مەلا بەختیار

راپەڕین لەنێوان حكومەتەكان و حزبەكان و سۆسیال-میدیادا

  2019-10-05 21:30      56 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای بەناو بەهاری عەرەبییەوە، وڵاتانی عەرەبی، هاوكات چەندین وڵاتی دیكەش، بەبێ‌ رۆڵی حزبە خاوەن مێژووییەكان، خۆپیشاندانی فراوان تاڕادەی راپەڕینی بەردەوامیان بەرپاكرد، كە ئەنجامەكەی چەندین حكومەتیان روخاند (یەمەن، سودان، میسر، جەزائیر... تاد). سەیر ئەوەیە، حكومەتەكان، بەم هێزە عەسكەری و دەزگا نهێنییە زەبەلاحانەی هەیانە، لەدەیان ساڵدا، سەدان ملیار دۆلاریان چەك و ئامێری ئەشكەنجە بۆ كڕیون، كەچی لەبەردەم راپەڕینی بەردەوامدا، هەرەس دێنن. حزبە كۆنەكانیش، هەروەكو نەبایان دیبێ‌ و نەباران، دڵیان بە پێگەی سەركردەكانیان و بیروكراسیەتی پشت مێزەكانیان ‌و قەڵەمە نەزۆكەكان خۆشەو سورن لەسەر ئەوەی لە گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكە، تێ‌ نەگەن!
دوای سودان ‌و جەزائیر، ئەوەتا عێراقیش راپەڕی. جارێ‌ دیار نییە راپەڕینەكە بەردەوام دەبێ‌ یان كورتخایەنە. بەڵام لە عێراقی عەرەبیشدا (جارێ‌ كوردستان ماویەتی!) دەركەوت، لە لایەكەوە، حزبە سیاسیەكانی چەپ ‌و راست ‌و ناوەڕاست، لەناو كۆڕی خەباتی رادیكاڵیدا، كاریگەریان لاوازە و زۆرتر بونەتە بەشێكی سیستەمی دەسەڵات ‌و تەنها هەڵپەی دەسەڵاتیشیانە. لە لایەكی دیكەشەوە، حكومەتەكان، بەهۆی بێڕادە تەشەنەسەندنی گەندەڵی ‌و مشەخۆریەوە، توانای چارەسەركردنی كێشە ئابوریەكانیان نەماوە – واتا: حزبەكان لە روداوەكان جێماون ‌و حكومەتەكانیش لەبەردەم كێشە ئابوریەكاندا دۆش داماون. لە بەرامبەردا ئەلتەرناتیفی (بدیل)ی هاوچەرخ، سەریهەڵدوە، ئەویش سۆسیال – میدیایە. باشترین بەڵگەش ئەوەیە كە لەم هەموو خۆپیشاندان ‌و راپەڕینانەدا، حكومەتەكان، یەك حزب داناخەن، بەڵام حزبی ئەنتەرنێت، حزبی فەیسبوك، حزبی تویتەر، حزبی وەتسئاپ، یەكسەر دادەخەن. كەوابێ‌:
لەم سەردەمەی شۆڕشی زانیاری و پەیوەندییە خێراییەكاندا، حكومەتە تایفەگەر و ناسیۆنالیست ‌و بەگزی براوەكانی هەڵبژاردن، توانای چارەسەری گەندەڵیان نەماوە و گەندەڵیش وەكو مۆتەكە هەناسەی ژیانی لە خەڵك بڕیوە. حزبە كۆنەكانیش، پەكی خەباتی گۆڕانكاریان چ لەناو شەقامی سیاسی ‌و چ لەناو هۆڵەكانی پەرلەماندا، كەوتووە. ئەم حزبانە هەڵبژاردن بە مەیدانی هەڕاج دەزانن بۆ گزی لە هەڵبژاردن ‌و كڕینی پۆستەكان.. كە لێشیان دەقەومێ‌، هانا بۆ سەركوتكردن دەبەن، ئەمیش دادیان نادات.
سۆسیال – میدیا، تائێستا، بۆتە ئەلتەرناتیفی جەماوەری راپەڕیو، خەڵك هێندەی باوەڕ بە هەواڵی میدیای ئەلكترۆنی دەكات، زۆر كەمتر متمانەی بە راگەیەندراوی لایەنە سیاسیەكان ‌و كۆنگرەی رۆژنامەنوسی حكومەتەكانە. تا دۆخی ئابوری و باری سیاسیش وا بمێنێتەوە، سەرەڕای جاروبار ئاژاوە و هەڵچونی نابەجێش لەناو راپەڕینەكاندا، حكومەت ‌و حزبەكان مادەم خۆیان ناگۆڕن ‌و مادام هێشتا بەبیركردنەوەی ژەنگاوی دەیانەوێ‌ درێژە بە قۆرخكردنی دەسەڵات بدەن، بەدڵنیاییەوە، چارەنوسی سەرجەم حزبە چەقبەستوەكانی عێراق‌و ناوچەكە و كوردستانیش، لەدوا ئاكامدا، باشتر نابێ‌ لە چارەنوسی دەسەڵاتە روخاوەكان ‌و حزبە داتەپیوەكان.
تاقە رێگە، گۆڕانكاری ریشەییە لە رێباز و سەركردایەتی و پێكهاتەی حزبەكان. دووركەوتنەوەیە لە كڕینی ویژدانی خەڵك و دەستكاری كردنی سندوقەكانی دەنگدان و پارە هەڵڕشتن بۆ كڕینی پۆستەكان. حكومەتەكانیش، دەبێ‌ دەوڵەت بكەنە دەوڵەتی نیشتمان ‌و هاوڵاتی. سیستەمەكان چاك بكەنەوە لە مێمڵی گەندەڵی.. دەركەوت، بە كۆمۆسیۆن ‌و كۆمیتەی دژایەتی گەندەڵی، تەنها گەندەڵە كاسە لێسەكان سزا دەدرێن. گەندەڵە نەهەنگەكان، هەر قەڵەوتر دەبن. بۆیە، راپەڕین دژی گەندەڵی، بۆتە ستراتیژی راپەڕینی بەردەوامی سەردەمەكە.

وتاری زیاتر



كۆنگرە لەنێوان پلەو پرۆگرامدا‬ مەلا بەختیار
2019-11-25 16:21      71 جار بینراوە



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      142 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      205 جار بینراوە







روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      109 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      118 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      102 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو