حاکم قادر

نوێبوونەوە ...

  2020-01-11 23:39      67 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپاش بەپایان هاتنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیەكەمان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەندامانی كۆنگرە كە دەستەبژێری هەموو یەكێتییەكان بوون لە تەواوی شارو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە، كەسەرجەم دامەزراوەو ئۆرگانەكانی لەخۆگرتبوو، بۆ خەباتی نەپساوەو ئاسودەبوونی ڕۆحی كۆچكردوو مامی گەورەی گەلی كورد بەگشتی (مام جەلال) و تێكڕای شەهیدانی گەلی كوردستان بەگشتی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان وپاسەوانانی سنورەكانی نیشتمان و ئاسودەبوونی كەسوكارە سەربڵندو ڕووسورەكانیان وپێشمەرگەكانی دوێنێی كۆڕی خەبات بۆ گەیشتن بەڕزگاری و  ئازادی گەلەكەمان وئەمڕۆی پارێزەرانی دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین وزیندانیانی سیاسی وكەمئەندامانی سەنگەر، هەموو ئەو سەركردەو فەرماندە ئازاو قارەمانانەی كەلە سەنگەری شەرەف ولەبەردەم پەتی سێدارەدا بەووتنەوەی دروشمی كەم ژین وكەڵ ژیان دوژمنانی گەلەكەمانیان سەرسام دەكرد ، بۆ هەموو ئەو تێكۆشەرانەی كەلەسەر ڕێبازی یەكێتی نیشتمانی كوردستان درێژەیان بەخەباتداو لەو پێناوەشدا بێباكانە خوێنیان بەخشی ، سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كردە دیاری دەستیان ، سەرلەبەیانی ڕۆژی 2019/12/21 لەژێردروشمی (نوێبوونەوە) ، یەكێتی نیشتمانی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆی دەستپێكرو ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند .
لەكۆنگرەكەدا ( 1090) ئەندام كە لە %20 توێژی ژنانی پێك دەئەهێنا بەشداریان كردو بەچاودێری كۆمسیۆنی باڵای سەرپەرشتیكردنی كۆنگرەو ژمارەیەك دادوەری بەڕێزلەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و بەئامادەبوونی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو .
دیارە چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی یەكەمان لەدوای پتر لە(9) ساڵ و لەپاش كەڵەكەبوونی زۆرێك گلەیی وگازندە و ڕەخنەی هەڤاڵانە بەلەبەرچاوگرتنی دڵسۆزییانەوە و چەندین ئاستەنگ و كێشەی هەڵواسراو، بەتایبەت لەغیابی مامی گەورەمان زۆر بەسەركەوتوویی بێ هیچ گرفتێكی سیاسی وتەكنیكی كۆتایی هات .
لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژە پڕ جۆش وخرۆش وپێشبڕكێی دیموكراسیانەو هەڤاڵانەی كاندیدو پاڵێوراوو ئەندامانی دەنگدەر، خۆشبەختانە لەكەشێكی ئارام و بەهەستكردن بەلێپرسراوێتی مێژوویی بۆ سەرلەنوێ نوێبوونەوە بەڕۆحییەتی پاراستنی ڕیزەكانی یەكێتی وبۆ تەبایی ودووپاتكردنەوەی وەفاداری بۆ ڕێبازی یەكێتی وخوێنی شەهیدان وبەئەمەكی بۆ پێشمەرگەو كەم ئەندامانی سەنگەرو تێكۆشەران و فیداكارانی پارتیزانان وڕێكخستنە خۆڕاگرەكان وكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و تەواوی چین وتوێژەكانی كۆمەڵگای كوردەواری و دۆست و لایەنگران وجەماوەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بەپاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی وەك ئەركێكی نیشتمانی وفیكری وسیاسی پێویست كەلەگەڵ گەشەپێدانیشیدا لەڕووی چۆنایەتی یەوە مەرجێكی گرنگ بێت، یەكێتی یەكەیان بۆ بەری ئارام پەڕاندەوە.
بۆ پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكان و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی هەیكەلی سەركردایەتی وبەڕێوەبردنێكی نوێ بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەلەگەڵ پێشهات وگۆڕانكارییەكانی سیاسی دنیاو سەردەمی ئێستای جیهانگیری وخەباتی سیاسی وشارستانی وجەماوەری وپەرلەمانی و دبلۆماسی دا بگونجێت، ئازادانەو بەشێوەیەكی دیموكراسی دەنگدەران، لەپاش جیاكردنەوەی دەنگەكان، تالەداهاتوودا بەگرتنەبەری سیاسەتی نوێی دیموكراسی لەسیستمی نوێی جیهان ونێودەوڵەتی بەگشتی وناوچەكە بەتایبەتی، بەخوێندنەوەی نوێ بۆ فەراهەمكردنی هاوسەنگی هێزو گۆڕانكارییەكان، توانیان هەردوو ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی هەڵبژێرن و پڕۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەسەندبكەن بەمەرجی سپاردنی بەدەستەیەكی شارەزا لەئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی بەمەبەستی پیاچوونەوە لەداهاتوویەكی نزیكدا.
بەم بۆنەیەوە، بۆسەركەوتنی یەكێتی و بۆ هەنگاوی یەكەمی كۆنگرە ڕووەو نوێبوونەوە، بەرەو هەرێَمێكی ئارام ودیموكرات كەتیایدا یاسا سەروەرو مافەكانی مرۆڤ پارێزراو پڕلەهیوابێت ، باروگوزەرانی خەڵك بەرەو ئاستی بەرز هەڵكشێ. جەخت لەیەكڕیزی گەلەكەمان وبەهێزكردنی ناوماڵی گەورەی گەلی كوردستان و پاراستنی خاكی هەرێم و ستراتیژی ئەم قۆناغە ونەتەوەكەمان دەكەینەوە، بە سەرلەنوێ گەشەپێدان و داڕشتنەوەی هێڵكاری نوێی كارنامەی سیاسیمان، میكانیزمێكی گونجاوترو تۆكمەتر بۆ برەودان بەپەیوەندییە دبلۆماسی یەكانی دەرەوەو كوردستانی یەكان بەتایبەت لەگەڵ لایەنەكانی سەرگۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان وعێراق بەگشتی ، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان و پارێزگاریكردن لەدەستكەوتە بەدەستهاتووەكان كەدەبێتە نەخشە ڕێگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەركەوتنی كۆنگرە ڕادەگەێنین.
بەناوی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەرپەرشتیكردنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە وێڕای پیرۆزبایمان لەتێكڕای گەلەكەمان بەهەموو ڕەنگە جیاوازەكانییەوەو بەتایبەت كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەو ڕێكخستنە دێرین و تیكۆشەرە دێرینەكان ، كادرو خەباتگێڕانی ماندونەناس وسەرجەم دۆست ولایەنگرانی (ی.ن.ك) دەكەین ، داواكارین بە زووترین كات كۆبوونەوەی سەركردایەتی گشتی ئەنجام بدرێت .
سڵاو لەگیانی پاكی مامی گەورەمان ( مام جەلال) وسەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان
شادوسەربەرزو سەركەوتووبن ...

حاكم قادرحەمەجان
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای كۆنگرەی چوارەمی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

وتاری زیاتر


یەكێتی 44 ساڵ خەباتی بێدابڕان‬ حاکم قادر
2019-05-30 21:44      118 جار بینراوە





كۆڕەو، شێوازێكی نوێی خەبات‬ حاکم قادر
2018-04-10 10:13      177 جار بینراوە


رۆژی یادکردنەوەی بیست هەزار شەهید‬ حاکم قادر
2017-11-20 14:09      479 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو