د.ئەرسەلان بایز

ئای برا ڕۆ…

  2019-11-06 14:09      1095 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕۆژی دووی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە پارێزگاری نوێی پارێزگای هەولێر بەڕێز (د.فەرسەت سۆفی) سەردانی سەرام كرد. لەو دیدەنییە بیست خولەكیەدا باسمان لە زۆر بابەتی هەمەجۆر كرد. لە پێش هەموو شتێك هاوكاری و هەماهەنگی هەموو لایەك بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر، شاری بەیەكەوە ژیانی فرە نەتەوەو فرە ئاین كە نەك هەر پایتەختی هەرێمی كوردستانە بەڵكو مەڵبەندی بەیەكەوە گرێدانی چوار پارێزگاو مەڵبەندی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی هەرێمیشە. ئەركی هەموو لایەكە پشتیوانی لە حكومەتی (محلی) هەولێر بكەن بۆ پاراستنی تەبایی و یەكڕیزی و خزمەت و جوانتركردنی زیاتری شارەكە، هەر وەكو چۆن هەقە بەڕێوەبەرانی شارەكەش پارێزگاری هەموو لایەك بن. هەردووكمان نەفرەتمان لە تێكدانی یەك ڕیزی و شەڕی ڕابردووی ساڵانی ڕابردوو كرد. ئەو ساڵانەمان بە قۆناغێكی قێزەون ناساند چونكە ئەو ساڵانە نەك زیانی گەورەی بە میللەتەكەمان گەیاند، بگرە زەمینە سازیشی بۆ دەست تێوەردانی دەرەكی كرد. نەیاران هەمیشە بە دوای دەرفەتێكدا دەگەڕێن بۆ لەبار بردنی خەرمانی دەیان ساڵەی ڕەنج و خوێنی دەیان هەزار شەهید. (د.فەرسەت سۆفی) لە وەڵامی پارێزگاری هەموو لایەك، وتی:-
-لە دیدارێكی چەند ڕۆژ پێش ئێستام لەگەڵ بەڕێز (مەسعود بارزانی) پێی ڕاگەیاندم (هەموو پێكهاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگ و ڕەنگ و پێكهاتە جیاوازەكانەوە دەنگیان بە پارێزگاربوونی تۆ داوە، بۆیە پێویستە تۆش لە ئاستی متمانەی ئەو هەموو دەنگانە بیت. بێ لایەنانە ئیدارەی هەولێری پایتەختی هەرێم بدەیت و لە خەمی هەموو دانیشتوانی سنورەكە بیت). (د.فەرسەت) لە قسەكانی بەردەوام بوو: هەر وەكو چۆن بەڵێنم بە سەرۆك (مسعود) داوە، ئێستاش دووپاتی دەكەمەوە لەسەر بەڵێنەكەی خۆم سوورم و جێی متمانەی هەمووان دەبم. سوپاسگوزاری هەر كەس و لایەنێكیش دەبم هاوكارم بن و تێبینیەكانی خۆیانم بۆ بنێرن و لەكەم و كوڕیەكانیش ئاگادارم بكەنەوە.
لە بارەی شەڕی كورد كوژی ناوخۆش، ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەی بۆ گێڕامەوەو سەرپشكیشی كردم لە بڵاوكردنەوەی لەم گۆشەیەدا.
-لە شەڕی نەگریسی ناوخۆی ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو. شەڕێكی قوڕس و خوێناوی لەسەر قوتەی یەكێ لە شاخەكانی (هندرێن) ڕوویدا، یەكێ لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەكانی (ی.ن.ك) شێلگیرانە بەرگری دەكردو نەی دەهێشت كەس سەر بەرز بكاتەوە. هەر چەندە پێشمەرگەكانی پارتی هێرشیان بۆ بردو گوللە و خومپارە بارانیان كرد نەگیرا. دوای شەڕێكی چەند سەعاتی سەنگەرەكە هەر لە شوێنی خۆی مایەوە. ئیتر هێزەكانی پارتی ئەركەكەیان بە چەند پێشمەرگەیەكی شاخەوانی گوندی (وەرتێ) سپارد كە شارەزای تولەڕێ سەختەكانی ناوچەكە بوون. لەگەڵ شەبەقی دوو ڕۆژی دواتر دزەیان بۆ هەردوولای ڕاست و چەپی سەنگەرەكە كرد. لای ڕاست بە چەند دەست ڕێژێكی كلاشنكۆف سەنگەری پێشمەرگەكانی (ی.ن.ك)یان سەرقاڵ كرد. (قەناس) بە دەستەكەی لای چەپیش دەرفەتی لە (عدد بی،كەی،سی)یەكەی ناو سەنگەرەكە هێناو بێدەنگی كرد. لەگەڵ بێدەنگ بوونی بی كەی سییەكە، پێشمەرگەكانی پارتی كەوتنە چەپڵە ڕێزان و خۆشی سەركەوتن، ئیتر بە كۆمەڵ پەلاماری سەنگەرەكەیان دا.
كاتێ قەناس بەدەستەكەی پارتی گەیشتە سەر سەنگەرەكە لە پڕ دایە پڕمەی گریان و بە هەردوو دەست لەسەری خۆیدا قیژاندی و هاواری كرد:
-ئای برا ڕۆ…. باوكە ڕۆ… چۆن ماڵی خۆم وێران كرد. بە دەستی خۆم ئاگرم بەردایە ماڵی خۆم و برای خۆم شەهید كرد. ئیتر خۆشی و شادی بوو بە گریان و شین و واوەیلاو بابەڕۆ براڕۆ.
ئەمە یەكێكە لە دەیان نموونەی شەڕی ناوخۆی ڕیزەكانی كورد بەشێكە لە مێژووی تاڵی سیاسەت و پێوەندی نێوان حیزبەكانی كوردستانی باشوور.(بگرە پارچەكانی تریش) جا نازانم سەر گەرم و توند ڕەوەكانی نێو هەردوو حیزب (ی.ن.ك) و پارتی دیموكراتی كوردستان بە چ (لۆژیك)ێك فوو لە گەشانەوەی خۆڵە مێشی ئاگری خامۆش كراو دەكەن…؟ تۆ بڵێی چ سودێك لە دروست كردنی گرژییەكان ببینن..؟!!

وتاری زیاتر

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      83 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      60 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      101 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      226 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      122 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      77 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      112 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      122 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      124 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      96 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      120 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      121 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      51 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      107 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      104 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      91 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      183 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      121 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      213 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      181 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      163 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      133 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      179 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      202 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو