د.سەردار عەزیز

سبەینێ هەڵبژاردنی ئەمریکا دەست پێدەکات

  2020-02-02 18:24      71 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکەم هەڵبژاردنی حزبی یان کۆکەس، کە پارتی دیموکراتی ئەمریکی ئەنجامی دەدات، لەزنجیرەی کۆمەڵێک لەهەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی رکابەر بۆ دۆناڵد ترەمپ، رۆژی دوو شەممە، لەشاری ئایەوا دەستپێدەکات.
ئایەوا شارێکی هێندە گەورە نییە، وەک زۆر شارەکانی تری ئەمریکا هێشتا وەرچەرخانی رەگەزی یان رەیسی تیادا رووینەداوە، مەبەست لەمە ئەوەیە کەهێشتا خەڵكی سپی پێست یان ئەنگلۆساکسۆن زۆرینەن.
بەڵام سەرباری ئەمە کۆمەڵێک لەخەسڵەتی هەیە کە زۆر لەشارەکانی تری ئەمریکا هەیەتی.
یەکەم، جیاوازی هەیە لەنێوان دەنگدەری دەرەوەی شارو قەراخ شار لەگەڵ ناوەندی شار. ئایەوا شارێکی زانکۆییە، لەئەوروپاو ئەمریکا شاری زانکۆیی بەتایبەت زانکۆی گەورە کۆمەڵێک خەسڵەتی هەیە، وەک لیبرال بوون، بوونی ژمارەی زۆری لاو، کراوەیی. ئەمە کاریگەری هەیە لەسەر کاندیدەکانی دیموکرات، پیرەکان دەنگ دەدەن بە بایدن، بەڵام لاوان دەنگدەدەن بەساندەرس. ئەمە هەروەها لەئاستی ئایدەلۆژیش وەهایە.
چەپی پارتی دیموکرات دەنگدەدات بە ساندەرس، بەڵام لیبراڵەکانی پارتی دیموکرات دەنگ دەدەن بە بایدن.
بەڵام بەگشتی دیموکراتەکان لەناوچەکانی دەرەوەی شار لاواز دەبن. شار دەبێتە جێگەی دیموکراتەکان و لادێکان دەبنە جێگای کۆمارییەکان. ئەمە لەئەوروپاش وەهایە.
فاکتەرێکی تری کاریگەر ڕێژەی دەنگدەرە لە٢٠١٦ تەنها ١٧٠ هەزار کەس دەنگیاندا. ئەگەر دەنگدەر زیاتر دەنگبدەن، ئەوا رەنگە لەقازانجی بایدن نەبێت.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      50 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      56 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      78 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە

لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      66 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      97 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو