مەلا بەختیار

(33) هەمین ساڵڕۆژی داستانی شەهید برایمی حاجی كوێخاو هاوسەنگەرەكانی

  2019-10-07 15:53      88 جار بینراوە        کۆمێنت

(33) ساڵ لەمەوبەر (7/10/1986) پێشمەرگە هەڵمەتبەرەكانی تیپی (74)ی باڵەك و هێزی بەرگریی ناوچەكە، فەرماندەكەیان شێرەكەی باڵەكایەتی شەهید (برایمی حاجی كوێخا) بەرسنگیان لەهێرشێكی فراوانی دوژمن گرت، كەهێزی گەورەی قوەخاسەو پشتیوانی كەتیبەی تۆپهاوێژ، لەچۆمان و قەسرێ و رێزانەوە، ناوچەكەیان دەبێژا. دوو كۆپتەریش، بەردوام دەستڕێژی دەكرد. لەسەعات (8:30)ی بەیانیەوە هەتا سەعات (5) شەڕ بەردەوام بوو. سەرئەنجام، پێشمەرگە سەركەوتن و جەزرەبەیەكی كوشندەیان لەدوژمن دا، شەهید برایمی حاجی كوێخا بەدوو چەك شەڕی دەكرد. دوژمن دەیان كوژراوی لێكەوتبوو. ئەوكات (بی كەی سی، قەناس، ئاڕ بی جی، هاوەنی 60 ملم) و دەیان چەكی سووك دەستكەوتن. باجی ئەم سەركەوتنە گەورەیە، گران كەوت. سورخەڵاتی شەڕەكە.
1-برایمی حاجی كوێخای فەرماندەی تیپ. 2- حەمە بیكەیسی فەرماندەی مەفرەزە. 3- مەحەمەد مینە (حاجی نور). 4- رەسوڵ حەمەد مینە. هەروا دوو هاووڵاتیش 1- حاجی مەحمودی سورەبان و 2-زوڵێخا زرار عەوڵا.. هەموویان چونە كاروانی شەهیدانی شۆڕشی نوێ.
ئەم داستانە، نموونەی قارەمانێتی پێشمەرگەكانی یەكێتی بوو، دوژمن وای دەزانی، مفاوەزات هێزی پێشمەرگەی لەخەبات خاوكردۆتەوە، بەڵام خەیاڵی خاوبوو.. بۆی دەركەوت، پێشمەرگەكان هەمویان شەهید برایمی حاجی كوێخای یەكێتی نیشتمانی و كوردو كوردستانن.
سڵاو لەگیانی نەمریان...

وتاری زیاتر



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      133 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      195 جار بینراوە







روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      100 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      110 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      96 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو