د.سەردار عەزیز

تێزی خاک و کورد

  2019-12-07 21:36      100 جار بینراوە        کۆمێنت

لەنووسینی پێشوودا باسی تێزی دیموکراسی و کێشەکانیمان کرد، لەم نووسینەدا باس لەتێزی خاک دەکەین، ئایا ئەگەر دیموکراسی بوونی وڵاتانی ناوچەکە سەختە، جودابوونەوە یان هەبوونی خاک یان تیرەتۆری بژاردەی ئاسانترە؟
خاک یان تیرەتۆری لەفەرهەنگی سیاسی و فەرهەنگی گشتی کوردیدا ئەوەندە روون نییە، گەر لەئەدەبیاتی کوردی بنواڕیت، پەیوەندی خاک و مرۆڤ زیاتر پەیوەندییەکی سەرەتاییە، کە لەڕێگای سۆزو پەیوەستبوون و یادەوەرییەوە دەردەربڕێت، نەبوونی چەمکی تیرەتۆری لەزمانە رۆژهەڵاتییەکاندا، مەبەستم زیاتر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەیەکی روونە بە نەبوونی سیستەمی خاک یان تیرەتۆری.
خاک یان تیرەتۆری بەرهەمی دەوڵەتە، پارچەیەک لەخاک دەبێتە تیرەتۆری کاتێک دەسەڵات بەهەموو رەهەندەکانی خۆی تیایدا پیادە دەکات: لە ناونان، رێکخستن، بەرهەمهێنان، مافی نیشتەجێبوون، خاوەندارێتی، پاراستن، پاک و پیسی لەگەڵ زۆر ڕەهەندی تردا، ئەم پرۆسەیە بەگشتی پەیوەستە بەدوو ئاستەوە، ئابووری لەگەڵ سیاسەتدا، بەگشتی گۆی زەوی بە دوو جۆر دابەشکراوە: بەشێک کۆڵۆنیاڵەکان لەگەڵ کۆڵۆنیاڵکراوەکان. وڵاتانی رۆژئاوا کە کۆڵۆنیاڵن، پاش دەستگرتن بەسەر دونیادا، لەمیانەی ململانێی نێوان خۆیاندا گۆی زەوییان دابەشکرد بەسەر دەوڵەتی تایبەتدا، کە لەئەنجامدا سیستەمێکی جیهانی لەسنوورڕێژی، دەوڵەت، ئابووری-سیاسی هاتە ئاراوە، ئامانجی ئەم پرۆسەیە ئەوەنەبوو کە خەڵکی ئەو ناوچانە ببنە خاوەن سەروەری یان حکومداری، بەڵکو بەشێک بوو لەپرۆسەیەکی ئاڵۆزی بەڕێوەبردنی دونیا، کە هەمیشە لە دوو ئاستدایە. ئاستێک لۆکاڵ و ئاستێکی تر گلۆباڵ. ئاستی باڵا کە ئاستی گلۆباڵە وەها ئاستی لۆکاڵی داڕشتووە کە بتوانێت ئیدارەی بدات و بە سودی ئەو هەڵبسوڕێت. لێرەوە سیستەمێکی جیهانی لەسەروەری و دەوڵەتداری هاتوەتە ئاراوە، کە دەستکاریکردنی پێویستی بەڕووداوی جیهانییە.
لەم پاشخانە تیورییەوە بێینە سەر پرسی خاک لای کورد. لەمیانەی پرۆسەی دابەشکرن و ئیدارەدانی دونیادا کورد خاکەکەی لێسەندراوەو هەروەها بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەی لێسەندنی خاکە سەرکەوتوبێت دەبێت کورد وەک کورد نەمێنێت و ببێتە کەسێکی تری خاوەن شوناسێکی تر. ئەمەش لەئاستی لۆکاڵدا لەپرۆسەی دەوڵەت نەتەوەدا بەڕێوەدەچێت. زۆربەی زۆری وڵاتانی دونیا جۆرێک لەجۆرەکان سڕینەوەو قڕکردن و نکوڵیکردنی ئەوانی تریان کردووە لەپێناو دروستبوونیاندا. کورد لەم پرۆسەیەدا پشکی شێری بەرکەوتووە. لەتورکیاو عیراق و سوریاو ئێرانیش بەجۆرێکی تایبەت پرۆسەی پاکتاوی رەگەزی بەڕێوەچووەو بەڕێوەدەچێت. لەم ڕوانگەیە خواستی کورد بۆ بون وەک کەسێک، پاشان وەک خاوەن خاکێک هەمیشە ڕووبەڕووی ئەم ئالنگارییە گەورانە دەبێتەوە لەئاستی لۆکاڵ و نیودەوڵەتیدا. ئەمەش وەها دەکات کە هەمیشە پرسی کورد ڕاستەوخۆ پەیوەست بێت بەڕووداوو وەرچەرخانە جیهانییەکانەوە، وەک شەڕی سارد، باڵادەستی ئەمریکا، بەهاری عەرەبی، گەڕانەوەی ململانێی زلهێزەکان و رووداوی تریش.
بۆیە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەنێوان خواستی دیموکراسی و خواستی خاوەندارێتی خاک کە خۆی لەفیدرالیزم، کۆنفیدرالیزم، جیابوونەوە یان سەربەخۆییدا دەبینێتەوە، خواستی دیموکراسی بوون لەئاستی دونیادا کەمتر رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە، بەڵام لەئاستی ناوخۆدا سەختی زیاترە، بەڵام خواستی خاک یان تیرەتۆری لەئاستی ناوخۆو دەرەوەدا رووبەڕووی رکەبەری دەبێتەوە، ئەمەش وەها دەکات کە کورد بخاتە بەردەم کۆمەڵێک بژاردەوە یەک لەیەک سەختتر.
لەڕاستیدا پرسی خاک و دیموکراسی لەیەک دابراونین. پەیوەندییان ئاڵۆزەو ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەجۆری دەسەڵاتەوە، تێزی خاک هەروەها توشی سەختی دەبێت لە ئەوەی بە تێزی فرە کەلتووری ناسراوە. تێزی فرەکەلتوری لەدونیای کوردیدا وەک تێزێکی پۆزەتیف و باش دەبینرێت، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نیە جگە لەناوێکی بریقەدار بۆ ڕەگەزپەرستی سەردەمیانە، سلاڤیو ژیژاک جوان ڕاڤەی ئەمە دەکات. تێزی فرە کەلتووری بۆ هەندێ بوار دەگونجێت وەک بۆن، چێژ، لەزەت، کەلتوور، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بۆ خاک و سامان و حوکمداری ناگونجێت.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      48 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      51 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      117 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      145 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      111 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو