شوان كەریم كابان

لەداواكاری كارەباو دامەزراندنەوە بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی پاش سەدام

  2019-12-02 14:57      151 جار بینراوە        کۆمێنت

عادل عەبدولمەهدی دەستی لەكار كێشایەوەو پەرلەمانیش داواكەی قبوڵ كرد، ئەمە داواكارییەكی وەك دەوترێت خۆپیشاندەران بوو كە لەدابینكردنی خزمەتگوزاری و بنەبڕكردنی گەندەڵی ەیشتە ئاستی گۆڕینی سیستمی حوكم و دەست لەكاركێشانەوەی حكومەت و تەنانەت دادگاییكردنی هەموو لایەنەكان، باشە، ئەی ئەمە كۆتایی یاریییەكەیە یان سەرەتاو هەنگاوی یەكەمی ئەو ئەجێندایەیە كە لەپشتی پەردەوە داڕێژراوە؟
خۆپیشاندانەكانی لەچییەوە بۆ كوێ...
-داواكاكردنی ئاوو كارەبا، خزمەتگوزاری شارەوانی.
-دامەزراندن و نەهێشتنی بێ كارەبایی.
-چاككردنی بژێوی كەمدەرامەتەكان.
-باشتركردنی مووچەی ئەوانەی مووچەیان كەمەو مووچەی كەمی خانەنشینان.
-نەهێشتنی نادادپەروەری لەمووچەدا.
گەیشتە چی:
-گۆڕینی سیستمی حوكم لەپەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی.
-هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
-هەمواركردنەوەی دەستوور.
-هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.
-گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن.
-دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت.
-گرنتی رێگاوبان و پردەكان لەشارەكانی بەغداو خوارووی عیراق.
-فڕاندنی ژمارەیەكی زۆر خەڵكی جۆراوجۆر.
سووتاندنی چەندین بانك و تاڵانكردنیان.
-سووتاندنی دەیان دامودەزگای حكومەت لەناسریەو میسان و موسەناو بەسرە.
-سووتاندنی مەزاری هەندێ لەسەركردە كۆچكردووەكانی شیعە.
-سووتاندنی كونسوڵخانەی ئێران.
-ناردنی خەڵك لەم شار بۆ ئەو شار بۆ بەشداریكردن لەوەی ناونراوە خۆپیشاندان.
بۆیە ئەوەی لەبەرچاوو ئاشكرایە زۆر لەخۆپیشاندانی ئاشتیانەو داواكاری رەوای خەڵك بەڵكو گەورەترو ترسناكترە.
لەتازەترین پێشهاتیشدا هەم لەشاری ناسریەو لەپارێزگای زیقارو هەم لەشاری نەجەفیش ژمارەیەك لەعەشیرەتەكانی ئەو دوو پارێزگایە دەیان ئەندامی خۆیان راسپارد چەك هەڵگرن و بچنە پاڵ هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی هەردوو شارەكەو رێگەگرتن لەفیتنەو تێكدان وەك لەبەیاننامەی ئەو عەشیرەتانەدا هاتووە، هەروا چەند رۆژێك لەمەوبەر عەشیرتەكانی زیقار داوایان لەدەسەڵاتدارانی شارەكە كرد رێگری بكەن لەهاتنە ناوەوەی ئەوانەی لەبەسرەوە بەلێشاو دێن بۆ ئەو شارە بۆ بەشداری لەوەی پێی دەڵێن خۆپیشاندان.
لەلایەك دیكەشەوە لایەنێكی بەشداربووی كۆی پرۆسەی سیاسی عیراق لە2005ەوە تاكو ئێستا، لەژێر ناوی جیاجیاو هاوپەیمانی هەمەجۆر لەپاش دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی كۆمەڵێك پێشنیاری سەیری پێشكەش كرد لەبارەی چۆنیەتی دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق، هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەندێك لایەن بڕیاریاندا بەشداری ئەو حكومەتە نەكەن كە بڕیارە پێكبێت و ئامادەكاری بكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بەو حیسابەی خۆیان بەدوور بگرن لەتێوەگلانیان لەو تۆمەتانەی ئاراستەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی عیراق دەكرێت.
لەم بوارەدا سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند دەزگای هەواڵگری چەند وڵاتێكی گەورە لەم رۆژانەدا كۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی ئێستاو ئایندەی عیراق.
هەروا بەپێی هەواڵەكان چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگری سەربازی عیراق رایانگەیاندووە، چەند لایەنێكی ناوخۆو دەرەكی خۆیان ئامادەدەكەن بۆ هەنگاوی ئایندەیان پاش دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی بەئاراستەی زیاتر تێكدانی بارودۆخی عیراق.
جێی سەرنجیشە مانگی 8ی ئەمساڵ 2019 سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق وتبووی مانگی 10 خۆپیشاندان دەبێت، مانگی یانزەش حكومەت دەست لەكاردەكێشێتتەوە، سەرنجێكی تریش ئەوەیە مانگی دە لەعیراق هەر بەتشرینی یەكەم ناودەبرێت و ناسراوە، كەچی بەشێكی زۆری راگەیاندنەكانی دەرەوەی عیراق بەخۆپیشاندانەكان دەڵێن خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەر.


وتاری زیاتر

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      45 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      53 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      47 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      74 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      67 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      78 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      89 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      87 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      101 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      140 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      81 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      109 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      105 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      129 جار بینراوە

یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      113 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو