مەلا بەختیار

یادی كوردستانی نوێ

  2020-01-12 17:34      47 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ، یادی (29) ساڵەی (وەكو مام فەرمویەتی) دەرچواندنی (كوردستانی نوێ)یە. یادێكی تا بڵێی بۆ رۆژنامەگەری كوردەواری جوانە.
بەندە لەوانەم، لەناو رۆژنامەكاندا، تەنها بۆ (كوردستانی نوێ)ی دەنوسم. دوو سبەینێش وتارێكم لەسەر (تەكنەلۆژیای جەنگ بەرگری و ئاسایشی نەهێشت) لە رۆژنامەكەدا دەبێ. بۆیە، لەم یادەدا، بۆچونی خۆم دەردەبڕم و بروسكە ناكەم.
ئەوەی دەمەوێ بیڵێم، ئەمەی خوارەوەیە كە: دوای سێ ساڵ لەكۆتایی جەنگی سارد، كوردستانی نوێ چاوی رۆژنامەگەری هەڵهێنا. واتا: خەریكە سێ دەهە بەسەر دامەزراندنی تێدەپەڕێ. بەڵام چۆن سێ دەهەیەك..
سێ دەهەی سەردەمی كوردستانی بەدرخانەیەكان و چاپەمەنی دوای جەنگی یەكەم و كوردستانی كۆماری كوردستان و جەنگی دووەمی جیهان.. تا كۆتایی هاتنی جەنگی ساردیش نییە. ئەم سێ دەهەیە، سەردەمی شۆڕشی زانیاری و پەیوەندییە خێراكانە. سەردەمی جیهانگیری و سۆسیال- میدیایە.. سەردەمێكە، سەراپای ژیان و ژیانی كۆمەڵایەتی، سیاسی، كولتوری، تەكنیكی، دەوڵەت و دەوڵەتمەداری، تەنانەت هەست و نەستی خەڵكیش گۆڕدراوە. بە دڵنیاییەوە نیو سەدەی جیهانگیری تێناپەڕێنین، مناڵ و نەوەكانمان، دەبنە مرۆگەلێك، تەنها سیمایان لە نەوەی ئێستامان دەچێ. كۆمەڵ و خێزان، ئەرك و ماف، پەیوەندیی ژن و مێرد، هەستی خۆشەویستی و هەڵوێستی سیاسی، داب و نەریت و كولتور، تێكڕا گۆڕانكاریان بەسەردا دێت.
پرسیاری بەندە ئەوەیە ئایە، كوردستانی نوێ، پێویست نییە، خۆی بۆ تەواوی ئەو گۆڕانكاریانە نەك ئامادە بكات، بەڵكو رۆژنامەكە، لە كایەی خۆیدا، بشبێتە داینەمۆیەكی گۆڕانكاریەكان..؟
لەو باوەڕەدام، كوردستانی نوێ، ستراتیژێكی نوێ گەڵاڵە و كاری راستەقینەی لەسەر نەكات، وەكو زۆرێك لە چاپەمەنیەكان، ئەستێرە گەشەی دادەچۆڕێ!
یادت پیرۆز كوردستانی نوێ.. دەستی ئەوانەش خۆشبێ كە ئاڵا هەڵگری گۆڕانكاری هاوچەرخی رۆژنامەكە دەبن. رێزم بۆ یەكەم سەرنوسەر و تەواوی سەرنوسەر و نوسەران و ماندووانی رۆژنامەكەمان هەس.

 

وتاری زیاتر




بە چ پێوەرێك دەنگم دا؟!‬ مەلا بەختیار
2019-12-23 19:31      152 جار بینراوە




كۆنگرە لەنێوان پلەو پرۆگرامدا‬ مەلا بەختیار
2019-11-25 16:21      88 جار بینراوە



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      159 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      222 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      129 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      135 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو