شوان كەریم كابان

ئەم ناهەقی و سووكایەتییە بە خەبات و تێكۆشانی شاخ و تیكۆشەرانی بۆ؟

  2019-09-28 18:08      178 جار بینراوە        کۆمێنت

 لەژمارەی رۆژی دووشەممەی 16/9/2019 ی كوردستانی نوێ داو لە لاپەڕەی پێنج دا_ دوسێی كۆنگرە _ وتارێك بەناوی دابڕان لەنێوان حوكمڕانی عەقڵی شاخ و چاوەڕوانی عەقڵی شاردا لەنووسینی بەڕێز ( عومەر قادر) بڵاوكراوەتەوە كە ناحەقیەكی گەورەو زوڵمێكی زۆر‌و سووكایەتییەكی راستەوخۆی بەتێكۆشەرانی شاخ تیادایەو مادام باسیشی لەكۆنگرە كردووە، مەبەستی لەتێكۆشەران‌ و پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەسەركردایەتی ی.ن.ك. من بەش بەحاڵی خۆم لام سەیرە چۆن ئەو وتارە لەكوردستانی نوێدا بڵاوبۆتەوە، راستە كوردستانی نوێ جێگەی رەخنەو سەرنج‌ و گلەیی و گازندەی زۆری تێدابۆتەوە‌و تێدا دەبێتەوە، بەڵام سوكایەتی پێكردن؟ ئەمەیان مایەی تێڕامانە! ئەو بەڕێزەی كە لەوەش ناچێ ناوی راستەقینەی خۆی بێت لەسەرەتای وتارەكەیدا دەنووسێ و دەڵێ: گەنج كردنەوە‌و خوێندەواركردنەوەی یەكێتی كە دوو توخمی پێویستی مانەوەی یەكێتییە…، لەشوێنێكی تردا دەڵێت: كۆی كێشەكان لەم نەوەیە سەرچاوەی گرتووە كە نەوەی شاخە، لەلایەك گەنج نەماون و چوونەتە تەمەنەوە، لەبەشێكی تردا دەنووسێت: بەردەوامی مانەوەی ئەم ئەقڵیەتە، حزب رووبەڕووی دۆخێكی چەق بەستوو دەكات كە دەرەنجامەكەی نەخوێندەواری و…! بۆ ئەو هەمووسوكایەتی و ناحەقیە بە شیاوی دەزانم سەرنجەكانم لەچەند خاڵێكدا بخەمەڕوو: یەكەم: عەقڵیەتی شاخ سەرۆك مام جەلال‌ و كاك نەوشیروان و دەیان تێكۆشەری نووسەر‌و رۆژنامەنووس سەركردایەتیان دەكرد‌و سەدان كادیری خوێندەوار‌و خاوەن بڕوانامە‌و هەزاران پێشمەرگە كە سەدان دەرچووی زانكۆ‌و پەیمانگەو خوێندەواری راستەقینەی تێدابوو سیاسەت و بەرنامەی ئەو سەركردایەتییەیان جێبەجێ دەكرد. دووەم: ناهەقی‌ و زوڵمێكی گەورەیە بەو سەدان تێكۆشەرە بگوترێ نەخوێندەوار كە جگە لەبڕوانامەكانیان ساڵانێك رۆژنامەنووس‌ و نووسەر بوون لەدەیان رۆژنامەی ناوخۆی كوردستان‌ و دەرەوەی كوردستان. سێیەم: یەكێك لەخەسڵەتە تایبەتەكانی ی.ن.ك ئەوەبووە كەحزبی خوێندەواران بوو. چوارەم: ئەو عەقڵییەتەی ئەو برادەرە بەڕێزە پێی دەڵێت عەقڵیەتی شاخ‌ و نەخوێندەوار، مانگانە دەیان بڵاوكراوەی دەردەكرد، سێ چاپخانەی گەورەی هەبوو، مانگانە دەیان بڵاوكراوەی حزبی‌ و فكری‌ و چیرۆك‌ و دیوانی شیعری بڵاودەكردەوە، هەر بۆ زانیاری لەچاپخانەكانی ئەو نەخوێندەوارانەدا ساڵی 1986 (560) ناونیشانی جیاجیا بڵاوكرانەوە. پێنجەم/ هەموو مەڵبەندەكان بەشی راگەیاندنیان هەبوو و مانگانە بڵاوكراوەی تایبەتی خۆیان هەبوو. شەشەم: لەبەر زۆریی بڵاوكراوەو نامیلكە چاپكراوەكان و بۆ ئەوەی بگاتە نێو شارەكان و دەست هێزی پێشمەرگەو مەڵبەندەكان، بەشێك لەڕاگەیاندن دامەزرابوو بەناوی ( دابەش كردن/ تەوزیع ) و هەڤاڵێك بەرپرسی بوو بەخۆشحاڵییەوە ئەو هەڤاڵە ماوە. حەوتەم: لەناو ئەو خاوەن عەقڵییەتی شاخ و نەخوێندەوارانەدا، چەند تیپێكی موزیك هەبوو لەهەرە دیارتریشیان تیپی مۆسیقای شەهید كارزان بوو، چەند تیپێكی شانۆ هەبوو كە ناسراوترینیان تیپی شانۆی شۆڕش بوو، دەیان هونەرمەندی شێوەكاری هەبوو، كە هەندێكیان بەخۆشحاڵییەوە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان ناسراون و هەندێكیشیان لەدامودەزگا هونەری و زانستییەكانی هەرێمدا دەستبەكارن و ناسراویشن. هەشتەم: لەسایەی ئەو خاوەن عەقڵییەتی شاخ و نەخوێندەوارانەدا، چەندین رێكخراوی پیشەیی دامەزران و كاری خۆیان دەكرد، هەر بۆ نموونە، یەكێتی نووسەرانی كوردو كۆمیتەی شاخی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان، یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كە هەموویان گۆڤاری تایبەت بەخۆیان هەبوو. نۆیەم: هەر ئەو نەخوێدەوارانە بوون كە ئەنجومەنی گوندەكانیان دامەزراندو یەكەم تاقیكردنەوەی دیموكراسی بوو. دەیەم: هەر ئەو عەقڵانەی شاخ بوو، دروشمی شۆڕشیان لەحوكمی زاتییەوە گۆڕی بۆ مافی چارەی خۆنووسین. یانزەیەم: ئەو نەخوێندەوارانە بوون پلانی راپەڕینیان داڕشت و بەسەركەوتوویی جێبەجێیان كردو دواتریش پێشنیازی هەڵبژاردن و دروستكردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردو پێشنیازەكەشیان سەری گرت. دوانزەهەم: هەر ئەو عەقڵیەتی شاخە بوو، یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی پاش ئازادی دەركردو یەكەم تەلەفزیۆنی كوردیی پاش راپەڕین دامەزراند. سیازدەیەم: بەشێك لەو دابەشكارییەی ئەو بەڕێزە لەوتارەكەیدا باسی دەكات، لەسەر دەستی ئەو بەڕێزانەیە كە عەقڵی شاریان هەیە بە حیساب، ئەگەر قسە لەسەر عەقڵیەت بێ، كە ناكرێ منیش ئەو ناهەقیە بكەم و هەروەك نموونە دەیڵێم. بژی شاخ، بژی یەكێتی.

وتاری زیاتر

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      9 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      47 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      54 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      74 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      102 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      141 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      82 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      111 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      107 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      131 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو