د.سەردار عەزیز

چی دەگوزەرێت؟

  2019-10-20 14:46      170 جار بینراوە        کۆمێنت

تێگەیشتن لەدۆخەکە ئێجگار ئەستەمە، ئەگەر هەتا ئێستا بیرکردنەوە لەسەر بنەمای هەڵسوکەوتەکانی دەوڵەت و زلهێزان و مێژوو و جیوپۆلەتیک بووە، ئەوا ئەمڕۆ ئەم پێودانگانە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن دۆخەکە ڕاڤە بکەن.
یەکێک لەو رێگایانە بۆ تێگەیشتن رۆڵی کەسایەتییە، ئەوەی روودەدات پەیوەندی هەیە بە کەسایەتی ترەمپ، پوتین لەگەڵ ئەردۆگان.
یەکێک لەو تیورە بڵاوانەی بۆ لێکدانەوەی دۆخەکە، کە جۆرێکە لەتیورەی پیلانگێڕی، دەتوانین ناوی بنێین تیورەی هیلسینکی. ساڵی پار ترەمپ و پوتین لە هیلسنکی یەکتریان بینی، هەر پاش کۆتایی جامی جیهانی. دیدارەکە مایەی لێکدانەوەی زۆربوو لە ئەمریکاو دونیادا، بەگشتی ترەمپ تیایدا زۆر لاوازو هەرزە دەرکەوت. کەسێک کە زۆر موعجیبی پوتینەو وەهای دەبینێت کە کەسێکی بەهێزە، خۆشی وەها دەبینێت کە لاوازە، بەڵام بەلاسایی و نزیکی لەگەڵ ئەم کەسانەدا ئەوا بەهێز دەبێت.
تیورەی پیلانگێڕییەکە وەهایە کە ترەمپ لەدانیشتنەکەی هیلسینکی بەوە ڕازی بووە کە سوریا بۆ روسیا بێت و روسیاش ڕازی بووە کە عیراق بۆ ئەمریکا بێت، ئایا ئێران چی لێدێت؟ ئەمە پرسیارێکە، لەکاتی دیدارەکەدا زۆر وروژێنرا، تەنانەت باڵوێزی ئەمریکی لەمۆسکۆ بەڕاشکاوانە وتی روسیاو ئەمریکا ناتوانن ئێران لەسوریا دەرپەڕێنن. پوتین دژایەتی بۆ ئێران پێشان نەدا، بەڵام ترەمپ پەیمانی ئەوەی دا کە نەهێڵێت ئێران سودمەندبێت لەدەستکەوتەکانی تێکشکانی داعش.
بەپێی لێدوانە فەرمییەکان سوریا بەشێکی سەرەکی بووە لەدانیشتنەکە. ترەمپ زۆر لاواز بووە، چونکە کێشەی گەورە هەیە لەنێوان روسیاو ئەمریکا لەسەر دەستوەردان لەهەڵبژاردن و هاوکاری ترەمپ.
جا بەپێی ئەم تیورەیە ئێستا کە جارێکی تر وەرزی بانگەشە دەست پێدەکاتەوە، ترەمپ دەبێت پەیمانەکانی بۆ پوتین بباتە سەر هەتا جارێکیتر هاوکاری بکات کە دەربچێتەوە، پلانەکەش رازیبوونە بەکۆنترۆڵکردنی سوریا لەلایەن روسیاوە، پلانی پوتین ئەمجارە بۆ دەرچواندنی ترەمپ، وەهای دەبینن کە بریتیە لە لەتکردنی دیموکراتەکان. هەر لەئیستاوە باس لەژنە کاندیدی دیموکرات تولوسی گابەرد دەکرێت وەک کاندیدی سێیەم و پشتیوانکراو لەلایەن روسەکانەوە، وەک رۆژانی ڕابردوو هێلەری کلینتۆن ئاماژەی پێدان.
لەهەمانکاتدا سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی ئەوروپی بۆ گۆڤاری دێرشپێگلی ئەڵمانی ئاشکراکردووە، کە پاڵنەری سەرەکی هێرشی ئەردۆگان بۆ سوریا روسیا بووە، لەڕێگای کۆبوونەوەکانی ئەستانەوە، ئەم جوڵەیەی تورکیا بەچەندین شێوە بەقازانجی روسیا شکایەوە لەئاستی سوریاو ناوچەکەو بگرە دونیاشدا، وەک جوڵەیەکی شەترنجی زیرەکانە باڵادەستی روسیای مسۆگەر کرد.
بەڵام دەرکردنی ئێران پرسێکی ترە، ڕۆژانی ڕابردوو ئێرانییەکان گەشتنە دێر الزور. ئایا لەیاری شەترنجەوە دێینەوە بۆ یاری جیوپۆلەتیک. دوا بەیانی پەنتاگۆن ئاماژە بەئەوە دەکات کە ئەوە پەیەدەیە کە دەبێت لەناوچەی ئارام بکشێتەوە، بەڵام سوپای سوریای دیموکرات لەوێ ناکشێتەوە، لەڕاستیدا ئەمە وەک لەزمان دەرچوونێکی فرۆیدی دەرکەوت کاتێک بەیاننامەکە سەرەتا ئاماژەی بەسوپای سوریای دیموکرات کرد، بەڵام پاشان راستکرایەوە بە پەیەدە.
ئەگەر بەتیورەی کەسایەتی بیخوێنیەوە. پوتین لەهەردوو ترەمپ و ئەردۆگانیش بەهێزترە.

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      27 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      54 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      42 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      48 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      79 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      67 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      73 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      54 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      79 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      67 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      63 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      73 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      67 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      56 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      84 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      92 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      91 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      77 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      83 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو