د.ئەرسەلان بایز

كەریم پیلاتۆس

  2020-02-08 15:50      78 جار بینراوە        کۆمێنت

74
پیلاتۆس، جۆرە فڕۆكەیەكی رژێمی عیراق بوو، لەهەشتاكانی سەدەی رابردوودا بارەگاكانی پێشمەرگەی پێ بۆردومان دەكرد.
(كەریم)، پێشمەرگەیەكی باڵا هەندێ كورتی هەمیشە جلوبەرگ شڕو وڕو سەرقاڵ. چەند جارێك لەبەستی شەرغەو ناوچەی دێدەوان بە (ئار پی جی، بی كەی سی). تەقەی لەو فڕۆكانە دەكرد. بۆیە لەناو هاوڕێكانیدا بە (كەریم پیلاتۆس) ناسرابوو.
لەشەڕی نەگریسی ناوخۆ (خوایە بڕواو نەیەتەوە) ئەوسا لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر بووم لە یەكێ لەشەڕەكاندا ژمارەیەك پێشمەرگەی هەردوولا شەهیدو بریندار بوون، لەپڕ (كەریم پیلاتۆس) بەهەڵەداوان خۆی كرد بەژوورەكەی مندا، هێندە بەپەلە هاتبوو هەناسەی سوار بوو. بۆیە جار جارە قسە لەدەمی گیری دەخوارد؟
-فریاكەون، زوو فریای نەكەون شەهید دەبێ.. خوێن لەهەموو گیانی دەڕوا.
-كێ… كێ…؟ فریای كێ بكەوین…؟! كێ بریندار بووە.
-رزگار… رزگار كەركوكی.
-لە كوێیە…؟
ئێمەش هەموومان هەڵساینەوە سەر پێ و كەوتینە ئامادەباشییەوە.
ئێمە لێمان دووبارە كردەوە.
-لە كوێیە… تا بەهانایەوە بچین.
-لە نزیك دارەتوو… لەسەر جادەی نێوان دارەتوو و بنەسڵاوە.
-باشە تۆ چۆن دەزانی لەوێ بریندار بووە…؟
-بەڕاستی… نایشارمەوە… بەمەبەستی (R.R) چوومە ئەو ناوچەیە، تاكو شتێكم دەست بكەوێت… سەیرم كرد دوو كەس لەنزیك جادەكە كەوتبوون. منیش چووم بۆ لێكردنەوەو بردنی چەكەكانیان. كە سەیرم كردن ناسیمنەوە كە یەكێكیان (ڕزگار كەركوكی-یە)… بەسەختی بریندار بووە.
ئێمەش بەپەلە دوو مەفرەزەمان ناردو گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوانزە دانە نیسك
لەكۆتایی هەفتاكانی سەدەی رابردوودا. كاتێ هێشتا پێشمەرگە نەیتوانیبوو بارەگای جێگیرو نەخۆشخانەو دەزگاكانی شۆڕش دابمەزرێنێ. یەكێ لەپێشمەرگەكان دووچاری سك ئێشە دەبێت. بۆیە بەپەلە رادەكات بۆ لای دكتۆر (…) كە ئەندامی سەركردایەتی «ی.ن.ك» بوو. دكتۆرەكەش بێ بوونی (سماعە)و هیچ ئامرازێكی پزیشكی (ئیحراج) دەبێت كە چۆن بتوانێ پشكنینێكی باشی بۆ بكات، دواتریش كە هیچ داوودەرمانێكی لانەبوو، چۆن چارەسەری بكات. بۆیە دوای پشكنینێكی ئاسایی بەدەست و هەندێ پرسیارلێكردنی. پێیدەڵێت:
-نەخۆشییەكەت ئاسانە هیچ خەمت نەبێت، ئێستا هەندێ حەبت دەدەمێ و چاك دەبیتەوە.
دكتۆرەكە سەردێنێ و سەردەبا چۆن بتوانێ چارەسەری نەخۆشەكە بكات و قەناعەتی پێ بكات. دكتۆر دەچێتە ناندینەكەو لەناو فەردەی نیسك كە خواردنێكی سەرەكی ئێوارانی پێشمەرگە بوو. دوانزە دانە نیسكی وەكو یەك دەدۆزێتەوەو دەیخاتە ناو پارچە كاغەزێكی لوول كراوەوەو بە پێشمەرگە نەخۆشەكە دەڵێ:
-رۆژانە دوای نانخواردنی هەرسێ ژەم دانەیەك لەو حەبانە بخۆ… بە ئومێدم دوای سێ رۆژیتر چاك بیتەوە.
پێشمەرگەش بەهەموو قەناعەتەوە بڕوا بەقسەكانی دكتۆرەكە دەكات و دوای سێ رۆژ دەگەڕێتەوە.
-بەڕاستی زۆر سوپاسی جەنابت دەكەم. حەبەكان زۆر كاریگەر بوون.. ئێستا عەلەمم لێ نەماوە.
دوای چەند مانگێك، رووداوەكە بۆ خزمێكی نەخۆشەكە ئاشكرا دەبێت. بە دكتۆرەكە دەڵێت:
-هەی مەلعون ئەم كارەت چۆن كرد؟.
-تۆ ناتەوێ نەخۆشەكەی خزمت چاكبكەمەوە، دە فەرموو لێی بپرسە چاك بۆتەوە یان نا..؟!.

وتاری زیاتر

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      50 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      67 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      76 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      96 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      66 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      91 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      84 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      26 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      76 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      64 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      120 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      92 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      185 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      107 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      142 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      141 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      114 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      147 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      148 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      111 جار بینراوە

مەیدەنە بەردەم رەشەبا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-17 13:49      194 جار بینراوە

شوو بە تەك تەك دەكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-16 13:36      203 جار بینراوە

هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-11 14:02      181 جار بینراوە

ئای برا ڕۆ…‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-06 14:09      1007 جار بینراوە


مام جەلال و (جواهیری)‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-30 11:39      133 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو