د.سەردار عەزیز

ئایا گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتی لە ئارادایە؟

  2019-10-23 10:24      132 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێك لەو دیدە رەشبینانەی كە لەدونیای تێگەیشتنی كوردیدا ئامادەیە، دیدی گەلەكۆمەیە. جارێكی تر كورد رووبەڕووی گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، ئەم دیدە ڕەگی هەیە لە ناخی كورددا بە هۆی سیاسەت و مێژو و دۆخی كورد، كە هەمیشە زەمینەی ئەوەی ڕەخساندوە كە زیاتر لە هێزێك دژی كۆبێتەوە. جوگرافیای كوردستان ڕەنگە هۆكاری سەرەكی ئەم دیدە ڕەشبینە بێت. بەڵام ڕەنگە گونجاوبێت لە دیدی تیورەی گەلەكۆمەوە ئەم دۆخەی ئێستا هەڵبسەنگێنین. لە خوارەوە بە چەند خاڵێك هەوڵ ئەدەم ئەم دیدە ڕاڤە بكەم.
یەكەم، كوردستان لە دونیای ئەمڕۆدا جێگای ململانێی زلهێزەكانی دونیایە. ئەمە تاكە سەردەم نیە كە كوردستان جێگای ئەم ململانێیە، بەڵكو لە زۆربەی سەدەی بیستدا بەمجۆرەبوە. لە هەمانكاتدا دۆخی كوردستان ڕاستەوخۆ پابەست بوە بە چارەنوسی هێزە هەرێمیەكانەوە. ئەمە هەمیشە زەمینەسازی كردوە بۆ دەستوەردان و گەلەكۆمە.
لە ڕوداوەكانی ئەم دواییەی ڕۆژئاڤادا، وەك دیپلۆماتێكی ئەوروپی بۆ گۆڤاری دێرشپێگلی ئەڵمانی ئاشكراكردوە، كە ئەوە ڕوسیابوە هانی توركیای داوە كە فشار بكات بۆ هێرش لە سەر ڕۆژئاڤا. هەردوو لاڤرۆڤ و پوتین یاریكەرێكی شەترنجی سیاسی باڵان. ئامانجی ڕوسەكان ئەوەنەبوە كە هاوكاری یان پشتیوانی توركیا بكەن، بەڵكو زیاتر ئەوەبوە كە چۆن دۆخێك بهێننە ئاراوە كە چەند ئامانجێكی ستراتیژی پێ بپێكن. ئامانجی یەكەم، زەمینە ڕەخسان بۆ هاتنەدەرەوەی توركیا لە ناتۆ، دوەم، دەركردنی ئەمریكا لە سوریا، سێیەم، پاڵنانی كورد بۆ لای ڕوس و ئەسەد. هەموو ئەمانە سەت دەر سەد لە قازانجی ڕوسیان، وەك دەیانبینین.
بەڵگە بۆ ئەوەی كە دۆخەكە بەمجۆرە بوە، ئەوەیە كە، یەكەم، خێرا پاش تەلەفونەكەی لە گەڵ ترەمپدا ئەردۆگان پەیوەندی بە پوتینەوە دەكات. ئەو كاتە پوتین لە سایبریا بوە لە ڕێكردن (هایكینگ). دوەم، ئەردۆگان زۆر دڵنیایە لە هەڵوێستی ڕوسیا، سێیەم، ڕۆژی سێشەممە لە سوشی یەكتر دەبینین بۆ تاوتوێكردنی دۆخەكە. ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت كە ئێستا كە توركیا جوڵەكەی ئەنجامدا، ئەوا دۆخێكی نوێ هاتەئاراوە لە سەر خانەی شەترنجەكە. بەم ئەم جوڵەیە توركیا ڕۆڵی لاوازبوو، چونكە، ناتوانێت و ناهێڵرێت بگاتە ئامانجەكانی، بەڵام خزمەتی گەورەی ئەوانیتری كرد. روس كوردستان نادەن بە توركیا چونكە بەلایانەوە ئێجگار گرنگە بۆ پێگەیان لە ناوچەكەدا. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو سوپایەی كە هاتوە بۆ ناوچەكە بە سەركردایەتی سوهەیل حەسەنە كە سوپای پڵنگە، پەیوەندییەكی تایبەتی هەیە بە ڕوسیاوە. بە جۆرێك لە لایەن ڕوسیاوە ڕاستەوخۆ پشتیوانی دەكرێت و لە بارەگاكانیاندا وێنەی ئەسەد و پوتین هەڵدەواسن. ئەمەش ئاماژەیە بۆ كۆنترۆڵی ناڕاستەوخۆی روسیا. ناوچەكە گرنگە لە ڕوی جیوپۆلتیكی، سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی. هەمو ئەمانە وەها دەكەن كە دەسەڵاتی روسیا لەوێ وەهای لێدەكات كە دەسەڵات و پێگەی لە ناوچەكە زیاتر بێت.
ئەگەری هەیە ناوچەیەكی ئەمنی بچوك بە توركیا بدەن.
ئەم كۆبونەوەی توركیا و ئێران و روسیا و سوریا دژ بە ئەمریكا لە سوریا مایەی سەرسوڕمان نیە، چونكە هەم دۆخی ئاسایشی جیهانی و هەم دۆخی ناوچەكە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەچێت. بەڵام سەرباری ئەمە ئەوەی ترەمپ كردنی نەدەبوو روبدات بە پێی هەموو لێكدانەوەكان. وەك دەركەوت كە ئەمریكا هیچ سودمەندنیە لە دۆخەكە. دۆخی سوریا بۆ ئەمریكا جیاوازبوو لە هەموو جێگاكانی تر، چونكە ئەمریكا كەمترین ژمارەی سەربازی هەبوو، بەڵام زۆرترین سەركەوتنی بەدەستهێنابوو. لە هەمانكاتدا بەو ژمارە كەمەی سەربازەوە زۆرترین كاریگەری هەبوو لە دۆخی ناوچەكە و هێزە ڕكەبەرەكانی. ئەو تیورەیەی كە گوایە باس لە بەرژەوەندی دەكات لە پەیوەندی نێودەوڵەتیدا لێرەدا ڕوبەڕوی كێشە دەبێتەوە، جونكە بە دڵنیاییەوە ئەوەی ڕویدا لە هیچ ئاستێكدا لە بەرژەوەندی ئەمریكا نیە: چ لە سەر ئەرزی واقیع، چ بەرامبەر نەیارەكانی.
ئەوەی چاوەڕوان دەكرا ئەمركا بیكات لە ئاستی تیوری و واقیعی سیاسیدا ئەوەبوە كە ڕێگربێت لەوەی لاواز دەركەوێت، هەروەها ڕێگربێت لەوەی كە بەرەیەكی نەیاری بەهێز دژ بە بەرژەوەندیەكانی و هەیبەتی بێتە كایەوە. ئەمە لای سیاسەتمەدارە ئاگادارەكانی ئەمریكا دەمێكە مایەی ئاگایی بوە. لە كتێبی تەختەی شەترنجی مەزن برژنیسكی باس لە مەترسی هاتنە ئارای بەرەیەكی دژ بە ئەمریكا دەكات لە ئۆراسیا كە روسیا و ئێران و توركیا پێكەوە گرێبدات لە هاوپەیمانیەكدا، ئەمە ئەمڕۆ پاش كشانەی ئەمریكا لە ڕۆژئاڤا لە هەمو ساتێك زیاتر مایەی فەراهەم بونە.
لە ڕوانگەی پۆلەسییەوە، ماوەیەكە بە بەردەوامی خانە بیرەكان و ناوەندەكان ئاگاداریی ئەوە دەدەن كە سوریا بۆ ئەمریكا گرنگە، ئەمە چەندین جار بە كۆنگریس وتراوە و هەروەها ئەوانەی كە لە ئیدارەی ترەمپ بون وەك ماتییەس، بۆڵتن هەموو باش ئاگاداری ئەمە بون، بەڵام ئەولەویانی ترەمپ جیاوازە. ترەمپ وەك بێئاگایەك، حەزی لە نانەوەی ئاشوبە، پاشان بە ڕێگای خۆی هەوڵی چارەسەركردنی بدات. ئەو شەوەی كە سازش بۆ ئەردۆگان دەكات، لە ڕۆژەكەیدا نامە دەگمەنەكەی بۆ دەنێرێت كە بە تەواوی پێچەوانەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفونیەكەیەتی. پاشان هەموو قەیرانەكان بە دوایدا دێت.
ئێستا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پرسیاری سەرەكیمان ئایا گەلەكۆمە لە كورد هەبوو، وەڵام بەڵێ و نەخێر. بەڵێ چونكە لە ئەنجامدا وەها كەوتەوە. نەخێر چونكە كورد كرا بە تەختەی شەترنجەكە هەتا هێزە گەورەكان یاری دژ بە یەك بكەن.

 

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      50 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      56 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      78 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      66 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      97 جار بینراوە



چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو