د.سەردار عەزیز

ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیار نەدانی

  2019-10-11 18:39      135 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی ئاسایش پێنج ئەندامی هەمیشەیی و دە ئەندامی کاتی هەیە. ئەندامە هەمیشەییەکان بریتین لەئەمریکا، روسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا. لەئێستادا دە ئەندامەکەی تر بریتین لە بەلجیکا، ساحل العاج، دۆمەنیکان، گینیا، ئەڵمانیا، ئەندەنوسیا، کوێت، پیرۆ، پۆڵەندا، ئەفریقای باشور.
دوێنی کاتێک لەسەر داوای فەرەنساو گروپی ئەوروپیەکان بۆ پرسی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤا کۆبوونەوە، سێ بەرە هەبوو: بەرەی ئەوروپیەکان کە داوای ڕاوەستانی شەڕیان دەکرد، بەرەی سێ زلهێزەکە: کە هەریەکەو بەبیانوویەک ڕێگربوون، بەرەی لاوازەکان کە دەنگیان نەبوو.
ئەوەی گرنگە کە هەڵوێستی لەسەر بکرێت هەڵوێستی ئەوروپیەکان و زلهێزەکانە. وەک دەزانرێت کە فەرەنسا داڕێژەری ڕەشنووسی بڕیاری بەرەی ئەوروپیەکان بوو، هەروەها لەسەر داوای ئەوان کۆبونەوەکە ساز کرا. وڵاتە ئەوروپیە ئەندامەکانی تر وەک بەلجیکا، پۆڵۆنیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا هەموو هاوڕا بوون. هۆکاری دروستبوونی بەرەی ئەوروپی تایبەت بەجیوپۆلەتیکی ئەوروپاوە، هەروەها بەکێشەکانی ناوخۆی ئەوروپا لەئیستادا. بەکورتی دەتوانین بڵێین کە پاڵنەری سەرەکی بڕیاری بەرەی ئەوروپیەکان مەترسی پەنابەرو تیرۆرە. ئەوروپا جیاواز لەروسیا و چین و ئەمریکا، دراوسێی تورکیاو سوریایە، ڕاستەوخۆ قەیرانەکانی ئەو ناوچەیە قەیرانی ئەوانیشە. زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی لەناوەوە بەدەست کێشەی پەنابەرو تیرۆرەوە دەناڵێنن، کە بووەتە هۆکاری بوژانەوەی فاشیزمی دێڕینی ئەوروپی. ئەمەش هۆکاری ئەوەبو کە دەستوبرد ئەردۆگان هەڕەشەی کردنەوەی دەرگای کۆچبەرانی کرد، جۆرە سیاسەتێکە کە بەوە ناسراوە کە کۆچبەر وەک چەکێک بەکاردەهێنرێت.
بەڵام هەڵوێستی هەریەک لەچین و روسیاو ئەمریکا هەریەک بەهۆکارێکە. ڕوسیا کە لەهەموویان زیاتر دژ بوو، دەیەوێت بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش کێشەی تریش لەخۆی بگرێت نەک هەر هێرشی تورک. روسەکان داوای ئەوە دەکەن کە بڕیارەکە دژ بەبوونی هەموو هێزێکی بیانی بێت لەسەر خاکی سوریا، کە مەبەستی سەرەکییان ئەمریکایە. چونکە خۆیان وەها دەبینن کە لەسەر داواکاری حکومەتی سوری هاتوون و نایاسایی نین.
ئەمریکا بەهانەی ئەوەبوو کە لەئێستادا کاتی نییە. وەها دیارە کە ئەمریکا کات بەتورکیا ئەدات بۆ هێرشێکی سنووردار. هەڵویستی چین چاوەڕوانکراو بوو. چین هەرگیز لەگەڵ مافی هیچ کەمایەتی و جیاوازێکدا نییە، چونکە چین خۆی کێشەی تایوان و تیبیت و هۆنگ کۆنگ و ئیگوریای هەیە. چین هەمیسە لەمێژوویدا دژ بەهەموو بڕیارێکی مافی کەمایەتی و جیاواز بووەو لەداهاتووشدا وەها دەبێت. چین کە ئێستا وڵاتێکی هەڵکشاوە بەخێرایی بۆ ئاستی وڵاتانی زلهێز، لەکەلتووریدا بەهیچ جۆرێک مرۆڤ هیچ نرخ و بەهایەکی نییە.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      50 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      56 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      78 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      66 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      97 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو