د.ئەرسەلان بایز

خەون بە شاخەكانەوە دەبینم

  2019-09-21 16:35      76 جار بینراوە        کۆمێنت

 (36)
# ئەمجارەیان خەون بەشاخ و كێوەكانی كوردستانەوە دەبینم. دەچمەوە گوندەكانی (شێنێ‌، ناوزەنگ، توژەڵە، بەرگەڵوو…هتد) دەچمەوە نێو دۆڵ و لێرەوارو قوتە بەرزەكانی نێو هەورەكان. نێو گوڵە میلاقەو وەنەوشەو چنوری نسارو قەدپاڵی كێوەكان. سەر كانیاوە سازگارەكان، هەورازە سەخت و كوور تولەڕێ باریكەكان. (توزیع) بوونی نێو ماڵە دێهاتیە سادە نشینەكان. خەون بە جلی خاكی و جامانەو ئەدیداس و ڕیزی (تەزبیح)ی یەك بە دوای یەكی پێشمەرگەكانەوە دەبینم. كۆپتەرو فڕۆكە جەنگییەكان بەئاسمانەوەن، تۆپبارانی ڕۆژانەی بارەگاكان. هاتنەوەی تەرمی شەهیدێك. خەون بە چالاكی پێشمەرگەو ئێزگە شڕو دەنگە زوڵاڵەكەی (فەرهاد سەنگاوی)یەوە دەبینم. چی بكەم جیا لەگەڕانەوەم بۆ سەردەمی ژیانی مناڵی و هەرزەكاری گوندەكەی خۆمان و زیندان و باوەشی دۆڵ و چیاكانەوە خەون بەشتێكی ترەوە نابینم. ئەمانە فیلمی ژێر خانی چل ساڵی ژیان و مەرگی من بوون.
# ئەو ساڵانە ئێمە چیمان هەبوو… بەدوای چیدا وێڵ و عەوداڵ بووین..؟ ڕاكە ڕاكەی ڕێكخستنی نهێنی دوور لەچاوی دەزگاكانی ئەمن . ڕاكە ڕاكەی ئەم شاخ بۆ ئەو شاخ. ئەم گوند بۆ ئەو گوند… چیترمان هەبوو…؟ كەس فلسێكی لەگیرفان نەبوو هەموو سەرمایەكەمان زیادكردنی دوو ئەندامی نوێی حزب و چالاكییەكی پێشمەرگە بوو… سەرمایە خودییەكەشمان جلێكی خاكی، كڵاوو جامانەیەك، یەك جووت پێڵاوی (شەوڕۆ)یان (ئەدیداس) مەتارەیەكی ئاو. كڵاشنكۆفێك و چەند مەخزەنێك. چەكی پێشمەرگە سۆزی ژن و دایك و باوك و جگەر گۆشەكانی پێ ئەبەخشی. پێشمەرگە خەونی بەڕادیۆیەكی باش، كلاشنكۆفی (مضلی) و چوار مەخزەنی پلاسكۆ یان مەخزەنێكی (75)ییەوە دەبینی.
# كێ‌ ئاگاداری باوك و دایك و ژن و مناڵی خۆی بوو..؟ هەموو لەخەمی چالاكی و سەركەوتنی شۆڕش بووین. كێ‌ خەمی ئەوەی بوو، باوك و دایك و ژن و مناڵی لە كام زیندان دەست بەسەرن. كێ‌ خەمی نەداری و كوڵە مەرگی ژن و ماڵ و مناڵی خۆی بوو. كە هەندێ‌ لەژن و كەسوكاری پێشمەرگە لەگرتووخانەكانی (فضیله، هەولێر، دهۆك، سلێمانی) لەزیندان بوو. كێ‌ خەمی ئەوەی بوو ژنەكەی لە زیندان مناڵی ئەبێ‌… باوك و دایكی لە تەمەنی حەفتا ساڵی و بەسەرەوە لە زیندانن…؟!
# مامۆستا (بەكر مستەفا) گێڕایەوە:
ساڵی (1980) كاتێ‌ بووم بەپێشمەرگە هەندێ‌ پارەی كۆكراوەی ڕاتبەكەی خۆم لەگەڵ خۆم برد بۆ پێشمەرگایەتی، خوا وای ڕێكخست لەمەفرەزەی (ئەنوەر حەسەن) (مامۆستا كاوە) مەخموری بووم بەپێشمەرگە. ڕۆژێك لەڕۆژان نەم بیست ئەو كادیرە باس لەبوونی خانوو، ئۆتۆمبێل، پارە بكاتەوە. نەم بیست هێندە لەخەمی ژیانی كوڵە مەرگی و ئاوارەیی ژن و مناڵەكانی بێت. پێشمەرگەو كۆمەڵەو شۆڕش و چەكەكەی هەموو ژیانی بوو. ئەوەی لە (مامۆستا كاوە)م بیست لەژیانی پێشمەرگایەتیدا حەزی لەتاخمێكی (حاجی مەجید) و جلێكی پێشمەرگانەی (ئەفسەر)ی بوو. بۆیە منیش لەسەردانێكی نهێنیم بۆ ناو شاری هەولێر، تاخمەكەی (حاجی مەجید)م بۆ كڕی و كردم بەدیاری بۆی، بڕوا بكەن دە هێندەی ئێستای (مۆنیكا)یەك دڵی پێ خۆش بوو. هەروەها لەبۆنەیەكدا دوو پارچە قوماشی (ئەفسەر)یشم كڕی و لەگوندی (وەرێ)ی خۆشناوەتی بۆ خۆم و خۆی بە دوورینماندا. بەڵام سەد حەیف و مخابن (مامۆستا كاوە) جلە ئەفەسەرییەكەی لەبەر نەكرد. لەشەڕێكی دەستەو یەخە لەگوندی (قەڵا سنج)ی خۆشناوەتی شەهید بوو. پاش چەند هەفتەیەك ڕێمان كەوتەوە گوندی (وەرێ‌)، بەڵام چی، بەگریانەوە چوومەوە لای بەرگدرووەكە.
# ژیان و خەباتی نهێنی و شاخ بەو جۆرە بوو كە (مامۆستا كاوە) و هەزارانی وەك ئەو لەپێناویدا شەهید بوون. ئەمڕۆش هەموومان لەخەمی كۆشك و تەلارو كاروانی مۆنیكاو نەوت فرۆشتنین. لەخەمی هەڵگێڕانەوەی كادیر لەیەكترو (تكتل) و پاشقۆڵ لەیەكتر گرتنین.
جا توخوا ئەوسا لەكوێ‌ و ئەمڕۆ لەكوێ‌…؟! ئەوسا چەند پاك و چەند خۆشەویستی خەڵك بووین…بەڵام ئەمڕۆ…!!!.

وتاری زیاتر

ببە موسڵمان…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-14 15:15      36 جار بینراوە

چەند دیمەنێك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-11 13:39      73 جار بینراوە

بەفری میری‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-06 15:40      82 جار بینراوە

خەڵاتی كرایسكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-05 14:28      50 جار بینراوە

هــاوێـر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-29 18:27      83 جار بینراوە

شەست ساڵ پێش ئەمڕۆ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-28 14:10      63 جار بینراوە

بازگەی سماقووڵی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-23 14:31      196 جار بینراوە

دەمەوێ ماچت بكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-15 14:04      513 جار بینراوە

كۆنگرەی وەفا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-11 18:47      58 جار بینراوە

هـەولێر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-09 18:42      58 جار بینراوە


سەرتان دەبڕین…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-02 14:26      181 جار بینراوە


ماركسیەت وەك ئاین‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-25 21:37      93 جار بینراوە


ترس لەكۆنگرە…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-18 14:57      128 جار بینراوە

پێكرانی فڕۆكەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-10 17:31      109 جار بینراوە

*كوڕەكەت شورایە:‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-04 14:34      161 جار بینراوە


بۆ…؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-29 15:04      103 جار بینراوە

ئەمجارەش (مام) سەرۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-24 10:17      192 جار بینراوە

جەمال میوانی (مام)ە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-21 15:15      138 جار بینراوە

تۆ موسڵمانی یان كورد‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-19 11:42      170 جار بینراوە

فاكسی بندەرگا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-15 15:24      99 جار بینراوە

پێی بڵێ رەشۆڵەم بۆ بنێرێ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-14 15:48      136 جار بینراوە

مەلا عومەری عەسری‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-13 16:34      101 جار بینراوە

چەپ گەرایی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-30 14:50      121 جار بینراوە


قەدەر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-23 21:53      98 جار بینراوە

فیلەتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-22 18:16      117 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو