د.سەردار عەزیز

بیرکردنەوە لەبڕیاری لابردنی ترەمپ

  2019-12-23 14:47      127 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەوەی لەهاوس، کۆنگریس روویدا، دەرئەنجامە، ئەوەی روویدا وەک شانۆگەرییەک وەها بوو. لایەک سەرۆکیان وەک کەسێکی تاوانبار دەبینی، کۆمارییەکانیش وەهایان دەبینی کە وەک عیسا بێتاوانە، ئەم هەڵوێستە پەڕگیرییە، نیشانەی ئەو دابەشبوون و جەمسەگیرییە قوڵەیە کە سەرتاپا کۆمەڵگای ئەمریکی گرتووەتەوە، ئەمە دەرئەنجامی قەیرانی لیبرالیزم یان نیولیبرالیزمە.
ئێستا ئەم جەمسەرگیرییە لەچەندین ئاستدا بەشێوازی جیاواز روودەدات.
لەئاستی جوگرافیدا، خەڵکی لادێی و شارە بچکۆلەکان هەتا بێت داخراوو دژە دونیان، بەپێچەوانەوە خەڵکی شارە گەورەکان دەبنە جیهانگیر. خەڵکی شارە بچکۆلەکان دەبنە دەنگدەری کۆمارییەکان و خەڵكی شارە گەورەکان دەبنە دەنگدەری دیموکراتەکان. ئەم دیاردەیە جیهانییە، بەڵام لەئەمریکا چڕترە، چونکە لەوێوە دەستپێدەکات و ئەمریکا بەهێزترینە لەدونیادا.
لەئاستی چینایەتی، وەرچەرخانێک هەیە، جارێکی تر خەڵکی هەژار لەدونیادا پشتیوانی دەوڵەمەندانن و دژ بەخەڵکی نیمچە دەوڵەمەندن. بەجۆرێک کە پارتە راستڕەوەکان دەبنە پارتی هەژاران و پارتە چەپەکان دەبنە پارتی چینی ناوەند. ئەمە لەبەریتانیاش بینیمان، هەژاران لەبەریتانیا پارتی کرێکاران بەلوتبەرزو خۆ بەزلزان و جیهانگەرا ناودەبەن.
لەئاستی ئایدەلۆژیدا ئەمە ململانێیە لەئاستی جیهانگەریی و ناسیونالیزمدا، پارتی کۆماری زیاتر ناسیونالسیت دەبێت، دیموکراتەکان لەبەرامبەردا گلۆباڵ. بەڵام سەرکەوتنی بۆریس جۆنسن و دۆڕانی کۆربیون ئاگادارییەکە کە زۆر توندبوون لەئاستی ئایدەلۆژیدا رەنگە بەرچەکرداری هەبێت. ئەگەر کۆربیون رەگەزپەرست بوایە لەهەڵبژاردندا بەو جۆرە نەدەدۆڕا. نامەوێت ئارگومێنتی ئەوە بونیادبنێم کە هەژاران رەگەزپەرستن، بەڵام قوربانی سیستەمێكی ئابووری تایبەتن کە خاڵی چڕبوونەوەی شارە گەورەکانە، ئەمە لەهەموو جێگایەک وەهایە، سەیری جیاوازی کۆیەو هەولێر بکە!
ئەمە پێکەوە گرێدانی دۆخی ئابووری و هەلپەرستی سیاسییە بۆ دروستکردنی پاڵەوان و فریودانی خەڵکێکی هەژار، پارتە راستڕەوەکان هەمیشە پرسە هەستیارە بێ کاریگەرەکان لەئاستی سیاسیدا دەکەنە پرسی گەورە، بۆ نموونە، پرسی ئەخلاق، پرسی باوەڕ، پرسی شوناس، هەروەها بەشەیاتنکردنی کەمینەکان، ئەوەی ئێستا لە هیند دەیبین بەرامبەر موسوڵمانان لەلایەن ناسیونالیزمی هیندیەوە یەکێکە لەدەرکەوتە ترسناکەکانی ئەم دیاردەیە.
ئەمە کاتییە، مرۆڤایەتی بەگشتی لەشاردا دەژی، بەهاکان دەبنە شاری، شار دەبێتە خاڵی چڕی مرۆڤایەتی بیرکردنەوە.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە

دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو