مەلا بەختیار

یادی سەید كەریمی جوامێری هەڵسانەوە

  2019-09-15 14:42      106 جار بینراوە        کۆمێنت

سەید كەریم، یەكێك بوو لەو جوامێرانەی لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتیەوە، هاتە ریزی پێشمەرگەوە. ئەمەش هەڵوێستێكی جوامێرانەی ئەو رۆژگارەیە.. چۆن؟
جوامێر، بە هەڵوێستێكەوە ناوەستێ، بەردەوام دەبێ. بۆیە، نەك لەدوای شكستی شۆڕشی ئەیلول، بەڵكو لەدوای شكستی هەڵمەتەكانی ناردنی پێشمەرگە لە قامشلۆوە بۆ بادینان ‌و شەهیدكردنی برایم عەزۆ و هاوڕێكانی، سەیدو سامان گەرمیانی و شێخ حوسێنی ئیزیدی و هەڤاڵەكانی، بەڕابەرایەتی شاد رەوان نەوشیروان مستەفا، كە زانیان لەسۆران نشیندا، مەفرەزەكانی كۆمەڵەو بزووتنەوەی سۆسیالیستی، بەسەدان پێشمەرگە (شۆڕشی نوێ)یان راگەیاندووە، ئەوان‌و زیاتر لە (50) پێشمەرگە، لەكاتێكدا هاتنەوە، بەداخەوە، هێشتا لەبادیناندا، خوێنی شەهیدانی پێشەنگی یەكێتی، وشك نەبوبون و هێشتا، هیچ جۆرە چارەسەرێكیش بۆ كێشەی یەكێتی ‌و پارتی، نەدۆزرابوەوە.
بەڵێ، سەید كەریمی شەهید، جوامێرییەكی دیكەی نواندو لەتەك هەڤاڵەكانیدا گەڕایەوەو شەهید د.خالید و چەندین مەفرەزەش گەیشتبوونە (دۆڵی گۆستێ)ی لای برادۆست.. ئەمە پێش هاتنەوەی سەرۆك مام جەلال، لەو هاتنەوەیەدا، كاك نەوشیروان، پشتی بەشەهید سەید كەریم، شەهید حەسەن خۆشناو، سامان گەرمیانی، عادل شوكر، شەهید داودو چەند پێشمەرگەیەكی دیكە بەستبوو.
دیقەت بدەن، یەكێتی و پارتی، خوێن لەنێوانیان دادەچۆڕا.. خوێنێك هەرگیز نەدەبوو بەدەستی یەكتر رژابا.. ئا لەوكاتەدا، شەهید سەید كەریم ‌و هەڤاڵەكانی ناهێڵن سەنگەری برایم عەزۆو هەڤاڵەكانی چۆڵ ببـێ.. جوامێرانە دێنەوە، هاتنەوەكەش، تاڕادەیەك، لەڕووی عەسكەرییەوە، قەرەبووی شكستی هەوڵە سەرەتاییەكانی هاتنەوەی مەفرەزەكانی قامشلۆی دابووەوە.
كاتێك (مام) لە (20/7/1977) گەڕایەوەو شەهید عەلی عەسكەری و كاك سالارو ملازم عومەرو هێزەكان گەیشتنە برادۆست، یەكێتی تاڕادەیەك، مەترسییەكانی لەسەر رەویەوە. بەداخەوە، دۆخی یەكێتی و توانای عەسكەری، ئەوكاتە خراپ بوو، ئەگینا یەكێتی بارەگای سەرەكی لەو دەڤەرەدا بهێشتایەتەوە، لام وایە هاوكێشەكان چاكتر دەبوون، كێشەی یەكێتی و پارتیش چارەسەریان بۆ دەدۆزرایەوە. چەك ‌و تفاقیش بەردەوام دەگەیشتن، كارەساتی هەكاریش، رەنگبوو روی نەدابا.
شەهید سەید كەریم، هەتا ساڵی (1984) لەپارێزگای هەولێرو سەركردایەتیدا، لەشەڕو هەڵمەتەكاندا، لەپارێزگاریكردنی مام جەلال ‌و نەوشیرواندا، لەگەشتی شەش مانگەی پێكەوەی من و ئەو (1977)ی دەشتی كۆیەو هەولێردا، گەواهی دەدەم، سەید، هەر بەجوامێری مایەوەو بەناجوامێریش شەهید كرا.
سەید كەریم، نازناوی شەهیدی هەیەو كێلەكەی بەرزە. بەڵكو پێڵاوێكی لەسەری هەموو ئەو گەلە جاشەی لەتاسڵوجە شەهیدیان كرد، لەمۆزەخانە دابنرێ، خەڵك بەشانازییەوە سەیری دەكات، بەڵام كەللە سەری جاشەكان، بەڕیز دابنرێ، خەڵك تفیان تێ دەكات!.

وتاری زیاتر



كۆنگرە لەنێوان پلەو پرۆگرامدا‬ مەلا بەختیار
2019-11-25 16:21      71 جار بینراوە



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      142 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      205 جار بینراوە







روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      109 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      120 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      102 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو