د.ئەرسەلان بایز

هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار

  2019-11-11 14:02      207 جار بینراوە        کۆمێنت

 (51)
*هەر چۆنێ لێكی بدەیتەوە… بەهەر هۆكارو بیانوێك بێت، رۆژانە دەیان هەزار هاووڵاتی دەڕژێنە سەر شەقامی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، هیچ عەقڵ و لۆژیكێكیش ئەوە قەبوڵ ناكات كە هەر هەمووی دەستی دەوڵەتانی نەیاری عیراق و بیانی لەپشت بێت، بەپێی هەموو هەواڵ و سەرچاوەكانیش دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان خۆڕسك بووە. نەداری و برسێتی، نەبوونی خزمەتگوزاری و جیاوازی فراوانی جۆری ژیانی نێو كۆمەڵگە هۆكارە سەرەكییەكەی ئەو شەپۆلە توڕەو ناڕەزاییەی خەڵكە، دوای پشكنینی گیرفانی گەنجێكی شەهیدی (خۆپیشاندانەكان) دەرچووی زانكۆ لە یەكێ لەنەخۆشخانەكانی بەغدا، تەنیا هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار لە گیرفانیدا بووە، تەلەفۆنەكەشی بەتاڵ و بێ (وحد)ە بووە. جا توخوا ئەو گەنجە لە ئەنجامی برسێتی و هەژاری خۆی هاتۆتە سەر شەقام…یان بە هاندان و فیتی ئەم و ئەو دەوڵەت…؟ دوور نیە دواتر نەیارو دەوڵەتانی دەوروبەریش دەستیان خستبێتە نێو خۆپیشاندەرانەوە.
*تا ئێستاش هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراقێكی فیدراڵ… ئەو ڕووداوانەی ئێستای عیراقیش بێ تەئسیرو كاریگەر نابن لەسەر هەرێم. بۆیە ئەركی حكومەت و پەرلەمان و سەركردەی حزبە سیاسیەكان، هۆشیاری و یەكڕیزی و ئامادەسازییە بۆ هەموو ئەگەرو پێشهاتەكان. بەتایبەتی لە بواری سیاسی و ئابوریدا. بەستنی ڕێگاوبان و داخستنی كارگەو بەندەرەكان، راگرتنی هەناردەی نەوت و فرۆشتنی، كاری سلبی ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر ژیان و گوزەرانی سەرجەم عیراقیەكان بە كوردستانیشەوە، چونكە سەرچاوەی بەشێك لە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عیراقە… لە بواری سیاسیشەوە مقۆ مقۆو واتە واتێكی بەرچاویش هەیە لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەوەی دەستوری عیراق كە دوور نییە پروشكەكەی بەر مافی دەستوریی هەرێمی كوردستان بكەوێت.
*كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجی ئەم مانگەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكانی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكەكانی دامودەزگا سیادیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی بەرچاوی ئیجابی و مشور خواردنە بۆ یەكڕیزی و ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەرو پێشهاتەكان. چونكە ئەم قۆناغە هەستیارە پێویستی بە:-
-بەردەوام بوونی حكومەتی هەرێمە لە پرۆسەی چاكسازی و میكانیزمی جۆری حوكمڕانی كوردستان بە شێوەیەكی شارستانی هاوچەرخ.
-هەماهەنگی و بەیەكەوە كاركردنی هەموو فراكسیۆنەكانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە سەرپەرشتی سەرۆك كۆمارو پێوەندی ڕۆژانەی لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی هەرێم.
-پێكهێنانی ژوورێكی كاركردن لە شارەزایانی یاسایی دەستوری بە سەرپەرشتی وەزیری دادو سەردانی كردنیان بۆ بەغدا، هەماهەنگی ڕۆژانە لەگەڵ نوێنەرانی كوردستان لە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوری عیراق بە مەبەستی پاراستنی مافەكانی كوردستان لە دەستوردا. (حكومەت پێكیهێناوە).
-ژوورێكی كاركردن لە سیاسیە شارەزاكانی كوردستان، ئەوانەی لە نووسینەوەی دەستوری ساڵی (2005) بەشدار بوون.
-حزبەكانی كوردستان هەر لایەنەو لەلای خۆیەوە لە ڕێگای ئاڕاستەو ڕاگەیاندنەكانیانەوە (تعبئە)ی ئەندام و لایەنگرانی خۆی بكات بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسیەكان، لەكاتی دەنگدانی 3\2ی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بۆ پوچەڵ كردنەوەی ئەگەرە خراپەكان.
-پەیوەندی كردن بە باڵیۆزو كونسوڵگەرییەكان لە بەغداو كوردستان بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە ڕووداوەكان.
-سیاسی و نووسەرو ڕۆژنامەنووسە كوردە عەرەبیزانە باشەكان، لە ڕۆژنامەو تەلەفزیۆنە عەرەبیەكان بەرگریی لە مافە دەستورییەكانی كوردستان بكەن.
-شاندێكی باڵای حزبە سیاسیەكانی كوردستان بەمەبەستی پاراستنی سیستەمی دیموكراتی پەرلەمانی و عیراقێكی فیدراڵ و مافی پێكهاتەكان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق كۆببنەوە.

وتاری زیاتر

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      83 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      60 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      101 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      226 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      122 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      77 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      112 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      122 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      124 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      96 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      120 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      121 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      51 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      107 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      104 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      91 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      183 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      121 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      213 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      182 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      163 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      133 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      179 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      202 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو