شوان كەریم كابان

پاش ریفراندۆممان بیرنەچێت!

  2020-02-22 15:47      58 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند جارێك سەرۆك مام جەلال كە باسی لەگرنگیی كاری دیپلۆماسی و پەیوەندی دروستی لەگەڵ وڵاتان و حزبە سیاسییەكانی دونیاو كەسایەتییە سیاسییە گرنگەكان دەكرد بۆ كێشەی رەوای گەلەكەمان، ئەو چیرۆكەی دەگێڕایەوە كە كاتی خۆی چەندیان لا گرنگ بووە لەگەڵ د.كەمال فوئاد-ی رەحمەتی، فەرمانبەرێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایان لەكافیتریایەكی بەرلین بینیوەو سەرۆك مام جەلال دەیوت، ئێستاش لەگەڵ د.كەمال بۆمان یەكلانەبۆتەوە كام لامان پارەی قاوەكانمان داوە.
لەفەرمانبەرێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بۆ سەرۆك بوش و مادلین ئۆلبرایت و ئۆباماو دەیان سەرۆك وەزیرو سەرۆكی وڵاتان و سەرۆك ترەمپ و دەیان وەزیری دەرەوەو سەرۆكی وڵاتانی دراوسێ و چەندین سەركردەی حزبی دەسەڵاتدار لەدونیادا.
ئێستا هەم كێشەی كورد بەگشتی، هەم هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گرنگی خۆی وەرگرتووەو پاش هاتنی داعش و رۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خۆڕاگری گەلەكەمان، زیاتر ناوو ناوبانگی كوردو هەرێم و پێشمەرگە لەدونیادا دەنگی داوەتەوەو بووەتە باس و خواستی كۆبوونەوە گرنگەكان ‌و ناوەندە سیاسی و میدیاییەكانی جیهان.
ئەوەی لەماوەی رابردووداو بەتایبەت لەم چەند هەفتەیەی پێشوودا روویدا، چەندین بۆنەی جیهانی هەبوون و سەركردەو وەفدە كوردییەكان، دەیان سەرۆكی وڵات و سەرۆك وەزیرو وەزیری دەرەوەو سەرۆكی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیان بینی، هەم سەرۆك كۆماری عیراق كوردەو هەم سەرۆكی هەرێم، هەم سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەفدە یاوەرەكەی، لەهەموو ئەو دیدارو كۆبوونەوانەدا قسەو باس لەسەر بارودۆخی عیراق بەگشتی و بەتایبەتیش و زۆرتریش لەسەر هەرێمی كوردستان كراوە‌و لەهەمووشیاندا هاوكاریی هەرێم دووپاتكراوەتەوەو ئاماژە بەڕۆڵی هەرێم دراوە لەشەڕی دژی تیرۆرداو گرنگی پاراستنی ئەم ئەزموونە تیشكی خراوەتە سەر.
بەدڵنیاییەوە هەموو ئەو دیدارو گفتوگۆو چاوپێكەوتنانە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ كورد گرنگن و دەبێ بەهەند وەریان بگرین، بەڵام نابێ لەیادمان بچێ و لەبیر خۆمانی ببەینەوە، هەر هەموو ئەو وڵاتانە بەسەركردەو دامودەزگا رەسمییەكانیانەوە لەپاش ریفراندۆم لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان هەڵوێستیان چۆن بوو ‌و چۆن پشتیان كردە هەرێم و هەرێمیان بەتەنها لەبارودۆخێكی دژوارو ناهەمواردا جێهێشت و بەبەرچاوی هەمووشیانەوەو بەئاگاداری ئەمریكا، سوپای عیراق و حەشدی شەعبی پەلاماری كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان دا.
گرنگە سەركردایەتیی سیاسیی كورد، حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم حزبەكان، پەیوەندییە دیپلۆماسی و دووقۆڵییەكان بەتەرازووی بەرژەوەندیی هەرێم و گەلی كوردستان بپێون و هەمیشەو هەردەم پشت ئەستوور بەتواناو ئیرادەی گەلەكەمان هەنگاو بنێن و قسەو بەڵێنی كۆبوونەوەكان، هەرێمەكەمان تووشی نەهامەتی و كارەسات نەكەن و لەجاران وردتر پەیوەندییەكان هەڵسەنگێنن، تیژترو وردتر بڕوانن.

وتاری زیاتر


نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      40 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      57 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      53 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      51 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      70 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      104 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      55 جار بینراوە


غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      74 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      73 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      74 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      101 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      94 جار بینراوە







رێكەوتن نەك تەسلیم بوون‬ شوان كەریم كابان
2019-09-30 14:52      99 جار بینراوە



ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      113 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو