د.سەردار عەزیز

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم

  2019-10-13 14:30      111 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەیەكە لەباشور كۆمەڵێك وەهم وەك پەتا بەناو خەڵكدا بڵاوبوەتەوە، بەهۆكاری كۆنە قین و شەڕی ناوخۆو دۆخی دەرونی سەختی مرۆڤی كوردو چێژبینین لەملكەچی، بەڵام ئەم هێرشەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا ئەم وەهمانەی پوچكردوە.
وەهمی یەكەم، گوایە تاوانی ناسیونالیزمی كوردە، كە نەیارانی كورد دژ بەكوردن. كورد لەسوریا بەهیچ شێوەیەك مەترسی نەبون لەسەر توركیا، یەك فیشەك لەسنوریانەوە بەرەو توركیا نەتەقێنرا، كە توركەكان ویستیان سەردانی گۆڕی سولەیمان بكەن، بەبێ هیچ رێگرییەك رێگەیان پێدان، ئامادەبوون لەگەڵ میتدا دابنیشن لەئەنكەرەو لەسەر سنوریش، ناوی خۆیان گۆڕی، دژ بەدەوڵەتی نەتەوەو جیابونەوەبون لەسوریا. بەكورتی هەڵگری هەموو ئەو خەسڵەتانە بوون كە دژ كوردەكان بانگەشەیان بۆ دەكرد، بەڵام هێشتا نەبونە مایەی ئەوەی لەلایەن سوریاو توركیاو تەنانەت ئۆپۆزسیونی سوریشەوە قبوڵ بكرێن. بۆیە وەهمی ئەوەی كە ناسیونالیزمی كورد تاوانبارەو ئەوانیتر پاكن، وەك ئاوی شەونم، وەهمێكی نەخۆشە. هەندێك لەتوێی كتێبەبێئاگكانەوە دێن باسی ئیتنی و نەتەوەو هاووڵاتی بەمرۆڤی كورد دەفرۆشن، بەبێ ئەوەی ئەلف و بێی واقیع و مێژو و جیوپۆلەتیك و هێزو سروشتی ئیمپریالیزمانەی هێزەكانی ناوچەكە بزانن. لەڕاستیدا گەمژە مەترسیدار نیە، گەورەترین مەترسی نیمچە گەمژەیە. هەندێك لەم برادەرانە ئێستا تلیاكی كۆسمۆپۆلیتانیزم و جیهانگەرایی دەكێشن. بەبێ ئەوەی ئاگاداربن كە ئەوەی  لەناوچەكەدا هەیە تێكەڵەیەكە لەئیمپریالیزم، هەژمونیەتخوازی، وەهمی رابوردوی زێرین، دین.
دووەم وەهم كە پوكایەوە ئەوەیە كە، ئەگەر بەگوێی ئەمریكا بكەیت، ئەوا ئەمریكا پشتیوانت دەبێت. پەیەدە بەهەموو شێوەیەك گوێڕایەڵی ئەمریكا بوو. دانوستانی لەگەڵ ئەوانیتردا وەستان، ناوی خۆی گۆڕی، لەسنور كشایەوە، زۆر هەنگاوی تر، بەڵام ئەمریكا هەڵوێستی وەك هەمیشە وەهابوو، دۆستین هەتا كاری هاوبەشمان پێكەوە هەیە، كە كارەكەمان تەواوبو چاو بەدۆستایەتیەكەماندا دەخشێنینەوە. ئەمریكا هەرگیز لەنێوان دەوڵەتی مەركەزی و كەمینەدا پشتیوانی كەمینە ناكات، مەگەر دەوڵەتی مەركەزی نەیاری ئەمریكا بێت، لەو كاتەشدا پشتیوانییەكە ستراتیژی نیە.

 

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      145 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو