د.سەردار عەزیز

دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا

  2019-12-14 17:47      113 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئامانجەکانی یاسای چاکسازی هەرێمی کوردستاندا هاتوە کە ئامانجی یاساکە بریتیە: لەبەرجەستەکردنی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری و شایستەبوون لهخەرجکردنی مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازەکان لەهەرێمی کوردستان و نەهێشتنی سودمەندبوونی ناشایستەیی لەبودجەی گشتی و رێگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. ئەمە پێش ئەوەی ئامانج بێت دانپیانانە. کردەی دانپیانان بەهایەکی گرنگی هەیە لەگەیشتن بەڕاستی، لەدابینکردنی دادپەروەری و زۆری بواری تردا. بەجۆرێک بیرمەندی فەرەنسی میشێل فۆکۆ بوونەوەری رۆژئاوایی بەبوونەوەرێکی دانپیانەر دادەنێت، دیارە سیستەمی دانپیانان بەهەڵەو گوناه لەئاینی مەسیحی و کلێسادا کارێکی رێکخراوە. هەر لەم ناوەندە ئاینیەشەوە گوازراوەتەوە بۆ بوارەکانی تری وەک دادگا، سایکۆلۆجی و تاوان و زۆر بواری تر. ئەم دانپیانانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پاش ماوەیەکی درێژ دێت لەبێدەنگی یان نکوڵی. ئەم دانپیانراوەنە جاران بەشێکی سەرەکی خیتابی رەخنەگران بوون، دیارە پەیوەندیەکی ئاڵۆز هەیە لەنێوان بێدەنگی و دانپیاناندا. دانپیانان وەک پرۆسەیەک دەبینرێت بۆ بەرهەمهێنانی ڕاستی، وەک فۆکۆ دەڵێت. ئەگەر میتۆدەکەی فۆکۆ لەچوارچێوەی کەلتووری ڕۆژئاوایی بهێنینە دەرەوە بۆ دونیای ئێمە: دەکرێت بپرسین، چۆن ئێمە گەشتینە قۆناغی دانپیانان؟ ئایا چۆن لەم دانپیانانە تێبگەین؟ لەهەمانکاتدا چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. بەپێی دانپیانانەکە لەهەرێمی کوردستان نایەکسانی و نادادپەروەری و ناشایستەبوون لەماوەی ساڵانی زۆری رابردوودا لەخەرجکردنی بودجەی گشتی بوونی هەبووە. ئێستا ئەم بوونە کە بەفەرمی دانی پیادادەنرێت ئیتر چیدی تەنها لەبوارەکانی ڕەخنەو نافەرمێتیدا نییە، بەڵکو بوونی ئەم دیاردانە فەرمیە. هەمیشە لەگەڵ دانپیاناندا گوناه هەیە. ئەم گوناهانە ئایا تەنها لەمیانەی دانپیانانیاندا کۆتایی دێن، یان سەرەتایەکی نوێ دادەڕێژن؟ پرۆژەی چاکسازی لەمیانەی دانپیاناندا ئامانجی ئەوەیە کە کۆتایی بەم گوناهانە بهێنێت، ئایا ئەمە مەیسەر دەبێت؟ ئەمە ئێستا کاتی وەڵامی نییە، چونکە پرۆسەکە تەنها قۆناغێکی بڕیوەو چەند قۆناغێکی تری ماوە. بەڵام بۆ پرۆسەی دەوڵەتداری و دەوڵەتسازی دەبێت ئێمە لەڕەگی ئەم گوناهانە بکۆڵینەوە. چی وەهای لێکردین کە ئەم کارانە بکەین، بۆ ماوەیەکی هێندە دوورو درێژ؟ ئەگەر زیاتر جەخت بکەینەوە لەدانپیانان ئەوا مافمانە لەحکومەت بپرسین ئایا، چەندێکە ئەم گوناهانە دەکرێت و بڕیان چەندێکە ؟ زانینی جۆرو بڕو قەبارە زەمینەی ئەوە دەسازێنێت کە بتوانین وێنایەکی روونمان هەبێت بۆ گوناهەکان و بتوانین بەباشی یان باشتر بیر لەچارەسەر بکەینەوە. کلیلی هەموو ئەمانە پرۆسەیەکە کە ناوی بودجەیە. بودجە ئەو دۆکیومێنتەیە کە پێمان دەڵێت کێ سودمەندەو کێ زۆر سودمەندەو کێ کەمتر سودمەندەو کێ بەهیچ جۆرێک سودمەند نییە. بودجە هەڵسوکەوتی ساڵانەی حکومەت دەردەخات لەگەڵ سامان و خەڵکیدا.
ئێستا چاکسازی خیتابە، جاران خیتابی ئۆپۆزسیون بوو، ئێستا خیتابی حکومەتە. ئایا لەخیتابەوە چۆن دەبێتە کردار؟ ئایا هەمو شتێک دانی پیادا دەنرێت؟ هەمو بێدەنگییەکان کۆتاییان دێت؟ ئیتر ئێمە دەتوانین بەبێ گوناه و بەبێ بێدەنگی حوکمڕانی بکەین؟

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      62 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      48 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      51 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      100 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      115 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      117 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      145 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      111 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو