڕاڵە توركەكانیش لەو سەرەوە ئیدارەی كۆبوونەوەكە دەكەن.
دوای دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەو قسەكردن لەسەر هەندێ بابەت. توركەكان باس لەوە دەكەن كە شاری كەركوك شارێكی توركمانییە بۆیە لەكاتی ڕووخانی حكومەتی بەعسی عیراق رێگا نادەن هێزە كوردییەكان بچنە ئەو شارە، دواتر نۆرەی قسەكردن دەدرێتە (مام جەلال)و دەڵێ:
-كاتێ ئێمە لەشاخ بووین و حكومەتی عیراق بەجۆرەها چەكی سووك و قورس شەڕی هەموو پێكهاتەكانی ئێمەو كەركوكی دەكرد. كاتێ ڕۆژانە ڕۆڵەكانی كوردو توركمان لەشاری كەركوك ئازار دەدران. لەسەر داواكردنی بچووكترین مافەكانیان ڕاپێچی زیندانەكان دەكران. ئێوە لەكوێ بوون…؟ ئەی ئەوساش كەركوك توركمانی تێدا نەبوو…؟ بۆچی خۆتان بێدەنگ كردبوو و قسەیەكتان نەكرد…؟
كاتێ ئێمە لەشاخ بووین…. ڕۆژانە تەنیا یەك سەعات بەرنامەی ڕادیۆمان هەبوو، كەچی هەفتانە دووجار بیست خولەك بیست خولەك بەرنامەی حزبە توركمانیەكانی شاخمان بڵاو دەكردەوە. بە چادرو ئازووقەو ڕادیۆی خۆمان پشتیوانیمان لەتوركمانەكان دەكرد. ئەی نازانم ئەوسا ئێوە لەكوێ بوون…؟ بۆچی گوێتان لەهاواری ئەو توركمانانە نەبوو…؟ بۆچی یارمەتیتان بۆ نەناردن…؟ خێرە ئاوا ئێستا بوون بەپارێزەری توركمانەكان…؟
كاتێ (تاریق عەزیز) وەزیری دەرەوەی عیراق بوو، بەسەردان هاتە توركیاو وتی:
-لەعیراق هیچ كێشەیەك بەناوی توركمان نییە، بۆچی قسەتان نەكرد…؟ ئێستا پێم سەیرە بوون بەخاوەن و خەمخۆری توركمانی كەركوك. ئەو (مرۆڤە) بەشێوەیەكی كوردانەی ئەوتۆ قسە دەكات. (كاك نێچیروان) كە ئەوسا لەگەڵ (ی.ن.ك) و (مام جەلال) ناكۆك و لەشەڕدا بوون بەقسەكانی (مام جەلال) خۆشحاڵ و سەرسام دەبێت. بۆیە لەلای خۆیەوە هەموو ناكۆكییەكانی نێوخۆی هەردوو حزب لەبیر خۆی دەباتەوەو وەلای دەنێ كوردانە نامەیەكی كورت بۆ (مام جەلال) دەنووسێ:
-حەز دەكەم بەهەنگاوێك بێمە ئەو دیوی مێزەكەی نێوانمان و ماچت بكەم.
دوای تەواوبوونی قسەكانی (مام جەلال). نۆرەی قسەكردنی (كاك نێچیروان) دێت. ئەویش زۆر بەكورتی دەڵێت:
-من هیچ قسەیەكی ترم نییە. ئەو قسانەی (مام جەلال) كردی بێ زیادو كەم قسەی ئێمەشە.
ژەنەڕاڵە توركەكان سەرسام دەبن. دواتر بەتەعلیق بە (كاك نێچیروان) دەڵێن:
ها (صاین) بارزانی هیچ قسەت نییەو پشتیوانی قسەكانی (تاڵەبانی) دەكەیت…؟!
ئەویش دووبارەی دەكاتەوەو دەڵێ:
-بەڵێ قسەكانی (مام جەلال)، ڕاوبۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە.

وتاری زیاتر

مەیدەنە بەردەم رەشەبا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-17 13:49      82 جار بینراوە

شوو بە تەك تەك دەكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-16 13:36      126 جار بینراوە

هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-11 14:02      121 جار بینراوە

ئای برا ڕۆ…‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-06 14:09      892 جار بینراوە


مام جەلال و (جواهیری)‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-30 11:39      63 جار بینراوە

فێستیڤاڵێك لەزیندان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-27 15:52      71 جار بینراوە

خوایە بۆ خەڵقت كردین؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-26 10:53      88 جار بینراوە

مــام‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-20 15:51      90 جار بینراوە

هەر بۆ (اعتبار)‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-19 15:50      78 جار بینراوە

ببە موسڵمان…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-14 15:15      109 جار بینراوە

چەند دیمەنێك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-11 13:39      94 جار بینراوە

بەفری میری‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-06 15:40      99 جار بینراوە

خەڵاتی كرایسكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-05 14:28      66 جار بینراوە

هــاوێـر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-29 18:27      105 جار بینراوە

شەست ساڵ پێش ئەمڕۆ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-28 14:10      87 جار بینراوە

بازگەی سماقووڵی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-23 14:31      214 جار بینراوە

خەون بە شاخەكانەوە دەبینم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-21 16:35      103 جار بینراوە

كۆنگرەی وەفا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-11 18:47      75 جار بینراوە

هـەولێر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-09 18:42      73 جار بینراوە


سەرتان دەبڕین…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-02 14:26      189 جار بینراوە

لەڕۆژژمێری (پارتیزان)ەكاندا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-31 16:47      102 جار بینراوە

ماركسیەت وەك ئاین‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-25 21:37      103 جار بینراوە


ترس لەكۆنگرە…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-18 14:57      142 جار بینراوە

پێكرانی فڕۆكەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-10 17:31      125 جار بینراوە

*كوڕەكەت شورایە:‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-04 14:34      171 جار بینراوە


بۆ…؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-29 15:04      114 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو