شوان كەریم كابان

درۆی خۆپیشاندانی خۆرسك و گۆڕینی سیستمی حوكم لەپەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی

  2019-10-11 16:40      122 جار بینراوە        کۆمێنت

داواكاری خەڵكی عیراق بۆ چاكسازی و بەدیهاتنی ژیانێكی ئاسوودەو سەربەرزانەو نەهێشتنی گەندەڵی، مافێكی رەوایەو كۆڵەكەیەكی بنەڕەتی ژیانی دیموكراسیە و مافی دابینكردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ خەڵكی عیراق دەستور سەلماندویەتی.
خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەرزكردنەوەی دروشمی لە بەدیهێنان هاتوو داواكاری مەنتیقیانە، كارێكی ئاساییە و ئەم مافە فەراهەمە، بەڵام داگیركردنی بینای پەرلەمان و سوتاندنی بارەگا حكومی و حزبیەكان و سوتاندنی سەیارە و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و بەرزكردنەوەی دروشمی سەیر و سەمەرە و داواكاری گەورە و قەبە، مەسەلەیەكی ترە و دوورە لەداواكاری باشتركردنی خزمەتگوزاری و دامەزراندن و نەهێشتنی گەندەڵی.
لەم خۆپیشاندان و نائارامییەی چەند رۆژی رابردوو لەبەغداو هەندێ شاری خوارووی عیراق، بەشێكی زۆر لەڕاگەیاندنەكانی عیراق، بەخۆپیشاندانی خۆرسك ناویان برد گوایە ئەو هەزاران كەسە لە خەڵكی عیراق، هەر وا، خۆرسكانە، عەفەوییانە، كەوتوونەتە سەر جادە و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، كە ئەمە لە راستیدا ناولێنانێكی سەیر و دوور لە حەقیقەتەوە بوو، چونكە ئەو خۆپیشاندەرانە بە سەدان لافیتەی ئامادەكراو و دروشمی رێكخراو و وێنەی جۆراوجۆریان پێ بوو سەدانیشیان دەمامكدار بوون و جانتا لەكۆڵ بوون و ئەمە جگە لەوەی پەلاماری دەیان شوێنیان دا و زۆربەشیان ئاگر تێ بەردا و تاڵان كران، دەشێ بەشێك لەو خۆپیشاندەرانە وەك ئەركێكی هاوڵاتیانە و نیشتمانیانە خۆیان و بەڕاستی بۆ داواكارییەكانی خۆیان هاتبنە سەر شەقامەكان، بەڵام بەشی هەرە زۆری ئەو خۆپیشاندەرانە، داواكاری حزبی و ئیقلیمی و داواكاری تریان بەرزكردبۆوە. چونكە ماوەیەكی زۆرە و لە سێ مانگ زیاترە، هەڵمەتێكی رێكخراوی بە بەرنامە لەئارادا بوو بۆ دژایەتیكردنی عادل عەبدولمەهدی سەرەك وەزیران و بەردەوام قسە لەسەر ئەوە دەكرا، دەبێ عادل عەبدولمەهدی ئیستقالە بكات یان بانگ بكرێت بۆ بەردەم پەرلەمان بۆ لێپرسینەوەو هەندێ لایەن، لایەنی تری هان دەدا بۆ دژایەتی ئەلمەهدی و حكومەتەكەی و هەوڵێكی زۆر هەبوو تاكو سەرۆك وەزیران بێزار بكەن و ناچاری بكەن دەستبەرداری پۆستەكەی بێت لەكاتێكدا عادل عەبدولمەهدی ساڵێكی لە دەسەڵاتدا تەواو نەكردووە كە ئەوانە سەری نەگرت، پیلانی B جێبەجێ كرا كە خۆپیشاندانە.
ئەوەی جێی سەرنجە، هەندێ داواكاری خۆپیشاندەرانە كە گومان لای هەموو كەسێ دروست دەكات لەوەی ناكرێ لایەنێك یان چەند لایەنێك لەپشت خۆپیشاندانەكانەوە نەبن، بۆ نموونە: گۆڕینی سیستمی حوكم لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی، هەڵوەشاندنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، گۆڕینی دەستور.

وتاری زیاتر

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      47 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      54 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      74 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      102 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      141 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      82 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      111 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      106 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      130 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو