شوان كەریم كابان

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت

  2020-02-23 18:40      56 جار بینراوە        کۆمێنت

ساڵانە رۆژی 21ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایكە، ئەم رۆژە سەرەتا لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە دەستنیشانكرا، پاشان لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕەسمی ناسێنراو ئێستا گرنگییەكی جیهانیی پێدەدرێت.
بەدڵنیاییەوە بۆ ئێمەی نەتەوەی كوردیش بەحوكمی ئەوەی دەیان ساڵە رووبەڕووی هەوڵێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوی لەناوبردن و فەوتان دەبینەوە، گرنگە ئەم رۆژەو هەموو رۆژەكانی تری ساڵیش بەخۆشەویستی و پەرۆشییەوە لەزمانەكەمان بڕوانین و هەموو دەزگا رەسمی و ناڕەسمییەكانی كوردستان بەئەركی سەرشانی خۆیانی بزانن پارێزگاری لەزمانی كوردی بكەن و رێگریی لەتێكدان و شێواندنی بكەن.
بەداخەوە ئێستا لەزۆر رووەوە زمانەكەمان تووشی گرفت و كێشە بووەو لەوانەشە ئەم حاڵەتە وەك خۆی نەبینرێت و رەچاونەكرێت، گەرچی كاری خراپیش دەكاتە سەر زمانەكەو فێربوونی زمان لەلایەن نەوەی ئێستاوە، بەهۆی زۆربوونی دەزگاكانی میدیایی هەمەجۆرەو زۆربوونی دامودەزگای چاپ و پەخشەوە وشەی سەیرو سەمەرەو جۆراوجۆر هاتوونەتە نێو زمانەكەمانەوە كە پەیوەندییان بەوەوە نییە كە دەگوترێت زمانیش وەك بوونەوەر وایە گەشەدەكات، ئەمە راستە، بەڵام نەك گەشەكردنێكی هەڵەو سەقەت.
بەبڕوای من هەم وەزارەتی رۆشنبیری، هەم نێوەندە زانستییە باڵاكان، هەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی زمان، ئەنجومەنی پارێزگاو شارەوانییەكان خەمێك لەزمانی كوردی بخۆن لەم لایەنانەی خوارەوە:
- لەبەشێكی زۆری كەناڵە تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەكان فیلم و درامای غەیرە كوردی وەردەگێڕدرێن بۆ كوردی، بەداخەوە بەشێكی زۆری ئەو وەرگێڕانانە هەم بەمیزاج و خواستی وەرگێڕەكە یان كەناڵەكەیە، هەم هەڵەی زمانەوانی و وەرگێڕانی زۆریشی تێدایەو زۆرجار مرۆڤ كەدەقە ئۆرجیناڵەكە دەبینێت یان دەزانێ شەرم دەكات، ئەمە جگەلەوەی وشەو دەستەواژەی ناشیاوی زۆریش بەكاردێت.
- لەنووسراوە رەسمییەكانی حكومەتی هەرێمدا وشەی نامۆ بەزمانی كوردی دەبینرێت و بەزۆر بۆ مانایەك داتاشراون.
- بەسەدان هەڵەی زەق و دیار بەتابلۆی دوكان و پێشانگاو كۆگاكانەوە دەبینرێن، هەم لەڕووی وشەكانەوە، هەم لەڕووی رێزمانیشەوە.
- شەوانە دەیان ریكلام بۆ كاڵاو كەلوپەلی بازرگانی و كارو كاسبی لەكەناڵەكانی تەلەفزیۆنەوە بڵاودەكرێنەوە، بەدەنگیش رۆژانە لەڕادیۆكانەوە، گەرچی هەندێكیان لەهەموو روویەكەوە باشن، بەڵام بەشی هەرە زۆریان بەزمانێكی تێكشكاوی كوردی دەخوێندرێنەوەو هەندێكیان بەلەهجەی شارێك و لەنێو شارەكەشدا گەڕەكێك دەخوێندرێنەوە، لەهەمووشی سەیرتر دەقی هەندێ ریكلام لەلایەن كەسانێكەوە دەخوێندرێنەوە كەفێری كوردی بوون یان لەبنەڕەتدا كورد نین.
- هێندەی تێبینی دەكرێت زمانی كوردی بابەتە زانستییەكانی خوێندن كە لەبنەڕەتدا وەرگێڕدراوی زمانە سەرەكییەكەن یان لەزمانی دووەمەوە وەرگێڕدراون كوردییەكن تێگەیشتنیان زەحمەتە بۆ كەسێك كەخوێندنی تەواوكردبێت یان شتێك شارەزایی هەبێت لەزماندا، چ جای خوێندكارێك یان قوتابییەك تێی بگات.

وتاری زیاتر


نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      40 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      57 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      53 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      51 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      70 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      104 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      74 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      73 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      74 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      101 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      94 جار بینراوە







رێكەوتن نەك تەسلیم بوون‬ شوان كەریم كابان
2019-09-30 14:52      99 جار بینراوە



ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      113 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو