د.ئەرسەلان بایز

مام جەلال و (جواهیری)

  2019-10-30 11:39      170 جار بینراوە        کۆمێنت

 (48)
جەواهیری دوایین شاعیری گەورەی كلاسیكی عیراق و نەتەوەی عەرەب بوو. (مام جەلال)یش یەكێك لەدۆستە كەسییە نزیك و شارەزاكانی شیعری جەواهیری بوو. بۆیە ساڵانە چەند كڵاوێكی بەسیمی كوردەواری نەخشێنراوی بەناوی كوردستانی دەكردە دیاری ئەو شاعیرە بەرزە. (جەواهیری) دۆستی نەتەوەی كورد بوو بۆیە كاتێ‌ گەشتی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی دەكرد. كڵاوە كوردییەكەی لەسەر دەكرد. یەكێ‌ لەجارەكان كچێكی بولگاری داوای كڵاوەكە دەكات و ئەویش نایداتێ‌ بۆیە كڵاوەكەی لێ دەڕفێنێ‌، ئەویش دوای دەكەوێت كچەكە دەگرێ و دەیخاتە ژێر خۆی و كڵاوەكەی لێ‌ دەسەنێتەوە. ئەو پێوەندییەی نێوان (جەواهیری) لەگەڵ (مام جەلال) و خۆشەویستی ئەو شاعیرە بۆ مەسەلەی نەتەوەیی كوردەواری وای كردبوو جوانترین شیعر لەسەر (مام جەلال) و كوردستان بنووسێت.

شوقاً (جلال) كشوق العين للوسن
كشوقِ ناءٍ غريب الدَّار للوطن
شوقاً إليك وأنت النُّور مِنْ بصري
وأنت مني محلَّ الرُّوح في البدن

جواهرى

دوای ڕاپەڕینی سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووش، چەندین كۆڕبەندو ڤیستیڤاڵ بۆ باس و لێكۆڵینەوە لەسەر شیعرەكانی (جەواهیری) لەشاری سلێمانی گرێدرا. تەنانەت لەسەر بڕیاری (مام جەلال) پەیكەرێكی جوان لەدەروازەی شارۆچكەی (سەرچنار)ی گەشتیاری بۆ (جەواهیری) دانرا.
زەبرو زەنگی ڕژێمی بەعس هەزاران سیاسی و نووسەرو شاعیری نیشتیمانپەروەری عیراق و كوردستانی ئاوارەی وڵاتان كردبوو. (مام جەلال) و (جەواهیری)یش یەكێك لەو ئاوارانەو ماوەیەك لەشاری (دیمەشق) نیشتەجێ‌ بوون. یەكێ‌ لەجارەكان (مام جەلال) و ژمارەیەك سیاسی و ئەدیب و نووسەری سوری دەیانەوێ‌ لەماڵی (مام جەلال) ئێوارە شیعرو خوانێك بۆ (جەواهیری) ساز بكەن. بۆیە لەسەر ڕۆژو ساتی میواندارییەكە لەگەڵ (جواهیری) ڕێك دەكەون. دیارە (جەواهیری) زۆر لەوادەی دیاری كراوی میواندارییەكە دوا دەكەوێت. بۆیە (مام جەلال) لەگەڵ برادەرێكی تری عەرەبی بۆ هۆكاری ئەو دواكەوتنە بەتەكسیەك دەچنە ماڵی (جەواهیری)، كە سەیرەكەن لەدنیای خۆیەتی، ژمارەیەك لەكچە جوانەكانی بەشی عەرەبی زانكۆی دیمەشق دەوریان لێداوەو خەریكی بەزمی خۆیانن. (مام جەلال) و برادەرەكەی هێندەی هەوڵ دەدەن كچەكان ڕێگای چوونە دەرەوەی (جەواهری) نادەن. بێگومان (جەواهیری)ش نێو ئەو كچانەی پێ خۆشتر بووە. بۆیە (مام جەلال) پێشنیاری شەڕە شیعرو لێكدانەوەی شیعرەكانی (جەواهیری) بۆ كچەكان دەكات ئەوانیش ڕازی دەبن. دوای چارەك بیست خولەكێك لەشەڕە شیعر دیارە كچەكانیش زۆر شارەزاو ئاشنای شیعرەكانی (جەواهیری) دەبن. بۆیە (مام جەلال) ناچار دەبێت شیعرێكی (جەواهیری) تایبەت بەهەندێ‌ لەشولاری كچان بخوێنێتەوە، دواتر (مام) داوای لێكدانەوەی شیعرەكەی لەكچەكان كردووە، دوای خوێندنەوەو بیستنی شیعرەكە جەواهیری لە (مام جەلال) دێتە دەنگ و پێی دەڵێ‌:
– هەی (ملعون) ئەم شیعرەت لە كوێ‌ هێنا…؟
– سەرەنجام كچەكان پێشبڕكێكە دەدۆڕێنن و بەخەمبارییەوە ڕێگای چوونە دەرەوەی (جەواهیری) دەدەن.

وتاری زیاتر

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      83 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      60 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      101 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      226 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      122 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      77 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      112 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      122 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      124 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      96 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      120 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      121 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      51 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      107 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      104 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      91 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      183 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      121 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      213 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      181 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      163 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      133 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      179 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      202 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو