رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

جێهێشتنی كوردستانی ڕۆژئاوا

  2019-10-13 15:17      156 جار بینراوە        کۆمێنت

جێهێشتنی رۆژئاوایی كوردستان لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە سپاردنی ناوچەكە بوو بەئاڵۆزی و كێشەی گەورە، كە پێموایە ئەم جێ هێشتنە لە بواری كرداریدا هەڵكردنی گڵۆپی سەوزبوو بۆ توركیا تا دەست بەداگیركاری رۆژئاوای كوردستان بكات، ئەم جەنگە جەنگێكی نابەرامبەرەو شەڕێكی سەپێنراوە بە سەر خاك و ئاوی كوردستاندا، هەرچەندە جێگای دڵخۆشیمانە لە سەرئاستی نێودەوڵەتی ئەم داگیركاریەیی توركیا رەتكراوەتەوە، بەڵام پێمان وایە دەبێت ئەم دەنگە نارەزایانەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بۆ بڕیارێك بگۆڕێت كە سنور بۆ ئەم كاولكاری و داگیركاریە دابنێت، هەموو دونیا دەبێت لەو پەیامە تێبگات كە كێشەی كورد كێشەیەكی رەوایەو  بۆ چارەسەركردنیشی پێویستە ڕێگای رەوا بگیرێتە بەر، ئەم داگیركاریەی توركیا خزمەت بەگیانی برایەتی نەتەوەی تورك و كورد ناكات و برینەكانی مێژوو هەڵئەداتەوە، كە سەرئەنجام سەقامگیری لە ناوچەكەدا ناهێڵێت، سەركەوتوبێت خەباتی رەوای رۆژئاوا، بۆ بەدیهاتنی ژیانێكی شكۆمەندانە لەسەر زێدو خاكی باوباپیرانمان.

 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو