د.ئەرسەلان بایز

مەیدەنە بەردەم رەشەبا

  2019-11-17 13:49      236 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی ئەو چەند مانگەی رابردوودا، لەقۆناغی خۆ ئامادەكردن بۆ كۆنگرەی چوارەمی (ی.ن.ك). سەدان ئەندام و كادیرەكانی حیزب بە پەرۆشەوە سەردانی بەندەو هەڤاڵانی لیژنەی كۆنگرەیان كردوەو لەهەواڵی چۆنیەتی خۆ ئامادەكردن و میكانیزمی بەستنی كۆنگرەكە دەپرسن. داواكارو هیوای سەرجەم كادیرەكان پاراستنی (ی.ن.ك)ە، ئەویش بە بەستنی كۆنگرەیەكی یەكگرتووی سەركەوتوو. بێگومان كۆنگرەیەكی لەو جۆرەش بەبێ بوونی تەبایی و ڕێكەوتن لەنێوان هەڤاڵان نایەتەدی. داواكارییەكی تری ئەو كادیرانە بەشداری كردنە لەو ڤیستیڤاڵە حزبیەدا، بەشی هەرە زۆری ئەو داواكاری و بەشدارییەش بۆ خۆ هەڵبژاردن نییە بۆ كۆمیتەی سەركردایەتی، هێندەی شەڕەفی ئەندام بوونە لەكۆنگرەی ئەو حزبەی بەماندووبوونی خۆیان پەروەردەو پاراستویانە، بەڵام دەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە ناتوانێ‌ لەچوارچێوەی دەستوری (ی.ن.ك) كە پەیڕەوە بچێتە دەرەوە (نابێ‌ ئەندامانی كۆنگرە لەهەزار كەس تێپەڕ بكات، هەر ئۆرگانێكیش ڕێژەیەكی بۆ دیاری كراوە). جا حزبێك ئەندام و كادیرەكانی بەو جۆرە پەرۆشی پاراستن و گەشەپێدانی ڕێكخراوەكەیان بن ئەبێ‌ سەركردەكانی چەندین جار زیاتر ڕەچاوی ئەو پەرۆشییە بكەن…؟
# (ی.ن.ك) هەروا لەخۆڕا نەهاتۆتە مەیدانی خەبات و تێكۆشان، بەڵكو لەئەنجامی پێداویستییەكی قۆناغێك و لەڕۆژانی ئەنگوستە چاو لەسەر دەستی پیاوێكی ڕابەرو بێ وێنەی وەكو (مام جەلال) و لەئاوارەیی دامەزراوە. (ی.ن.ك)ێك لەسەردەمانێكی بێ ئومێدی چرای رێگا ڕۆشن كەرەوەی داگیرساندو بەتفەنگی ژەنگاوییەوە ڕووبەڕووی نوێترین چەكی سەردەم بووەوە. (ی.ن.ك)ێك كاتێ‌ فەرماندەیەكی پێشمەرگە پێشنیاری گرتنی (ڕەبیە)یەكی دوژمنی بۆ پێشمەرگەكان دەكرد، دەیان جەنگاوەر گیانی خۆی دەخستە سەر لەپی دەست و پێشبڕكێی دەستەی هێرشكردن بوون، پێشمەرگە هێرشبەرەكان دەیانزانی و دڵنیاش بوون لەوەی كە چەندانێكیان لەو هێرشانەو هەوڵی گرتنی ئەو ڕەبیەیەدا ناگەڕێنەوەو شەهید دەبن.
پێشمەرگە بەسكی برسی و گیرفانی بەتاڵ. شەوان تاشە بەردو كونجی ئەشكەوتێك، یان ژوورێكی بچوكی تاریكی ماڵە جوتیارێك مەنزڵگای پشوودان و حەوانەوەی بوو. كڵاشینكۆفەكەی دەستی و لوتكەی شاخەكان هاوخەم و هاوڕێ و هەڤاڵی بوون. ئەندام و كادیرە زیندانیەكان بە هوتاف كێشان دەچوونە سەر پەتی سێدارەو گاڵتەیان بە مەرگ دەكرد. جا كەسوكاری شەهیدان، پێشمەرگە كەم ئەندامەكانی سەنگەر، چۆن ڕێگا دەدەن سێبەری ئەو دارەی بە ئارەقەو ماندووبوون و خوێن گەورەو پاراستویانە، هەروا لەخۆڕا بدرێتە بەردەم ڕەشەباو نەزانن ئایندەكەی بەرەو كوێ‌ دەڕوات.
# كۆنگرەی هەر حزبێك چارەنووس و ئایندەی پێوە بەندە. بۆیە هەروا بە پێی خواست و ئارەزوو ناگیرێت. بەڵكو پێداویستیەكی واقیعی سیاسیە كە ئەبێ‌ پێشتر زەمینەسازی بۆ بكرێت. نەك خۆت بخەیتە تونێلێكەوەو نەزانی لە كوێوە سەر دەردێنی. كۆنگرەی هەموو حیزبێك بۆ نەخشە ڕێژی و نوێ‌ بوونەوەو گەشەپێدانە بەپێی قۆناغەكان. ئەو ڤیستیڤاڵەی (ی.ن.ك)یش ئەبێ‌ بەو جۆرە بێت. بەپێی هەموو یاساو ڕێساو نەریتێك هەقە دەستەی سەركردایەتی ئەمڕۆی (ی.ن.ك) كە چەندەها ساڵە ڕابەرایەتی حیزب دەكەن، دەرفەتی گونجاوو و پێویست بۆ هاتنە پێشەوەی ڕێژەیەكی بەرچاو بە نەوەی نوێ‌ (گەنجەكان) بدەن. تێكەڵاوكردنی ڕێژەی زۆری گەنجەكان لەگەڵ ڕێژەیەكی پێویست لە خاوەن ئەزموونەكان زامنی نوێ‌ بوونەوەو پاراستن و گەشەپێدانی حزبە. هیواو خواستی دڵسۆزان و دۆست و لایەنگرانی (ی.ن.ك)یشە.

وتاری زیاتر

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      90 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      64 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      108 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      228 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      125 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      82 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      114 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      124 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      129 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      98 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      126 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      125 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      53 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      111 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      109 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      94 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      188 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      124 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      219 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      138 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      185 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      165 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      136 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      184 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      206 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      147 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو