باڵا هاوار

نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا

  2020-02-16 14:12      70 جار بینراوە        کۆمێنت

مه‌به‌ستت كام موعجیزه‌یه‌یه‌ ؟ 
كاره‌بای ٢٤ كاتژمێر، ئاوی به‌رده‌وام، جاده‌ی سه‌لامه‌ت و باش، تونێل و پردی پێشكه‌وتوو، یان قوتابخانه‌ی ستانداردی جیهانی؟ ئاگات له‌وه‌ نییه‌ به‌شی زۆری ماڵه‌كانی كوردستان، زیاتر له‌ ده‌ رۆژه‌ به‌دڵی خۆیان نانیان نه‌خواردووه‌، چونكه‌ ناتوانن ئه‌و خواردنانه‌ دروستبكه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ئاگرێكی باش هه‌یه‌!!!!  تۆ ده‌زانی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێ ته‌واوی مووچەو داهاتی لەمانگێكدا بداته‌وه‌ به‌ به‌نزین و نه‌وت و جووت كاره‌باو ئاوی تانكه‌رو عیادەو نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان!!؟ ده‌زانی خه‌ڵكانێك، كه‌ داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌كه‌ن، چه‌ند بێ ئیشێكیان بۆ ده‌نێرن و له‌سه‌ر جادەو به‌به‌رچاوی خه‌ڵك شه‌ق بارانی ده‌كه‌ن!!! تۆ لەژیانتدا هه‌رگیز به‌سه‌رتهاتووه‌، لەتەوالێت بەئاوی سارد خۆت پاكبكەیتەوە، لەكاتێكدا پله‌ی گه‌رمی وڵات چه‌ند پله‌یه‌ك لەخوار سفره‌وه‌ بێت؟ قه‌ت هاتووی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ره‌شوڕووت بدوێنی و پرسیارییان لێبكه‌ی ده‌رباره‌ی ژیان و گوزه‌رانیان لەهه‌رێمی موعجیزه‌ خوڵقێنه‌ری كوردستان، یان تۆش بەبۆینباخ و پێڵاوو سه‌عات و بۆنه‌ ماركه‌كانی سیاسییه‌كان تێكه‌وتوویت و واده‌زانی ره‌شوڕووته‌كه‌ له‌وان خۆشتریش ده‌ژین؟ 
ڤالانتاینی ٢٠٢٠

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو