د.ئەرسەلان بایز

رێگای راست یان رێگا راستەكان…؟

  2020-02-22 13:23      65 جار بینراوە        کۆمێنت

(78)

نۆزدە ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێكی فەرمی (ی.ن.ك) سەردانی (پەكین)ی پایتەختی كۆماری (چین)مان كرد. لەو گەشتەماندا سەردانی مەزارگەی (بودا)مان كرد. پانتایی دامەزراوەیی ئەو مەزارگەیە لەگەڵ هۆتێل و بازاڕەكانی دەوروبەری هێندەی شارۆكەی گەشتیاری سەرچنار دەبێت. دامەزاروەیەكی بە سەلیقە ڕێكخراوی پاك و خاوێن، بە سەدان گەشتیار دەهاتن و بە سەدانیش دەڕۆیشتن، ئێمەش لە ڕێگای كچە چینی یەكی موسڵمانی عەرەبی زانەوە بە پێكهاتەو جۆری ژیان و ئاینی (بودی) ئاشنا دەكراین.
هۆڵێكی گەورەی بیست و پێنج بە سی مەترێك، ڕازێنراوە بە جۆرەها نەخشەی جوانی دڵڕفێن. پەیكەرێكی برونزی هەندێ‌ نەخشكراو بە ڕەنگی هەمە جۆری حەڤدە مەتر بەرزی (بودا) لە ناوەڕاستی هۆڵەكەدا بوو، لەلایەن چوار موریدیشەوە بە پەڕە مووچەی تاوس لە تۆز پاك دەكرایەوە. گەشتیارەكان جیا لە ئێمەی میوان، كاتێ‌ دەهاتن هەردوو دەستیان بەیەكەوە دەنووساندوو بەنێو چاوانی خۆیانەوە دەنا. هەندێ‌ بە گریانەوە، هەندێ‌ لەسەر چنگ دەڕۆیشتن، هەندێ‌ دەستیان بۆ ئاسمان پان دەكردەوەو دەپاڕانەوە. هەندێكی تریش (بوخر)ی داگیرساویان بەدەستەوە بوو، هەر هەموویان لەبەردەم پەیكەرەكە دەنوشتانەوە. منیش لە ڕێگەی كچە وەرگێڕەكە لە یەكێ‌ لە كاهینەكانم پرسی:
-ئەم پەیكەرە لە برونز دروست كراوەو هیچ گیانێكی تێدا نیە. ناشتوانێ‌ هیچ شتێك بكات. ئایا سەیر نیە ئەم هەموو گەشتیارە كڕنوشی بۆ دەبەن…؟ ئایا ئەمە جۆرێك لە (بت) پەرستی نیە…؟! كاهینەكە زۆر بە هێمنی و لەسەر خۆ وەڵامی دامەوە.
-ئەو جۆرە نوشتانەوەیەی كە تۆ دەیبینی كڕنوش نیە، بەڵكو وەكو نەریتی تایبەتی كۆمەڵگاكەمان ڕێزلێنانە بۆ بەرامبەرەكەت، لێرەش ڕێزلێنانە بۆ گیانی ئەو مرۆڤەی ڕێنیشاندەرمان بووە بۆ كاری باش و دووركەوتنەوە لە كاری خراپ.
ئینجا كاهینەكە رووی لە من كردو لێی پرسیم:
-تۆ خەڵكی كوێی و لەسەر چ ئاینێكی..؟
-من… كوردم.. لە هەرێمی كوردستانی عێراقەوە هاتووم.. بەشانازییەوە دەڵێم موسوڵمانم.
كابرای كاهین زەردەخەنەیەكی هاتە سەر لێوو زۆر متمانە بەخۆی وتی:
-ها… سەیركە چەند شێلگیرانە باسی ئاینەكەی خۆت دەكەیت.. ئێمەش وەكو تۆ …ئێمەش شانازی بە ئاینەكەی خۆمانەوە دەكەین…ئەی ساڵانە چەندین ملیۆن موسڵمان ناچنە زیارەتی (حجر الاسود)و بە دەوریدا ناسوڕێنەوە. ئەی ئەویش وەكو ئەم پەیكەرەی ئێمە بەرد نیە…؟
لەو گفتوگۆیەی نێوانماندا كتێبەكەی ( ڕێگا ڕاستەكان)ی نووسەرو زانای گەورەی ئێرانی (عەبدوالكریم سروش)م هاتەوە یاد كە دەڵێت: (فرە هەندی ئایینی بۆ دوو ڕەهەند دەگەڕێتەوە: یەكەمیان: تێگەیشتنی جیاواز لە ناواخن ی ئاین، دووەمیان: جیاوازی لە لێكدانەوەی ئەزمونە ئاینیەكان) ئەو دەڵێ‌: بەشە هەرە زۆرەكەی ئایندارە جیاوازەكان بە میرات لە باوو باپیرانەوە بۆ نەوەكانیان ماوەتەوە. هەر یەكەشیان بە پیرۆزیی دەڕوانێتە ئاینەكەی خۆی و دەست بەرداری نابێت. ( هەر وەكو چۆن هەندێ‌ لە بنەماڵەكان بە میرات حیزبایەتی دەكەن). هەڵگرانی هەموو ئاینەكان دەڵێن تەنیا ئێمە لەسەر هەق و ئاینێكی خوایین و ئەوانیتر ناهەق و ناڕاستن. بگرە هەر مەزهەب و قوتابخانەیەكیش لەناو ئەو ئاینانە خۆیان بە هەق و بە ڕاست دەزانن و ئەوانیتر بە ناهەق. جاری واش هەیە یەكتر تەكفیر دەكەن. هەر هەمووشیان پشت بە وتەی خوای مەزن و فەرموودەی پەیامبەرو زاناكانی خۆیان دەبەستن.
بەشێكی زۆری ناكۆكی و شەڕەكانی دنیاش لەسەر هەق و ناهەق و ڕاستی و ناڕاستی نێوان ئەو بۆچوونە جیاوازانەی نێوان ئاین و مەزهەبەكانە. هەق و ناهەقیش ڕێژەییە. چونكە هەق چەندین ڕەهەندی هەیە، هەتا جۆرێكیش لە ئاشتەوایی و یەكتر قەبووڵكردن لە نێوان ئەو بۆچوونە جیاوازانە نەبێت مرۆڤایەتی ئارامی بە خۆیەوە نابینێ‌.

وتاری زیاتر

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      50 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      67 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      76 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      96 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      66 جار بینراوە

هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      91 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      84 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      26 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      78 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      76 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      64 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      120 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      92 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      185 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      107 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      142 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      141 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      114 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      147 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      148 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      111 جار بینراوە

مەیدەنە بەردەم رەشەبا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-17 13:49      194 جار بینراوە

شوو بە تەك تەك دەكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-16 13:36      203 جار بینراوە

هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-11 14:02      181 جار بینراوە

ئای برا ڕۆ…‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-06 14:09      1007 جار بینراوە


مام جەلال و (جواهیری)‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-30 11:39      133 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو