بڵێسە جەبار فەرمان

با بایكۆتی حكومەتی بەغدا بكەین
پێداگری لە پرسی نیشتمانی نەك وەزارەت و پۆست

  2020-02-10 17:42      143 جار بینراوە        کۆمێنت

بارودۆخی عیراق دژوارە، ھیچ لایەنێك لەگەل لایەنەكەی تر ھاوڕا نیە. رۆژانە ھاوپەیمانی دروست ئەبیت و حەفتەی دواتر ھەڵئەوەشێتەوە.
چەندمانگێكە خۆپیشاندان بەردەوامە.
بە سەدان كەس كوژراون و بە ھەزارەھا كەمئەندام و بریندار بوون. خەڵكی عیراق پشكپشكێنەی حزبی رەت دەكەنەوە. داخوازی سەرەكی خۆپیشاندەران بریتی بوو لە دەستنیشان كردنی سەرۆك وەزیرانێك كە حزبی نەبێت و لە حكومەت و پەرلەمان دا نەبووبێت و لە گەندەڵیەوە نەگلابێت. ئەم مەرجانە ھیچیان لە محەمەد عەلاوی ڕاسپێردراوەدانین.
كورد لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە ھەمیشە پاڵپشتی حكومەتەكانی عیراق بووە.
لە ھەموو حكومەتەكاندا بەڵێنی پێدانی ئستحقاقاتی ھەرێمی كوردستان، پەیرەو كردنی مادەی دەستووری ١٤٠، دان نان بە ھێزی پێشمەرگەو موچەیان و چەندەھا بەڵێنی تریش دراوە. تا گەیشتە گرفتی گەنمی جوتیاران.
ھەمیشە لە دەستپێكی كابینەكاندا سەرۆك وەزیرانی تازە جەخت لەسەر باشتر كردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ كورد دەكەنەوە و بەڵینی یەكسانی و برایەتی كورد و عەرەب دەدەن، بەڵام بە دانیشتنیان لەسەر كورسی دەسەڵات بەڵێنەكان كاڵ دەبنەوەو و لەبیر دەكرێن.
بێ پاڵپشتی كورد وەك پێكھاتەیەكی سەرەكی وڵاتی عیراق دروست بوونی كابینە ئەستەمە.
ئەم لاوازیە ھۆكاری سەرەكی پارچە پارچەیی كوردە و ناتەباییان لەنێوان خویان دا.
ھەر حزبەو بۆ بەدەست ھێنانی وەزارەتێك و چەند پۆستێك بە تەنھا و بێ ئاگاداری ئەوەی تر ئەچێتە دانوسانەوەو ملی بەغدا دەگرێتە بەر.
وە ھەمیشە زەرەرمەندی سەرەكی میلەتەكەمان بووەو مستفید چەند شەخس و كەسانێكی ناو حزبەكان بوون.
ئەم كەبینەیە كاتیەو تا ئەو كاتەیە كە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەكرێت.
با كورد ئەم جارە بایكۆتی حكومەت بكات
با بێین  و لەسەر مادە دەستوریە جێبەجێ نەكراوەكان پێداگری بكەین
با بێین و بە یەك دەنگ داوای مافی پێشمەرگە بكەین
داوای ھاوبەشی بكەین و نەك بەژداری پێكردنمان لە حكومەت.
بابیر لە محاسەسەی حزبی نەكەینەوەو قۆناغێكی نوێ لەدانوستان لەسەر مافی خەڵك و پرسی نیشتمانی بەرپا بەین.
با ئەم جارە پشتیوانی دوبارە دروستكردنی حكومەتێكی بەقوەت نەكەین كە بە دانیشتنیان لەسەر كورسی دەسەڵات ئێمە لەبیر  بكەن و مافەكانمان پێشێل بكەن.
با بایكۆتی بكەین. حكومەتێك مافی جوتیاران و پارەی گەنمیان نەدات، چۆن چاوەڕێی گەورەی لێ دەكرێ.

 

وتاری زیاتر





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو