شوان كەریم كابان

مووچەی هات و نەهات

  2020-02-28 16:20      105 جار بینراوە        کۆمێنت

گومانی تێدا نییە هیچ كەسێك نییە بتوانێ بێ سەرچاوەیەكی داهات ژیان بگوزەرێنێ، جا كەم بێ یان زۆر، لەڕێی كارێكی حكومەتییەوە بەدەستی بهێنێ یان كاری ئازاد.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و بڕینی بودەی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقی فیدراڵەوە بەهۆی ئەوەی هەرێم نەوتی خۆی بۆخۆی دەفرۆشت و نەیدەدایە حكومەتی عیراق، هەرێم رووبەڕووی قەیرانێكی قورسی دارایی بووەوەو كار گەیشتە ئەوەی مووچەی فەرمانبەران (15% تاكو 75%) بڕدراو مووچەی خانەنشینان یەك ساڵی رەبەق نەدراو لەگەڵ ئەوەشدا مووچە بەپاشەكەوتیشەوە 3 مانگ دواكەوت و پاش نەمانی پاشەكەوتیش ئێستا كەكۆتایی مانگی 2ی ساڵی 2020ە، مووچەی مانگی 11ی 2019 دەدرێتە فەرمانبەران و مووچەی ساڵێك لەمەوبەر دەدرێتە خانەنشینان.
لەگەرمەی قەیرانی داراییەكەی هەرێم، هەوڵ زۆر درا لەگەڵ حكومەتی فیدرال تاكو هەر هیچ نەبێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، وەك چۆن پێشتر لەچوارچێوەی بودجەدا بۆ هەرێم دەنێردرا.
ئەم هەوڵانە هەم لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، هەم لەلایەن حزبەكانیشەوە درا، هاوكات هەندێ لایەن داوایان لەحكومەتی عیراق كرد مووچە نەنێرێت بۆ حكومەت، بەڵكو بیداتە پارێزگاكان و لەڕێی ئەوانەوە دابەشبكرێت، نەك لەڕێی وەزارەتەكان، ئەمە وایكرد حكومەتی فیدراڵ هێندەی تر ئەو مەسەلەیە بەجدی وەربگرێت و زیاتر بیخاتە چوارچێوەی سیاسییەوەو لەوەتەی بڕیاریشی داوە كە لەچوارچێوەی بودجەی 2019دا بودجەی هەرێم دیاریكراوە، تەنها ئەو بڕە پارەیە بنێرێت كەبۆ مووچە دیاریكراوە، مانگانە بەپێی بارودۆخی سیاسی و پەیوەندی نێوان هەرێم و حكومەتی عیراقی فیدراڵ مامەڵە لەگەڵ ئەو مەسەلەیەدا دەكات و هەر مانگەی لەمێژوویەكدا دەینێرێت و ئەوەتا ئەم مانگە كەئەمڕۆ (28/2/2020)ە تائێستا ئەو بڕە پارەیەی نەناردووەو پێدەچێت بەسترابێتەوە بەبارودۆخی پێكهێنانی حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی و بەكارهێنانی وەك كارتی فشار بەرامبەر حكومەتی هەرێم و حزبە كوردستانییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەتایبەتی هەردوو حزبی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و سەپاندنی مەرجەكانی خۆیان بەسەر ئەماندا.
ئەم حاڵەتە وایكردووە مانگانە لەنێو میدیاكانی كوردستان لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە باس لەهاتن و نەهاتنی پارەكەی بەغدا بكرێت و ئەمەش وایكردووە مووچە ببێتە موچەی هات و نەهات.

وتاری زیاتر


نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      40 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      57 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      54 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      52 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      72 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      56 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      75 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      73 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      74 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      101 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      94 جار بینراوە







رێكەوتن نەك تەسلیم بوون‬ شوان كەریم كابان
2019-09-30 14:52      99 جار بینراوە



ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      113 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو