د.سەردار عەزیز

بۆچی ئەگەری هەیە کە خۆپێشاندانەکانی عیراق ببنە هۆکاری بەهێزبوونی رژێمی عیراق؟

  2019-11-03 14:35      116 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپاش جەنگی ساردەوە، مۆدێلێکی جیاواز لەحکومەتداری لەگەشەدایە، ئەم مۆدێلە جیاوازە لە تاک حزبی دیکتاتۆری، هەروەها لەفرە حزبی دیموکراسیشەوە دوورە، لە ئەدەبیاتی روسیدا پێی دەڵێن سیلۆڤیک، لەنێو چاودێرانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاو روسیادا دیدێک باوە کەڕژێمی پێشووی سۆڤیەتی کاتێک داڕما، بیرۆکرات و ئاسایش و سەربازو سیخوڕەکانی هەموو لەتۆڕێکدا گردبوونەوەو بڕیاریاندا ناوی خۆیان بگۆڕن و هەوڵبدەن رێسای یارییە نوێکە پیادە بکەن و پارێزگاری لەدەسەڵاتی خۆیان بکەن، ئەم گروپە جیاوازانە لەژێر ناوی دیموکراسی و هەڵبژاردن و بازاڕی ئازادو زۆر چەمکی تردا توانییان پاریزگاری لەپێگەی خۆیان بکەن و خەڵکیش بێبەش بکەن لەسەرچاوەو داهاتەکانی وڵات.
ئەم مۆدێلە لەئێران زۆر بەزەقی بوونی هەیە، ئەمڕۆ لەعیراق لەدروستبووندایە، بەکورتی خەسڵەتی ئەم رژێمە سیاسییە بریتییە لەتۆرێک لەچەکدار، سیاسی، بیرۆکرات، کە لەکاتێکدا لەکێبڕکێن لەگەڵ یەکتردا، بەڵام لەهەمانکاتدا ئامادەن پێکەوە هاوکاربن بۆ ئەوەی گۆڕانکاری نەیەتە ئاراوە.
کاتێک ئەم تۆڕە تۆکمە دەبێت، ئەوا ئایدەلۆژیا بۆخۆی بەرهەم دەهێنێت، لەڕوسیا ناسیونالیزمی روسی، لەعیراق ئێستا ناسیونالیزمی عیراقی تێکەڵ بەدین، ناسیونالیزمی روسیش تێکەڵە بەدین، هەروەها لەئێرانیش دین و ناسیونالیزم تێکەڵە، بەڵام ئایدەلۆژیا تەنها بۆ فریودانە، ئەمجۆرە سیستەمە سیاسییە، ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەبەر دوو هۆکار: یەکەم، ئەو رژێمانەی کە هەڵبژاردن دەکەن، چەندێک پڕ لە گزیش بێت، مانەوەیان مسۆگەرترە لەو ڕژێمانەی کە بەهیچ شێوەیەک هەڵبژاردن ناکەن، هۆکاری دووەمی هەڵبژاردن ئەوەیە کە جۆرێکە لەدابەشکردنی سامان لەنێوان ئەندامانی تۆڕەکەو هێنانە ناوەوەی ئەندامی نوێ، بەمانایەکی تر هەڵبژاردن پرۆسیەکی ئابووری سیاسییە، نەک دیموکراسی و دەسەڵاتی خەڵک و شەرعیەت.
ئەم ڕژێمانە کاتێک تۆکمە دەبن دەتوانن دژ بە ٨٠٪ خەڵكی بوەستنەوەو مانەوەی خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەم خۆپێشاندانانەی عیراق ئەگەر گۆڕانکاری دروستنەکات، کە ئەگری کەمە، ئەوا بونیادەکانی ئەم تۆرە بەهێز دەکات. بۆ نموونە لە بەسرە بنواڕە، ئێستا لەوێ تۆڕێک لەنێوان چەکدارو میلیشای و حزب و سەرۆک عەشیرەتەکاندا دروستکراوە کە هەتا ئاستێک زۆر ناڕازییەکانیان هەموو سەرکوت کردووە. ئەمە لەئاستی عیراقیشدا دروستدەبێت. ئەمجۆرە رژێمانە لەبەر فرە رووییان، رووی سەربازی، مافیایی، دیموکراسی، موخابەراتی، نێودەوڵەتی، سیستەمی هەرێمی، بەئاسانی ناگۆڕین.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      50 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      56 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      78 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      66 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      97 جار بینراوە



چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو