د.ئەرسەلان بایز

به‌غدا ده‌كوڵێ‌ و كوردستانیش خه‌مسارد

  2019-11-03 10:39      185 جار بینراوە        کۆمێنت

 (49)
*ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عیراق یه‌كێكه‌ له‌وڵاتانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی دنیا، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو سه‌رچاوه‌ ناوخۆیی‌ و بیانییه‌كانیش ژیان‌و گوزه‌ران‌و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك لەناوه‌ڕاست‌و باشووری عیراق لەژێر سفره‌. ململانێی حزبایه‌تی‌و مه‌زهه‌بی ته‌نانه‌ت گروپ گروپێنه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان‌و گه‌نده‌ڵی، بینه‌قاقای هاووڵاتیانی گرتووه‌. قووتی رۆژانه‌ی خه‌ڵك چۆته‌ پشتی شێرو بەئاسانی ده‌ستناكه‌وێت. لەئه‌نجامی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق‌و ئێران‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویستی پزیشكیی حكومه‌تیش، رێژه‌ی نه‌خۆشییه‌ خراپه‌كان چۆته‌ ئاستێكی باڵا. لەدێر زه‌مانیشه‌وه‌ لەكەلتووری نه‌ته‌وه‌كان هاتووه‌ كه‌ (برسێتی ره‌گێكی لەهارییه‌)، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لەلوبنان‌و عیراق ده‌گوزه‌رێ ئه‌نجامی نه‌داری‌و بێزاربوونی مرۆڤه‌كانه‌ لەژیان، به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی‌و ئایینه‌كانیش هه‌موو كه‌سێك هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ لەكاتی برسێتی‌و ئازاردانا هاوار بكات، به‌ڵام جیاوازی هاواركردنی خۆپیشانده‌رانی عیراق‌و لوبنان له‌وه‌دایه‌ كه‌ لوبنانیه‌كان له‌ عیراقیه‌كان شارستانیترن، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هاواره‌كه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن (رێستۆرانت، كافیتریا، تیپی مۆسیقاو گۆرانی سه‌ر شه‌قامیان) دامه‌زراندووه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ هاواره‌ ڕه‌واكانیان توندوتیژی به‌كارده‌هێنن‌و زیان بەژێرخانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نن.
*به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان‌و قسه‌ی كورده‌كانی خۆمان له‌ به‌غدا، هه‌ندێ له‌ دروشم‌و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران دژی هه‌رێمی كوردستان‌و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش بڕیاری له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوورداو لیژنه‌یه‌كی هه‌ژده‌ كه‌سیشیان بۆ دیاریكرد، ئه‌وه‌ی به‌نده‌ش لەشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان بینیم هه‌ندێ له‌ سیاسییه‌ شۆڤێنیه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن (ده‌ستووری عیراق له‌لایه‌ن كوردو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كان نووسراوه‌ته‌وه‌، شیعه‌كانیش خوا خوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات‌و ئیمتیازات بوون). هه‌مووشمان ئاگادارین چوارده‌ ساڵه‌ ده‌ستور راپرسی له‌سه‌ر كراوه‌، كه‌چی هێشتا مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عیراق كه‌ به‌شێكی تایبه‌ته‌ بەناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی كوردستان، به‌هۆی سیاسه‌تی شۆڤێنیه‌وه‌ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌نراوه‌.
*ئایا ئێمه‌ی كورد لەباشووری كوردستان تا چه‌ند ئاگاداری نه‌خشه‌ ژێربه‌ژێره‌كانی ئه‌و رووداوانه‌ین…؟ ئایا هیچ ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ ئه‌گه‌ره‌ چاوه‌ڕوانكراوو نه‌كراوه‌كانمان كردووه‌..؟ ئایا سازو ئاماده‌و یه‌كگرتووین..؟ چه‌كی به‌هێزی دوو له‌سه‌ر سێی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنین بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌ شۆڤێنیه‌كان…؟
ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده‌ لەمیدیاكان ده‌بینم‌و ئاگاداری هه‌ندێكیشم ئه‌وه‌ چه‌ندین مانگه‌ سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان ناتوانن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆیان رێكبخه‌ن. (ی.ن.ك)‌و پارتیش هه‌ر خه‌ریكی یه‌كتر په‌راوێزخستن‌و گله‌یین له‌یه‌كتر، له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتننامه‌ی نێوانیان‌و جۆری هاوبه‌شی لەحوكمڕانیدا.
*له‌ دوای كۆڕه‌وه‌ ملیۆنیه‌كه‌ سه‌ركرده‌ی حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان لەپێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان چاویان له‌ (180) هه‌زار ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانی‌و شه‌هیدو له‌سێداره‌دانی سه‌دان تێكۆشه‌ری كورد، پۆشی‌و ده‌ستیان خسته‌ده‌ستی (سه‌دام حسێن)ی گه‌وره‌ترین بكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. كه‌چی ئێستا به‌هۆی سه‌رقاڵیان بەقسه‌ی كادیرێك، گرتن‌و دادگایینه‌كردنی چه‌ند كادیرێك، جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتننامه‌ی سیاسی‌و په‌راوێزخستن لەحوكمڕانیی كوردستان، مشورێكی وه‌زعه‌ ئاڵۆزو مه‌ترسیداره‌كه‌ ناخۆن. نازانم ئێمه‌ی كورد بۆچی بۆ بێگانه‌ (غفور الرحیم)‌و بۆ خۆشمان (شدید العقاب)ین…؟ ناكرێ‌و ناشێ ئێمه‌ی كورد داوای هاوبه‌شی حوكمڕانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین‌و خۆشمان لەحوكمڕانی هه‌رێمدا كێشه‌مان له‌سه‌ر هاوبه‌شی هه‌بێت.

وتاری زیاتر

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      83 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      60 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      101 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      226 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      122 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      77 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      112 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      122 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      124 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      96 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      120 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      121 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      51 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      107 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      104 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      91 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      183 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      121 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      213 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      181 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      163 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      133 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      179 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      202 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو