شوان كەریم كابان

سه‌روه‌رییه‌كی تر بۆ كورد‌و كوردستان…

  2019-11-03 14:14      194 جار بینراوە        کۆمێنت

سه‌روه‌رییه‌كی تر بۆ كورد‌و كوردستان سلێمانی‌ و سنه‌ لەلیستی داهێناندا
سلێمانی به‌ر له‌ 235 ساڵ دروست بووه‌، لەبنه‌ڕه‌تدا ئه‌م شاره‌ بۆ ئه‌وه‌ بنیات نراوه‌ ببێته‌ پایته‌خت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی زیندووی ئه‌ده‌ب‌و سیاسه‌ت‌و شۆڕشگێڕی‌و داهێنان بمێنێته‌وه‌‌و جێگایه‌كی دیار له‌نێو ده‌سته‌ خوشكه‌كانی تری لەشاره‌كانی كوردستاندا بكاته‌وه‌‌و هه‌رده‌م ناوی له‌سه‌ر زاران بێ.
یه‌كێك لەشانازییه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م شاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنكه‌یه‌كی بەگوڕ‌و تینی رووناكبیری بووه‌‌و ئێستاش هه‌ر وایه‌، له‌م شاره‌دا سه‌دان ئه‌دیب‌و رووناكبیر له‌ كۆن‌و ئێستادا هه‌بوون‌و هه‌ن‌و رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕاوه‌ له‌ نه‌خشاندنی سیمایه‌كی گه‌ش‌و بۆ كۆی پرۆسه‌ی رووناكبیری لەكوردستانی گه‌وره‌دا‌و هه‌موویان كتێبخانه‌ی كوردییان بەهه‌زاران به‌رهه‌م لەشیعر‌و چیرۆك‌و رۆمان‌و ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌ب ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م شاره‌ له‌و بوارانه‌دا داهێنانی كردووه‌‌و داهێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌‌و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زمانه‌ زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراون‌و له‌و رێگایه‌وه‌ جیهانیان به‌ ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئاشناكردووه‌.
بەدڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو نووسه‌ر‌و ئه‌دیبه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ لەپێكهێنانی وێنه‌ گه‌وره‌كه‌ی بزاوتی ئه‌ده‌بی‌و رووناكبیری شاری سلێمانی، به‌مانایه‌كی تر، كه‌ ده‌گوترێ سلێمانی، ته‌نیا هەر سەنتەری شارەکەمان مەبەست نییە، بەڵکو مەبەست شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریشێتی، به‌ڵام دیاره‌ سلێمانی پایته‌ختی پارێزگاكه‌یه‌.
بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م سیفه‌ته‌ دیاره‌ی سلێمانی وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی دیاری رووناكبیری لەكوردستاندا ساڵی 2012، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێی فراكسیۆنی كوردستانی‌و له‌نێو ئه‌و فراكسیۆنه‌دا له‌ڕێ گروپی (ی.ن.ك) پێشنیاری بڕیاری ناساندنی شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد‌و پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م بەزۆرینه‌ی ده‌نگی خولی سێی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی بەكورتی پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، له‌ڕۆژی جیهانی شاره‌كاندا كه‌ ساڵانه‌ رێكه‌وتی 31 ی تشرینی یه‌كه‌مه‌، رێكخراوی یونسكۆ، كه‌ رێكخراوێكی په‌روه‌رده‌‌و زانست‌و رۆشنبیرییه‌ سه‌ر بەڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ ژماره‌یه‌ك شاری تری جیهانی خسته‌ نێو لیستی شاره‌ داهێنه‌ره‌كانه‌وه‌‌و لەنێویاندا بەخۆشحاڵی‌و شانازییه‌وه‌ دوو شاری كوردستانی تێدایه‌ كه‌ سلێمانی‌و سنه‌ن، سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌ب‌و سنه‌ش وه‌ك شاری مۆسیقا. یونسكۆ ئه‌و شارانه‌ بەداهێنه‌ر ده‌زانێت كه‌ لەبواره‌كانی دیزاین، سینه‌ما، هونه‌ری میللی، مۆسیقا‌و ئه‌ده‌بدا داهێنان ده‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌ ژماره‌ی شاره‌كانی ئه‌م لیسته‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 246 شاره‌، له‌كاتێكدا ژماره‌ی شاره‌كانی جیهان به‌ شاری گه‌وره‌ و، كه‌ ژماره‌ی له‌ 100 هه‌زار كه‌س زیاتره‌‌و شاری بچووك كه‌ له‌ 100 هه‌زار كه‌س كه‌مترە، 27700 شاره‌، ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ ئودری ئازولای، كه‌ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسایه‌‌و ژنه‌، ده‌ڵێ: ئه‌و شارانه‌ی له‌م لیسته‌دا، هه‌ریه‌كه‌یان بەشێوازی تایبه‌تی خۆیان كەلتووریان كردۆته‌ پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ستراتیژیان، ئه‌مه‌ش لەبه‌رژه‌وه‌ندی بواره‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌‌و ده‌ره‌نجام بەسوودی نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بێت.
پیرۆز بێ لەشاری سلێمانی‌و شاری سنه‌، سڵاو لەگیانی پاكی پێشه‌نگەکانی ئه‌ده‌ب‌و مۆسیقا له‌م دوو شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ی كوردستان به‌رده‌وامی‌و پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌دیب‌و نووسه‌ر‌و رووناكبیر‌و هونه‌رمه‌ندانی هه‌موو بواره‌كان له‌و دوو شاره‌.
سڵاو لەكورد‌و كوردستان.

وتاری زیاتر

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      9 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      48 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      54 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      74 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      102 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      141 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      82 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      112 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      107 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      131 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو