د.سەردار عەزیز

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟

  2020-01-19 14:11      56 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی رابردوودا مایک پۆمپیو بووە بەکەسی هەرە سەرەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ. ئەم وەرچەرخانە پاش ئەوە دێت کە خەڵکانێکی زۆر رۆشتن و وەزیری بەرگری ئێستا ئیسپەر، هەرچەندە هاوڕێی پۆمپیویە، بەڵام کەسێکی هێندە کاریگەر نییە، بەتایبەتی ئەگەر بەراورد بکرێت بەکەسێکی پڕ ئەزموونی وەک جیم ماتییەس.
بەسەنتەربوونی پۆمپیو رووداوێکی هێندە هاکەزایی نییە. مایک پۆمپیو لەسەرەتادا دژ بەکاندیدو کەسایەتی دۆناڵد ترەمپ بوو، لەڕۆژانی دوایی هەڵبژاردندا ئەو پشتیوانی مارکۆ رۆبیو بوو. ئەو بروای وەها بوو کە ترەمپ کەسێکی ترسناکەو دوورە لەبەهاکانی مەسیحیەتەوە. بەڵام وەک زۆرێک لەئەندامانی کۆمارییەکان، کاتێک ترامپ بوو بەئەمری واقیع، ئەویش بەدوای ئەوەدا گەڕا کە کارێکی دەستکەوێت لەئیدارەکە. پۆپیۆ، کە بەهەژارترین کەسی ئیدارەکە دادەنرێت، کەسێکی ئێجگار ئاینیەو لەباڵێکی مەسیحی تایبەتە. یەکەم پۆستی پۆمپیو سەرۆکی دەزگای سیخوڕی ئەمریکی سی ئای ئەی بوو. لەم پۆستەدا کارێک کە گرنگە بۆ ئەم بابەتەی ئێمە لێرەدا دەستنیشانکردنی کەسیكە بەناوی میشێل دیئەندیریایە. ئەم کابرایە کە کۆمەڵێک نازناوی هەیە، لەلایەن پۆمپیوە کرا بەبەرپرسی سەنتەرێکی تایبەت بەچاودێری ئێران، دیئەندیریا لەخێزانیکەوە هاتوە کە مێژوویەکی درێژیان هەیە لەئەندامێتی سی ئای ئەی. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، کاتێک لەخۆرهەڵاتی ئەفریقابوو بۆ کارەکانی ئافرەتێکی موسڵمان دەناسێت لەوڵاتی میرۆشویس و بۆئەوەی مارەی بکات دەبێتە موسڵمان. دیئەندیریا چەندین نازناوی هەیە لەوانە ئەمیری تاریکی، ئایەتوڵا مایک. ئەم بەکەسێکی وەها ناسراوە کە بەردەوام کاردەکات و کەسی سەرەکی بوە لەڕاوەدونانی سەرکردەکانی ئەلقائیدەو هەروەها سەرپەرشتی درۆنەکانی کردووە.
دیاریکردنی ئەو بەسەرپەرشتی ئێران ئاماژەیەکی روون بوو بەوەی کە پۆمپیو هەڵوێستێکی توندی هەیە بەرامبەر ئێران، لێرەدا گرنگە لەپاشخانی ئاینی پۆمپیو تێبگەین بۆ ئەوەی لەم هەڵوێستە تێبگەین.
دەکرێت بەئاسانی بڵێین کە پاڵنەری هەڵوێستەکانی پۆمپیو و هەروەها مایک پێنس، کە هەردووکیان وەها دائەنرێن کە دوو کەسی سەرەکی بن لەڕازیکردنی ترەمپ بەبڕیاردانی بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی، ئاینیە. هەردوو ئەمانە سەر بە کڵێسایەکی تایبەتن لەئاینی مەسیحیدا کە بەمەسیحیە زایونیستەکان ناسراوە. ئەم گروپە ئاینیە بڕوایان وەهایە کە عیسا دێتەوەو کاتێک دێتەوە لەئیسرائیلەوە دێتەوەو ئازار چەشتنی خەڵكی جولەکەش هەموو بەزەمینە ڕەخساندنی هاتنەوەی عیسایە.
پۆمپیو لەچەندین بۆنەدا ترەمپی چواندووە بەشاژن ئیستەر. چیرۆکی شاژن ئیستەر چیرۆکێکی تایبەتە لای جولەکەکان و مەسیحیە زایونیستەکان. ئەم ئافرەتە کە ناوی ئیستەر بووە، لەسەردەمی خەشاریارشای یەکەم لەپێشبڕکێیەکی شاجواناندا دەبێتە شاجوان. ئەم ئێرانی نییە، بەڵکو وەک دیلی شەڕ هێنراون بۆ ئێران. کاتێک دەبێتە شاجوان خەشاریارشا دەیەوێت بیخوازێت. کە دەبێتە شاژن، حاخامی جولەکەکان لەوەی ئاگادار دەکاتەوە کە هامانی وەزیر پلانی جینۆسایدی جولەکەکانی هەیە، دەبێت ئیستەر ڕزگاریان بکات. ئیستەر دەترسێت داوا لە شا بکات بۆیە داوا لەشا دەکات کە ئاهەنگێک سازبکات. لەو ئاهەنگەدا هەوڵی ئەوە ئەدات کە وەزیر وەها تاوانبار بکات کە دژ بە شایە. ئیستەر سەرکەوتوو دەبێت لەم کارەیداو بەو جۆرە لەبری ئەوەی هامان جولەکەکان لەناو ببات، شا ئەو لەناو دەبات.
پۆمپیو بانگەشەی ئەوە دەکات کە ترەمپ هەمان ڕۆڵی ئیستەر دەبینێت لەوەی کە ئیسرائیل یان جولەکە لە ئیرانیەکان ڕزگار دەکات کە دەیانەوێت جینۆسایدیان بکەن.
ئەم پاشخانە ئاینیە پاڵنەری سەرەکی پۆمپیۆیە بۆ هەڵویستەکانی دژ بە ئێران، مایک پێنس لەگەڵیدا هاوڕایە، چونکە ئەویش سەر بەقوتابخانەی مەسیحیە زایونیستەکانە.
ئێستا پۆمپیو نەک تەنها وەک دیپلۆماتی یەکەم، بەڵکو لەبواری بڕیاری سەربازیشدا کاریگەرە، هەروەها پەیوەندی تایبەتی هەیە لەگەڵ دەزگای سی ئای ئەیدا. بەڵام لەهەمووی کاریگەرتر ئەو پەیوەندییەیەتی لەگەڵ خەڵکە باوەڕدارەکەی کە دەنگدەری ترەمپن. ئەمەش وەهای لێدەکات کە ترەمپ بەئاسانی نەتوانێت وەها مامەڵەی لە گەڵدا بکات کە هیچ سەنگ و قورساییەکی نییەو بەئاسانی لەکاری لابات ئەگەر لە گەڵیدا ناتەبا بێت. هەرچەند ترەمپ، بەتایبەتی لەسەرەتاوە گاڵتەی پێدەکرد، بۆ نموونە، کاتێک لەکۆریا بوون، پۆمپیو و ئیڤانکا پێکەوە دەبن، کە ترەمپ دەیانناسێنێت بە کۆرییەکان، دەڵێت جوانی و دڕندەیی، مەبەستی لەوە بوو کە ئیڤانکا جوانییەو پۆمپیوش دڕندەیی. بەڵام ئەو یەکێکە لەکەسە سەرەتاکان کە هەتا ئێستا ماوەتەوە.

وتاری زیاتر

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      42 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      18 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      52 جار بینراوە



تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      87 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      96 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      100 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      83 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      125 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      97 جار بینراوە



جۆن بارکۆ واز دەهێنێت‬ د.سەردار عەزیز
2019-09-13 19:23      119 جار بینراوە


رەخنە لەدەوام‬ د.سەردار عەزیز
2019-08-07 13:13      144 جار بینراوە

جینۆسایدی ئێزدییەکان‬ د.سەردار عەزیز
2019-08-03 22:01      143 جار بینراوە

جوتێ شۆڕش‬ د.سەردار عەزیز
2019-07-14 17:46      140 جار بینراوە


کوردو تورک و خاڵە سام‬ د.سەردار عەزیز
2019-03-05 09:18      125 جار بینراوە

چۆن لە چین تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-02-12 10:51      120 جار بینراوە

تەفسیری تویتەكانی ترەمپ‬ د.سەردار عەزیز
2019-01-14 22:30      115 جار بینراوە

لاڤرۆڤ و سەربەخۆیی كورد‬ د.سەردار عەزیز
2018-10-15 15:39      205 جار بینراوە

بن رۆدۆس: دونیا وەک خۆی‬ د.سەردار عەزیز
2018-07-25 13:26      137 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو