د.ئەرسەلان بایز

چاكسازی

  2020-02-15 14:12      84 جار بینراوە        کۆمێنت

 (76)
دەیان ساڵ بەر لە ئەمڕۆ سەركردەیەكی گەورەی وڵاتێكی گەورە وتویەتی: (ئەگەر رۆژانە گسك لە ماڵەكەت نەدەیت و پاكی نەكەیتەوە، تۆزو خۆڵێكی زۆر لێی دەنیشێ و ژیان تێیدا ئەستەم دەبێت) ئەو وتەیە بۆ سەرجەم بوارەكانی ژیان وتراوە. ئەگەر رۆژانە بە سەرجەم بوارەكانی ژیانی خۆماندا نەچینەوەو كەموكوڕییەكان چارەسەر نەكەین، گرفتەكان بەسەریەكدا كەڵەكە دەبن و دوور نیە دواتر بۆمان چارەسەر نەكرێت. یان چارەسەر كردنیان كات و هیلاكیەكی زۆری بوێت.
بێگومان سەرباری ئەو خزمەتگوزاری و كارە باشانەی لە ماوەی ئەزمونی ئەو بیست و پێنج ساڵەی رابردووی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان كراوە (كە دەكرا زیاتری بكەین) وەك ئەزمونی هەر وڵاتێكی تر كەموكورتی و گەندەڵیش بووە. بۆیە هەر رۆژێك دەست بە چاكسازی بكرێت؛ درەنگە. ئەو یاسایەی لە چەند رۆژانی رابردووش كە رەشنوسەكەی لەلایەن حكومەتەوە رەوانە كرابوو لەسەر چاكسازیی موچەی فەرمانبەرو خانەنشینان، لە پەرلەمانی كوردستان قسەی زۆری لەسەر كراو دواتر دەنگی لەسەر درا، دەستپێكێكی زۆر باشە، بەڵام چاكسازیی راستەقینە، چاكسازیی ریشەیی بە حكومەتێكی یەكگرتووی راستەقینە دەكرێت. حكومەتێك موڵكی سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت بێ جیاوازی ئەوانەی بەشدارن لە حكومەت یان لە دەرەوەی حكومەت و ئۆپۆزسیۆنن. حكومەتێك وەك چۆن لە زاخۆ دەستڕۆیشتوو و حوكمڕانە، بە هەمان شێوەش لە دوایین سنوری هەرێمی كوردستان لە گەرمیانەوە دەستڕۆیشتوو و حوكمڕان بێت. (خواست و هیوای سەرجەم كەسانی دڵسۆزو نیشتمانپەروەرە).
چاكسازیی راستەقینە لە ئیدارەدانی خاڵە سنورییەكانی زاخۆ، پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، باشماخ… هتد) دەبێت. حكومەت بێ دەستێوەردانی حزب یان ئەم و ئەو، لە رێگای ستافێكی دڵسۆزی دەستپاكی دوور لە وەلائی حزبی، ئەو خاڵانە بەڕێوە ببات. چاكسازیی راستەقینەو ریشەیی لەو كۆمپانیا گەورانە دەكرێت كە هەمەكارو لە هەموو بوارەكان كار دەكەن.
چاكسازیی لە فڕۆكەخانەكان، لە پڕۆژە خزمەتگوزارییە گەورەكان دەكرێت (بۆ نموونە ئەگەر هەندێ لەو جادانەی نێوان شارەكان كە لە پایزی رابردوودا پینەو پەڕۆ كران، ئێستا چاڵ و چۆڵیان لێ دروست بوبێ. ئایا كەسێك هەیە لێیان بپرسێتەوە بۆچی…؟
چاكسازیی لە بازاڕ بكرێت، حزب و كەسەكان كۆسپ و تەگەرە بۆ بازاڕی ئازاد، كێشە بۆ سەرمایەدارو بازرگانەكان دروست نەكەن.
راشكاوانە دەیڵێم چاكسازیی هەر بە تەنیا لە بواری مووچەی فەرمانبەران، گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر بودجەی خەزێنەی هەرێمدا نایەت، هەقە چاكسازیی لەسەرچاوەی كانیاوەكان بكرێت.
لەلایەكی تریشەوە چاكسازیی هەر لە بواری دارایی نیە، بەڵكو بواری دادگاو یاساش دەگرێتەوە، بێ سەروەریی یاسا. بێ بێلایەنی و ئازادیی دادوەر، هیچ وڵاتێك ناتوانێ چاكسازیی بكات، هیچ وڵاتێك پێشكەوتن و ئارامی بەخۆیەوە نابینێ. ئینجا چاكسازیی لە بواری هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەڵبژاردنی پاك و ئازاد. بەمجۆرە هەرێمی كوردستان بە تەواوی لەسەر قاچەكانی خۆی دەوەستێ و خەڵك دڵنیاو حكومەت بە پارێزەری خۆی دەزانێ.
*دوای خوێندنەوەی مێژووی حوكمڕانێتی سەدان ساڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و واقیعی ئەمڕۆ، چاكسازیی گەورەو ریشەیی زۆر زۆر قورسە، ئەگەر نەڵێم هەر ناكرێ، بۆیە ئەگەر كەمێكیش بكرێت هەر زۆر باش و سەركەوتنە.

وتاری زیاتر

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      50 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      67 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      76 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      96 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      65 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      90 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      26 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      77 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      76 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      64 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      120 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      92 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      185 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      107 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      142 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      141 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      114 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      147 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      148 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      111 جار بینراوە

مەیدەنە بەردەم رەشەبا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-17 13:49      194 جار بینراوە

شوو بە تەك تەك دەكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-16 13:36      203 جار بینراوە

هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-11 14:02      181 جار بینراوە

ئای برا ڕۆ…‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-06 14:09      1007 جار بینراوە


مام جەلال و (جواهیری)‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-30 11:39      133 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو