د.سەردار عەزیز

خوێندنەوەیەکی سەرەتایی بۆ بڕیارەکەی ترەمپ

  2019-10-07 14:39      160 جار بینراوە        کۆمێنت

درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١١ی شەو، کۆشکی سپی بەیانێکی بڵاو کردوەتەوە کە هاوشێوەی بڕیارەکەی هاوینی پێشو،ی ترامپەك لەبەیانەکەدا ترەمپ دەڵێت بەمزوانە تورکیا دەست دەکات بەچوونە ژوورەوە بۆ باکووری سوریا، ئەم هەنگاوە لەبەیاننامەکەدا وەک پلانێکی کۆنی تورکیا لەقەڵەم دراوە. هێزە ئەمریکییەکان پشتیوانی ئەم هەنگاوە ناکەن و بەشداری تیادا ناکەن. سوپای ئەمریکا پاش تێکشکانی داعش، چیدی لەوێ نابێت، بەیاننامەکە دەڵێت، بڕگەی دووەمی بەیاننامەکە باس لەوە دەکات کە ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی : فەرەنسا، ئەڵمانیاو ئەوانیتر بۆ ئەوەی داعشە بەندکراوەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام ڕازی نەبوون، ئەمریکا ئامادەنییە ئەم بەندیانە لای خۆی بهێڵێتەوە کە ساڵانێکی زۆر بەند دەبن و تێچوونی زۆری دەوێت، ئەمە پوختەی بەیاننامەکەیە.
بەیاننامەکە کۆمەڵێک خەسڵەتی هەیە، یەکەم، هاوشێوەی بڕیارەکەی پێشووی ترەمپە، بڕیارەکەی پێشووی ترەمپ ، یەکێك بوو لەهاندەرەکانی حکومەتی تورکی کە بڕوا بەوە بهێنێت کە ترەمپ هاوڕای ئەردۆگانە، بەڵام ئیدارەکەی دژیەتی، بۆیە تورکەکان هەمیشە لەو بڕوایەوە کاریان دەکرد، کە دەرئەنجام بڕیار بڕیاری ترەمپ دەبێت، دووەم، ترەمپ و ئەردۆگان بڕیار وەهابوو لەکۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان یەکتر ببینن، ئەردۆگان پێش سەفەرەکەی ئەمەی بەجەماوەرەکەی وت لەئاسکی-شەهیر، بەڵام هەرچەندە ئەردۆگان لەخوانە گشتییەکەی ترەمپدا بەشدار بوو، بەڵام ڕووبەڕوو یەکتریان نەبینی، وەها دیارە ئەم تەلەفۆنە لەبڕی دیدارەکە بووە، سێ، چونکە ڕۆژی یەکشەممە، نزیکەی نیوەشەو بووە، ئەوانەی چاودێرن دەڵێن ترەمپ پرسی بەکەس نەکردووە. ئەمەش وەها دەکات کە بپرسین، ئەمڕۆ کە سەرەتای هەفتەیە، ئیدارەی ترەمپ چی دەڵێت، بەتایبەتی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پەنتاگۆن ئاگاداری تورکیایان کردەوە لەنەهاتنە ناوەوە، چوار، داڕشتنی بەیاننامەکەی ترەمپ زیاتر بەئاراستەی ناوخۆیە، بەگشتی چەند تەوەرەیەک لەخۆی دەگرێت: یەکەم، کۆتاییهێنان بەداعش، دووەم، کشانەوەی سەربازی ئەمریکی، سێیەم، ئامادەنەبوون بۆ پارە خەرجکردن بۆ وڵاتانی تر، چوارهەم، سپاردنی ئەرک بەئەوانیتر. پێنجەم، بڕیاردان لەبەرامبەر سەرسەختی ئەوانیتردا. ئەمانە هەموو خەسڵەتەکانی خیتاب و دیدی ترەمپن، لەگەڵ دەنگدەرانیدا. پێنجەم، لەکاتێکدا کە وەرزی بانگەشەیە، ئەم بڕیارەی ترەمپ نەک تەنها لەلایەن ئیدرارەکەیەوە، بەڵکو لەلایەن ڕکەبەرانیشیەوە دەبێتە جێگەی ڕەخنە، چونکە، وەها دیارە کە بڕیارێکی تاکە کەسییە. بەڵام ترەمپ هێندە گوێ بەدەرئەنجامەکەی نادات، گرنگ ئەوەیە کە ئەو هەنگاوەکەی ناوە، ئەوەش گرنگترین شتە بۆ دەنگدارانی، کە بەگشتی خەڵکانی کەم ئاگاو گوێپێنەدەرن بۆ کێشە دەرەکییەکان. شەشەم، ترەمپ خۆی لەئێستادا لەدۆخێکی سەختدایە پاشئەوەی کە کۆنگریس لێپێچینەوەیان دەستپێکردووە لەهەوڵەکانی ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیادا، دەربارەی گەندەڵییەکانی کوڕەکەی جۆ بایدن. ئایا ترەمپ قەیران دروستدەکات بۆ پۆشینی قەیرانەکەی.
لەمڕۆوە پەرچەکردارەکان دەردەکەون، هەرچەندە ئیدارەکە ئێستا لاوازترە لەجاران، نەمانی خەڵکانی وەک ماتییس و بۆڵتن، گۆڕانکاری کردووە لەڕەوتی سیاسەتی ئیدارەکە، ئەم هەنگاوە بەخێرایی روونادات. دیارە کورد زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، بەڵام ئەمریکاش هیچ سوودێکی لێنابینیت.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      50 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      56 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      78 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      41 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      66 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      97 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو