د.سەردار عەزیز

ئەردۆغان لە واشنتۆن

  2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای هەژدە مانگ رەجەب تەیپ ئەردۆغان جارێكیتر گەڕایەوە واشنتۆن. سەفەری پێشوی، سەفەرێكی پڕ لەكێشە بوو كاتێك كە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی ئەردۆغان و خۆپێشاندەراندا دروست بوو. سەردانی ئەمجارە لە زۆر روەوە ئاڵۆزتر بوو. 
هەردوو ترامپ و ئەردۆغان لە زۆر روەوە لە یەك دەچن، لە بڕوا نەكردن بە سیستەمی وڵاتەكەیان، بە حكومەت، بە میدیا، بە ئازادی و ئۆپۆزسیون و زۆر بواری تر. هەروەها هەردوو زۆریان پێباشە زۆر شت لەڕێگای خۆیان یان كەسە نزیكەكانیانەوە بكەن، بۆ نمونە هەردوو زاوای ئەردۆغان و ترەمپ ڕۆڵێكی چڕ و چالاك دەبینن لە فەراهەمكردنی پەیوەندیەكەدا.
ترەمپ لە دیدارێكدا لەگەڵ ستیڤ بانۆن پێش بونی بە سەرۆك باس لە پەیوەندی بازرگانی و نزیكایەتی خۆی دەكات لە گەڵ ئەردۆغاندا، لەم دوایانەشدا جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەم بوارە دا.
بەڵام هاتنی ئەردۆغان لە ساتەوەختێكی باشدا نەبوو، چونكە ئەوە یەكەم رۆژی پرۆسەی لە كار لابردنی ترامپ بوو لە كۆنگریس. یەكێك لە هۆكارەكان كە ترامپ بایەخێكی زۆری بە ئەردۆغان دەدا و تەنانەت بە راشكاوانە ووتی ئەوەبوو كە لە بەهاو بایەخی پرۆسەی ئیمپیچمێت یان  هەوڵی لە كارلابردنی كەم بكاتەوە. 
ئەردۆغان بە ئەجیندایەكی چەند خاڵیەوە هاتبو بۆ واشنتۆن، موشەكی 400 ئێس، كۆتایی هێنان بە پەیوەندی كورد و ئەمریكا، هالك بانك،  بە جینۆساید ناساندنی قڕكردنی ئەرمەنیەكان و هەروەها كۆمەڵێك پرسی تری كۆن وەك گویلەن و زەراب .
سەرەتا بە كورتی یەكتریان بینی پاشان دانیشتنی تایبەتیان هەبوو. ترەمپ لە یەكێك لە دانیشتنەكانی ئۆڤاڵ ئۆفیس لیندسی گراهام و چەند سیناتۆرێكی تری بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا قسە بكەن. ئەردۆغان لە كاتی دانیشتنەكەدا ئایفۆنێكی دەرهێناوە و هەوڵیداوە كە كورتە فلیمێكی پڕوپاگەندەیی دژ بە كورد پێشانی ترەمپ و سێناتۆرەكان بدات. لیندسی ئامادە نەبوە تەماشای بكات بەڵام ترامپ بینەری بوە. لەم كاتەدا مشتومڕی گەرم لە نێوان ئەردۆغان و لیندسی گراهامدا لە سەر كورد دروست بووە.  لیندسی بە ئەردۆغانی ووتوە ، ئایا تۆ ئەتەوێت وەك تۆ هەمان شت بكەم بە كورد. ئەردۆغان لە وەڵامی لیندسیدا هەڵچوە.  
ئەردۆغان ووتبوی كە توركیا زیاتری كردووە بۆ دژایەتی داعش لە كورد، لیندسی  ووتبوی كە بڕوای بەوە نیە.
بە كورتی لە پرسی كورددا وەها دەرناكەوێت كە هیچ گۆڕانكارییەك ڕوبدات. هەرچەندە ترامپ هەلەق و مەلەق قسە دەكات.
ئەو پرسەی كە لیندسی گراهام وەها دیارە كە سازشی لە سەر كردوە پرسی جینۆسایدی ئەرمەنەكانە كە رێگا نادات لە سێنات تێپەڕێت، بەو جۆرە نابێتە یاسا و حكومەت ناچار نابێت پیوە پەیوەست بێت. پرسی ئەرمەنیەكان بۆ ئەمریكاییەكان هەتا ئاستێك سیمبولییە، سەرباری بونی لۆبیەكی بەهێزی ئەرمەنی، كە زیاتر لە دیموكراتەكانەوە نزیكن. بەڵام بۆ توركیا ئەم پرسە جەوهەرییە چونكە ئەگەر ئەمریكا دانی پیادا بنێت ئەوا ئەگەری هەیە كە سزایەكی قورسی ئابوری و قەرەبوكردنەوەیەكی درێژخایەن بە سەر توركیادا بسەپێنێت، وەك پرسی جولەكە و ئەڵمانیا هەروەها عیراق و كوێت.
بەڵام پرسی جەوهەری بۆ ئەمریكا پرسی رۆكێتە روسیەكانە كە بە ئێس 400 ناسراوە. كۆشكی سپی بە راشكاوانە ئەوە دەڵێت كە هەر هەنگاوێك بۆ گۆرانكاری لە هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر توركیا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە پرسی ئێس 400ەوە. ئەم پرسە بۆ ئەمریكا سەختە چونكە راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە سیستەمی بەرگری ناتۆوە. بەڵام توركیا لە دۆخێكدا نیە كە بتوانێت بیوستێنێت، چونكە توركیا ئێستا بە هەمانشێوەی ئەمریكا پێویستی بە روسیایە.
بە قسەی هومیرا پاموك كە ڕۆژنامەنوسێكی ناسراوە (خوشكی ئۆرهان پاموكی نوسەرە) كە لە فڕۆكەكە لەگەڵ ئەردۆغاندا بوە، ئەردۆغان لە فڕۆكەكدا وتویەتی كە توركیا ناتوانێت دەستبەرداری مەشەكی ئێس 400 ببێت
هەروەها ئەوەشمان لە بیرنەچێت كە ئەردۆغان نامەكە بەناوبانگەكەی ترەمپی هێنایەوە بۆ ترەمپ.

 

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە





چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو