شوان كەریم كابان

رێكەوتن نەك تەسلیم بوون

  2019-09-30 14:52      121 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدروستبوونی دەوڵەتی عیراقەوە تا ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی بەعس، پەیوەندیی كورد، یان راستتر خەڵكی كوردستان لەنێو جوگرافیای عیراقدا لەگەڵ حكومەتی ناوەندی عیراق، پەیوەندییەكی ناتەندروستی ئاڵۆزی پڕ لە كێشمە كێش ‌و گرفت‌ و شەڕوشۆڕ بووە.
ئەم پەیوەندییە لەسەردەمی پاشایەتیدا ئەهوەن تر‌و نیمچە ئارامتر بووە، ئەگەرچی رووداوی وەكو شەڕی بەردەركی سەرای 1930 ی شاری سلێمانیشی تێدابووە‌و شەهیدیشی تیادا دراوەو چەندین رووبەڕوبوونەوەی تریش هەبوون. پاش ئەو مێژووەش دروستبوونی حزبی سیاسی كوردی ‌و كوردستانی ‌و بەرزكردنەوەی داواكانیان، پەیوەندییەكان بەرەو ئاڵۆزتر رۆیشتوون‌ و هەمووشی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هەمیشە ناوەند، یان دەستەی حكومڕان، مافە رەواكانی گەلی كوردیان نەسەلماندووەو رووبەڕووی وەستاونەتەوە.
پاش گۆڕانی حوكمی پاشایەتی و هاتنەكایەی دەسەڵاتی كۆماری لەعیراق بەسەركردایەتی عەبدولكەریم قاسم، كورد ئاهێكی پێدا هاتەوەو لەو دەستوورەی ئەوساتەدا، دان بەبوونی كورد‌و زمانەكەیدا نراو پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی رەسمی ناسرا‌و خەڵك ئاهێكی پێدا هاتەوە، بەڵام هەمدیسان پاش ئەوەی حكومەتی عیراق جارێكی تر كەوتەوە وێزەی گەلی كورد‌و شۆڕشی ئەیلول هەڵگیرساو لەو مێژووەو دواتر‌و پاشان لەساڵی 1975 لەدروستبوونی ی.ن.ك و پاش ساڵێك هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ-ی گەلەكەمان و تا ساڵی 2003 كوردستان رووبەڕووی كاولكاریی و وێرانكاریی ‌و خەڵكەكەی تووشی كوشت ‌و كوشتار بوون ‌و بەدرێژایی هەردوو شۆڕشەكە و تا ساڵی 2003 كە دەكاتە 42 ساڵ، گەلی كوردستان لەكوردستانی عیراق تووشی نەهامەتی‌ و چەرمەسەری زۆر بووە‌و لەلایەن رژێمە یەك لەدوای یەكەكانەوە تاوانی گەورەی دەرهەق كراوە‌و سەدان هەزار كەسی لێ شەهید بووە ‌و سەدان هەزاریشی لێ ئاوارە‌و دەربەدەر بووە‌و سەدان دێ‌ و گوند‌و شارۆچكە‌و شاری كاول ‌و ‌وێران بووە، هۆیە سەرەكییەكەش نەسەلماندنی مافە رەواكانی گەلەكەمان بووە‌و بوونی عەقڵیەتێكی شۆڤێنیی دوژمنكارانە دەسەڵات بەدەست بووە لە بەغدا.
پاش رووخانی رژێم‌ و بەشداری چڕ‌وپڕ‌و گرنگی كورد‌و سەركردایەتی سیاسی كورد لە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عیراق‌و گێڕانی رۆڵی گەورە‌و بەرچا‌و لەلایەن سەرۆك مام جەلال ‌و سەركردەكانی تری كوردستان لەو ئەركەدا، خەڵكی كوردستان ئاهێكی پیادا هاتەوە‌و ئومێدێكی گەورەی لا بەرجەستە بووە، بەتایبەتیش كاتێك دەستوور نووسرایەوەو مافە رەواكانی گەلەكەمانی تیادا چەسپا.
لەڕاستیدا ئەو چاوەڕوانیەی گەلەكەمان لەعیراقی نوێ، لەبەرزبوونەوەی هەندێك دەنگی نەشاز‌و نامۆ بە سەردەمەكە لەبەغدای پایتەختەوە بەپێچەوانە دەنگی دۆستانەو هاونیشتمانیانەی دەیان سەركردەو سیاسەتمەداری تری عیراق، مەترسی لای خەڵكی كوردستان دروستكردو رۆژە رەشەكانی هاتەوە یادو بەرچاو ئەمە ئەو كاتەش زیاتر گەڵاڵە بوو کاتێک بەغدا مووچەو بودجەی بڕی بەو بیانووەی حكومەتی هەرێم خۆی نەوت دەفرۆشێ، ئەمەش بووە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و دواتریش مەسەلەی ریفراندۆم كێشەكەی هێندەی تر قووڵ كردەوە و پەلاماری شاری كەركوكیش بارودۆخەكەی بردە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.
دواتر بەهیمەتی هەموو لایەك و دۆستانی هەردوولا، توانرا تا رادەیەك بارودۆخەكە ئارام بكرێتەوەو حكومەتی عیراق دەستی كردەوە بەناردنی بەشێك لەمووچەی فەرمانبەران و لەبودجەی 2019 بودجەی هەرێم، وێڕای سەرنج و تێبینی زۆری حكومەتی هەرێم جێگیركراو لەو بەشە بودجەیە مانگانە ئەو بەشەی پەیوەندیی هەیە بە مووچەی فەرمانبەرانەوە، حكومەتی عیراقی فیدرال دەبینرێ.
ئێستا قسە لەسەر بودجەی 2020 ی عیراق دەكرێ و لەنێو ئەو بودجەیەشدا بودجەی هەرێمی كوردستان هەیە جێگیركردنی و ناردنیشی بەستراوەتەوە بە تەسلیمكردنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم خۆی دەینێرێ و بە دووسەد و پەنجا هەزار بەرمیل خەمڵێنراوە هەروەك لەبودجەی 2019 شدا هاتووەو لەمبارەیەشەوە قسەی خێرخوازان و دۆستانی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری و عیراقی نوێ و دیموكرات لەنێو سیاسەتمەداران و دەسەڵاتداران و ئەندامانی پەرلەمان زۆرە كە لەگەڵ ئەوەدان ئەو گفتوگۆیانەی لەنێو هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا هەن بە مەسەلەی بودجەو ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان و مەسەلەی پێشمەرگەو كۆمەڵێك مەسەلەی تر، بەئاڕاستەی چارەسەر ببرێن و پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور بێتە ئاراوە دوور لە زاڵبوونی لایەك بەسەر لایەكداو دوور لەئاڵۆزتر كردنی بارودۆخەكە، لەهەمانكاتدا، هەمدیسان هەندێ دەنگی نەشازو ناقۆڵا هەن لەبەغدا پێچەوانەی خێرخوازان و دۆستانی عیراقی نوێ و دیموكرات، كە تۆنەكەی لە دەنگی بەعسیە شۆڤێنیەكانی سەردەمی رژێمی روخاو دەچێت، داوای سەپاندنی سزا بەسەر هەرێم و بەزۆر لێسەندنی نەوت و بڕینی بودجە و كۆمەڵێك ئیجرائاتی تر دەكەن بە ئومێدی ملكەچكردنی هەرێم بۆ ئیرادەی خۆیان، ئەگەرچی هەندێ لەو دەنگانە دەچنە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە بۆ دەنگ كۆكردنەوە بۆ هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكان لەمانگی نیسانی داهاتوودا، بەڵام هەندێكیان راستن و دەبێ وەك واقیعێك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ و دانوستانكارانی هەرێم و حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی كۆمارو ئەندامانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەهەرێم بەجدی لەو مەسەلەیەو مەترسییەكانی بڕوانن و بەهەموو هەوڵبدەن رێكەون لەگەڵ بەغدا، رێكەوتنێك بێت هەم بەرژەوەندی هەرێم، هەم بەرژەوەندی حكومەتی فیدراڵ بەدی بهێنێت و هەرێم لەهیچ روویەكەوە زەرەرمەند نەبێ و واقیعیانەو بەپێی دەستوور بڕواننە گفتوگۆكان و سەركەوتوانە لێی دەربچن و رێكەوتنێكی سەربەرزانە بێت نەك تەسلیم بوون و لەدەستدانی ئەوەی لەهەرێم بەدیهاتووە.

وتاری زیاتر

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      7 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      47 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      54 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      74 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      102 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      141 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      82 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      111 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      106 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      130 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو