د.سەردار عەزیز

مێژووی ئازار

  2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە        کۆمێنت

خوێندنەوەی کتێبی جەستەیەکی لاواز بەخاچەوە
لەشەوێکی تاریکی زستانی ساڵانی یەکەمی پاش ڕاپەڕین، لەسلێمانی، پیاوێکی قژلولی چاویلکە لەچاوم ناسی بەناوی دوکتۆر حەکیم. من لەگەرمیانەوە بۆ ئەوە هاتبوم لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەندروستی کۆمەڵ بخوێنم، ئەویش هەروەها. هەریەکەمان مێژوویەکی جیاوازمان هەبوو.
حەکیم لەسەرەتای شەستەکان لەسایەی چڕە دووکەڵی ماڵە سووتاوەکاندا لەگوندی ژاڵەناوی نزیک شاری دەربەندیخان لەدایکدەبێت، بەر لەهەموو شتێک، وەک مناڵە جووتیارێکی لادێی شەڕی ناوخۆی کوردی پێشوازی لێدەکات، پاشان هەژاری، ئینجا هەستکردن بەم دۆخە.
کتێبی جەستەیەکی لاواز بەخاچەوە، لەم پاشخانەوە دەست پێدەکات. کە لەگوندەوە دێنە شار حەکیم لەجوتیارەوە دەبێت بەکرێکار. ئەم وەرچەرخانە ئەوەندە لەئاستی ئاگاییدا نییە هێندە کە لەئاستی کرداری و سیاسیدایە. جوتیار بوونەوەرێکی نەبووە لەئاگایی سیاسی چەپی کوردیدا. ئەمە ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕقەی کە مارکس لەجووتیارانی هەیە، لەنووسینەکانی دەربارەی گوندی هیندی و هەروەها لەکتێبی ١٨ برۆمیردا مارکس ناشۆڕشگێڕی جوتیاران بەبێزاریی و زمانێکی سووکەوە ڕاڤە ئەکات. دەکرێت ئەم دەقە وەک ئەدەبی چەپی جوتیاری/کرێکاری بخوێندرێتەوە. بەڵام قورسیی ئەم دەقە لەوەدایە کە وەک دەقێکی شاراوە بخوێندرێتەوە. دەقی شاراوە چەمکێکی تایبەتە کە جوتیارناس و لێکۆڵەری گەورە جەیمس سکۆت پێمان دەناسێنێت. مەبەست لەدەقی شاراوە ئەو دەقانەیە کە هەڵگری خەسڵەتەکانی بەرگرین، بەڵام بە هۆکاری ئایدەلۆژی ناچنە خانەی ژانڕە ناسراوەکانەوە.
بەجۆرێک نە جوتیاران وەک پەتاتەی ناو سەبەتەیەک وەهان و نە بونەوەرێکی دونیایەکی نەگۆڕی پڕ لە دوبارەن، وەک مارکس وێنایان دەکات.
بەڵام ئەگەر ئەمە پاشخانی ئایدەلۆژی بێت، ئەوا بایەخی ئەم دەقە لە ئاستی تردا زێدە گرنگە. حەکیم بە ووردی و ڕاستگۆیی ئازاری ڕۆژانی بەندی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە لە بەندیخانەکانی بەعس. ئەدەبیاتی ئێمە دەربارەی بەعس، هەوڵی ئێمە بۆ بەرجەستەکردنی ئازارەکانی بەعس هەمیشە خۆی لە دوو خەسڵەتدا بینیوەتەوە: یەکەم ئامار، دووەم، گشتگیریی.
ئێمە بەردەوام ژمارەی قوربانیان دەڵێین و باس لە تاوانی گەورە دەکەین. بەڵام ئەم میتۆدە لە کاتێکدا کاریگەری سنوردارە، بەڵام بە تێپەڕینی کات زیاتر و زیاتر موجەڕەد یان ئەبستراکت دەبێت. بە جۆرێک هیچ یادەوەرییەک بۆ ئازار دروست ناکات، بە تایبەتی لای ئەوانە کە بەعسیان نەدیوە. ئەم دەقەی د. حەکیم شێوازێکی ترە بۆ بونیادنانی یادەوەریی و هەوڵدان بۆ هەستکردن بە ئازار لە گەڵیدا. ڕەنگە ئەو قسەیە ڕاستیەکی تیادابێت کە دەڵێت، تراژیدیا ئازاری تاکەک کەسێکە بەڵام ژمارە زۆرەکان تەنها ئامارن. دونیای ئێمە لە کارکردن لە سەر یادەوەری، هاوسۆزی، ئیمپاسی، پەشۆکان، تراوما، زۆر هەژارە. ئەم دەقانە بنەمایەکی ئێجگار دەوڵەمەند دادەڕێژن کە ببنە کەرەستەی ئەدەبیاتێکی فیکری و ئەدەبی و فەلسەفی لەم بوارەدا.
زۆرینەی ئەوانەی کە لە دونیای ئێمەدا ئازار دەچێژن خەڵکی سادەن بە ئاگایی و ڕۆشنبیرییەکی سنوردارەوە، بە جۆرێک توانای دەربڕینی ئازاریان لە ڕێگەی زمانەوە سنوردارە، ئەمەش وەها دەکات کە ئازارەکانیان تەنها لە سینگی خۆیاندا بمێنێتەوە و بە مردنی جەستەیان هەموو ئەو ئازارەی کە چەشتویانە لە گەڵ خۆیاندا بیبەن. لێرەدا حەز ئەکەم ساتێک لە سەر فەلسەفەی ئازار بوەستم، بە هاوکاری ئازار چەشتویەکی دیاری دونیا کە بیرمەندی گەورەی جولەکە ژان ئەمارییە. ئەماری لە بەلجیکا لە لایەن نازییەکانەوە دەگیرێت و بەند دەکرێت، پاش ئازاردانێکی زۆر لە هۆلۆکۆست ڕزگاری دەبێت. ئەماری کاری فیکریی زۆری لە سەر ئەشکەنجە و ئازار و زمان و جەستە کردوە. یەکێک لە دێرە سادە و کاریگەرەکانی ئەو ئەوەیە کە ئازار بۆ ساتێک ڕەنگە وەها هەست بکەیت تەواوبوە، بەڵام هەتا ئێستاش هەر کاریگەری ماوە. بەو مانەیە کەسی ئەشکەنجە دراو، هەرگیز ناتوانێت ببێتەوە ئەو کەسەی پێش ئەشکەنجەدان. ئەشکەنجە هەمیشە لە ئاگایی و جەستە و یادەوەری کەسی ئەشکەنجەدراودا ناسڕێتەوە. گەرچی تەکنیکەکانی ئەشکەنجەدان لە دونیای ئەمڕۆدا هەوڵی ئەوە ئەدەن کە هیچ شوێنەوارێک بەجێنەهێڵین، بە هۆکاری ڕای گشتی و مافەکانی مرۆڤ و پیئاڕ. بەڵام هەرچەندە شوێنەواری جەستەیش بونی نەبێت، ئەشکەنجە ناسڕێتەوە.
ئەشکەنجە گۆڕینی مرۆڤە بۆ تۆپەڵێک لە گۆشت، بەرکەوتنی مرۆڤە لە مرۆڤ لە شێوازی لاقەکردندا، بەزاندنی سنوری مرۆڤە لە لایەن مرۆڤێکی ترەوە بە ئامانجی سڕینەوە مرۆڤبونی ئەویتر. بۆیە بە ئاگابون لە ئەشکەنجە بنەمای مرۆڤ بونی ئێمەیە، وەک مرۆڤ، چونکە کرۆکی دەرکەوتنی بون لە نەفیکردنیدایە.
بۆچی بونی یادەوەری و ئاگایی و هەستکردن بە ئەشکەنجە و ئازار بۆ ئێمە لە ئەمڕۆدا گرنگە. پێش هەموو شتێک هێشتا ئەشکەنجە کۆتایی نەهاتوە. گەر کەسێک لە کۆمەڵگایەکدا لە لایەن دەسەڵاتەوە ئەشکەنجە بدرێت، ئەوا وەک ئەوە وەهایە کە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا ئەشکەنجە درابێت. چونکە ئازاردانی کەسێک بنەمای ئەوە دادەڕێژێت کە هەموو کەسێک ئەگەری ئەوەی هەبێت ئازار بدرێت. بۆیە گەر بمانەوێت کۆمەڵگایەکی بێ ئەشکەنجەمان هەبێت دەبێت بە ئاگابین لە ئەشکەنجەی ئەوانیتر چ لە ڕابوردوو چ لە ئێستادا.
وەک ئاماری دەڵێت کرۆکی نازیسیزم ئەشکەنجەبوو، کرۆکی بەعسیزم و زۆرێک لە ڕژێم و دەسەڵاتەکانی تری ئەم ناوچەیە ئەشکەنجەیە.
گەر رژێمێک یان دەسەڵاتێک کرۆکەکەی ئەشکەنجەبێت، ئەوا ناتوانێت مامەڵەی مرۆڤ وەک مرۆڤ بکات و لەهەمووی ئازاراوی تر ئەوەیە کە ناتوانیت وەک مرۆڤ لەسایەیدا بژیت.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      47 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      56 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      50 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      97 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      144 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو